وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

محەممەد تۆفیق رەحیم خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کاندید کرد

لەلایەن سەنگەر عەبدولڕەحمان 3/10/2017
محەممەد تۆفیق رەحیم لە کۆمیسیۆن
محەممەد تۆفیق رەحیم لە کۆمیسیۆن

رووداو - هەولێر 

محەممەد تۆفیق رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و بەرپرسی کاروباری ژوورەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بووە کاندیدی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان.


رۆژی سێشەممە 3-10-2017، محەممەد تۆفیق رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندن و بەرپرسی کاروباری ژوورەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی ناوی خۆی وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان تۆمارکرد. 

شێروان زرار، گوتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند " لە دوایین رۆژی خۆتۆمارکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان محەممەد تۆفیق رەحیم لە بزووتنەوەی گۆڕان خۆی کاندید کرد". 

ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردنی داواکاری فۆرمی خۆکاندیکردن بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی پێشتر رایگەیاندبوو کە "رۆژی سێشەممەش 3-10-2017، دوا وادەیە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری فۆرمی خۆكاندیدكردن بۆ ئەو پۆستە". 

بەپێی ماددەی پێنجی یاسای ژمارە یەكی ساڵی 2005ـی هەمواركراوی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، هەر كەسێك بیەوێت خۆی بۆ ئەو پۆستە كاندید بكات، دەبێ‌ سێ‌ مەرجی تێدا بێت. یەكەم: تەمەنی لە كاتی هەڵبژاردندا لە 40 ساڵ كەمتر نەبێ‌. دووەم: نیشتەجێی كوردستان-عێراق بێت. سێیەم: لە هەموو مافە مەدەنی و سیاسییەكان بەهرەمەند بێت. بەپێی قسەی بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمیسیۆن، پێویستە هەر كاندیدێك بڕی 50 ملیۆن دینار وەكو دڵنیایی بداتە كۆمیسیۆن.

رۆژی 8-6-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەرسوومێكی پێنج خاڵی دەركردبوو كە تێیدا دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی بۆ كۆمیسیۆن جێهێشتبوو، بەڵام لایەنەكانی نێو كۆمیسیۆن نەیانتوانی ئەو پرسە یەكلایی بكەنەوە، بۆیە بارزانی لە دوای 35 رۆژ چاوەڕوانی، رۆژی 12-7-2017 بە مەرسوومی ژمارە 128 رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆكایەتی راگەیاند كە رۆژی 1-11ـی ئەمساڵە.

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
Asos | 3/10/2017
والله تةواو مان كرد اوجة كوردستان تيك جو بابة رو
ريباز رشيد | 3/10/2017
ئاي ده ميكه به ته ماي سه روكايه تين وه حه زتان له ده سه لاته.
سەرەبەخۆ | 3/10/2017
ئەندامێکی گۆڕان چۆن خۆی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم کاندیدەکات کە ڕۆژی هەلبژاردنی لە لایەین سەرۆکێکی ( بە قسەی خۆیان) ماوە بەسرداچو و ناشەرعی و نا یاساییە؟ مەگەر پۆست لە کەرامەت هەلوێست بە هێزتر و بە ئەرزشتربێت.
58526 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 دڵشاد شەهاب: لێدوانی هەندێ بەرپرسی یەکێتی باری قوباد تاڵەبانی قورسکردووە 8 کاژێر لەمەو بەر |

دڵشاد شەهاب: لێدوانی هەندێ بەرپرسی یەکێتی باری قوباد تاڵەبانی قورسکردووە

"چاوەڕێی هەڵوێستی مەردانەی لێدەکەین" زۆرتر
بولگاریا خێزانە كۆچبەرەكان لە یەكدی دادەبڕێ 9 کاژێر لەمەو بەر |

بولگاریا خێزانە كۆچبەرەكان لە یەكدی دادەبڕێ

لە بولگاریا چی بە کۆچبەران دەکرێت؟ زۆرتر
وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری کردنەوەی رێگای دھۆک - شنگال دەردەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری کردنەوەی رێگای دھۆک - شنگال دەردەکات

دوو مانگە بەهۆی هێرشی حەشدی شەعبی داخراوە زۆرتر
0.265 seconds