وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەربژێری راسپێردراوی پارتی لەگەڵ لایەنەکان کۆدەبێتەوە

لەلایەن فەلاح نەجم 3/11/2018
عەلی حوسێن: رەنگە حکومەتی داهاتوو نیمچە بنکەفراوان بێت

رووداو - هەولێر 
 
چاوەڕواندەکرێت لەدوای راسپاردنی بەربژێری گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت، پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرمی دەستبکات بە گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان و پارتی دەڵێت، هێڵی سوورمان لەسەر هیچ لایەنێک نییە، بەڵام رەنگە حکومەتی داهاتوو نیمچە بنکەفراوانبێت.


هەروەها گوتەبێژی یەکێتیش دەڵێت، تاوەکو ئێستا دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت و چۆنییەتی دابەشکردنی پۆستەکان قسەی لەسەر نەکراوە و، پێویستە سەرەتا لایەنەکان لەبارەی بەرنامەی کاری حکومەت رێکبکەون و روون ببێتەوە کە چەند لایەن بەشداری لە حکومەتدا دەکەن. 

عەلی حوسێن، ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت: "بەرچاوڕوونییەک بۆ ئێمە هەیە، چ لایەنێک ئامادەیی تێدا هەیە و چ لایەنێک ئامادەی تێدا نییە، لەدوای راسپاردنی سەرۆکوەزیرانیش شاندی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەست بە گفتوگۆکانی دەکات، ئەگەریشی هەیە حکومەتی داهاتوو نیمچە بنکەفراوان بێت، سەیری بەرنامە و ئامادەیی لایەنە سیاسییەکان دەکەین و مەبەستیشمان ئەوە نییە هیچ لایەنێک پەراوێزبخەین".
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەک دووەم براوەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن رایگەیاند، کە دەرگای کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەبارەی پێکهێنانی حکومەت.

سەعدی پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کە تاوەکو ئێستا گفتوگۆ نەکراوە لەسەر چۆنییەتی دابەشکردنی پۆستەکان، دەبێت سەرەتا لایەنەکان لەسەر بەرنامەی کاری حکومەت رێکبکەون.

گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باسی لەوەکرد، کە هەموو داواکاری لایەنەکان لەسەروبەندنی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت دەردەکەون و دەبێت ئەوەش بە فەرمی روون ببێتەوە کە چەند لایەن بەشداری حکومەت دەکەن.

رۆژی 30ـی مانگی رابردوو ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی پەسندکرد، پارتیی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەم بوو 45 کورسی بەدەستهێنا و ئێستا چاوەڕوانی ئەوەیە بەربژێریان بۆ پێکهێنانی حکومەتی رابسپێردرێت.


داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون

هەناوبینی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری گرفتەکانی زۆرتر
لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
0.5 seconds