وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

مین لە باشووری کوردستان زیاتر لە 5 هەزار کەسی کەمئەندام کردووە

لەلایەن بەختیار قادر 5/12/2018
3140 کێڵگەی مین پێویستیان بە پاککردنەوە هەیە

رووداو-سۆران

هێشتا 426 کم دووجا لە هەرێمی کوردستان مینڕێژە، بەپێی رێککەوتنی ئۆتاوا دەبوو لە کۆتایی 2018دا مین لە جیهاندا نەمێنێ بەڵام تاوەکو ئیستاش لوغمی چینراو هەڕەشەی کوشتن و کەمئەندامین لەسەر خەڵک. 


بەڕیوەبەری چالاکی دەزگای مین دەڵێ لە کوردستان پرۆسەی مین لابردن زۆر هێواشە، گەر وا بڕوا 50 ساڵی دیکەش مینەچینراوەکان هەر دەمێنن. لە 1991ـەوە زیاتر لە 15 هەزار هاونیشتمانی کوردستان مینیان پیا تەقیوەو گیانیان لەدەستداوە، 5 هەزاریش بریندار و کەمئەندامن. 

سێی كانوونی یه‌كه‌م ساڵیادی په‌یماننامه‌ی ئۆتاوای تایبه‌ت به‌مینه‌ كه‌ 164 وڵات واژۆی په‌یماننامه‌كه‌یان كردووه‌ بۆ له‌ نێوبردنی مین و كۆمه‌كی ئه‌و وڵاتانه‌ی گیرۆده‌ی مینن، هه‌روه‌ها رۆژی جیهانی كه‌مئه‌ندامانه‌ كه‌ دیسان مین هۆكاری سه‌ره‌كی كه‌مئه‌ندام بوونی هاونیشتیمانییەكی زۆری باشووری كوردستانه‌.

مین و پارچه‌ ته‌قه‌مه‌نییه‌كان تاوەکو ئێستا هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر گیانی مرۆڤه‌كان له‌ باشووری كوردستان. پوچه‌ڵكردنه‌وه‌یان به‌رده‌وامه‌ و له‌ كۆی سێ هه‌زار و 149 كێڵگه‌ هه‌زار و نۆ كێڵگه‌ ‌مینیان تێدا پووچه‌ڵكراوه‌ته‌وه‌.

پرۆسه‌ی مین پاكی له‌ باشووری كوردستان به‌رده‌وامه ‌و ساڵانه‌ ده‌ بۆ پازده‌ كێڵگه‌ی مین كاری مین پاكییان تێدا ته‌واو ده‌بێت، بۆ ئه‌مساڵ 15 كێڵگه‌ی دیكه‌ كه‌ رووبه‌ری نزیك سه‌دمه‌تر چوار گۆشه‌ن له‌ مین پاككراونه‌ته‌وه‌.

په‌یماننامه‌ی ئۆتاوا هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ رۆژی جیهانی كه‌م ئه‌ندامان. به‌ڵام مین سه‌دان كه‌سی وه‌ك عومه‌ری كه‌مئه‌ندام كردووه‌.

عومه‌ر ده‌ربه‌ندی، كه‌م ئه‌ندام لە تەقینەوەی مین بە رووداوی راگەیاند: "من مین لابه‌رم و له‌ مانگی ده‌ی ساڵی 2016 مینم پێدا ته‌قیوه‌ته‌وه‌، ئێستا هه‌دوو یاده‌كه‌ بۆمنن كه‌چی هه‌م كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌م فه‌رامۆشكراوه‌و كه‌س ئاوڕمان لێناداته‌وه‌ هه‌میش تاوەکو ئێستا مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر سه‌دان كه‌سی وه‌ك من".

له‌ باشووری كوردستان پێنجوێن و چۆمان پشكی شێری مینیان به‌ر كه‌وتووه‌، مین له‌و دوو ده‌ڤه‌ره‌ نزیك پێنج هه‌زار كه‌سی كه‌مئه‌ندام كردوه‌. به‌گشتیش له‌ هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌ سه‌د هه‌زار خاوەن پێداویستی تایبەت هه‌ن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.844 seconds