وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە پشووی جەژندا مۆزەخانەکان بەڕووی گەشتیاران داخراون

لەلایەن ئەرکان عەلی 4/9/2017
مۆزەخانەی کەلەپووریی کورد: 8 هەزار گەشتیار سەردانی دەکردین

رووداو- هەولێر

مۆزەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە رۆژانی جەژن و پشووەکاندا دادەخرێن، گەشتیارانی بیانیی نیگەرانن لە داخستنیان، داوا دەکەن دەرگای مۆزەخانەکان بکرێنەوە تا بە کەلەپووری ناوچەکانی باشووری کوردستان ئاشنابن.


بەرپرسێکی موزەخانەی سلێمانی پێی باشە مۆزەخانە و ناوچە شوێنەوارییەکان بەردەوام بکرێنەوە گەشتیاران بە بڕی هەزار دینار سەردانیان بکەن، ئەوەش داهات زیاد دەکات و خەڵکی زیاتریش بە شوێنە کەلەپورییەکان ئاشنا دەبن.

لێشاوێک گەشتیار روویان لە شاری سلێمانی کردووە، نەریتێکی باوی گەشتیار ئەوەیە کە حەز بەبینینی ئەو شتانە دەکات کە لەگەڵ ناوچەکەی خۆیدا جیاوازترە، ساڵانە وڵاتانی پێشکەوتوو تەنانەت دراوسێش پارەیەکی زۆریان لە سەردانی گەشتیاران بۆ مۆزەخانە و شوێنەوارەکان دەست دەکەوێت ، بەڵام لەباشووری کوردستان دیمەنەکان پێچەوانەن ئەوەتا فەرمانگەکانی شوێنەوار و مۆزەخانەی سلێمانیش داخراون لە ھەموو کوردستانیشدا رۆژانی جەژن و بۆنەکان ئەو شوێنانە بەڕووی گەشتیاراندا قۆفڵدراون.
 
سەعدوون عەلاوی ، کە بە گەشتێک هاتووەتە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "نەدەبوو ئەو شوێنانە دابخرێن ، بۆ ئەوەی ھاووڵاتیان لەجەژندا دەرفەتی ئەوەیان ھەبێت سەردانیان بکەن و لەپشووەکاندا شوێنەوار و مۆزەخانەکان ببین، چونکە ئەو کەلەپوورانە وەک سەرچاوەی پەند وەرگرتن وان بۆ خەڵک"

گەشتیارێکی دیکە بەناوی موھەنەد موئەیەد بە رووداوی راگەیاند: "مۆزەخانەکانی سلێمانی وابیستبوومان کە جوان و سەرنجڕاکێشن ، بەڵام بەداخەوە داخراون . ئیشەڵا وابکرێت لەداھاتوودا نەک جەژن بەڵکو بەبەرەدەوامی بکرێنەوە و ئێمەش بۆ جاری دووھەم کە ھاتینەوە بیان بینین".

ئەوەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بەتایبەت وەزارەتی شارەوانی لەھاتنی گەشتیارەکاندا دەستیان دەکەوێت ، زیاتر خەرجی پێداویستی گەشت و کرێی مانەوە لە ھۆتێل و رێستۆرانتەکان و ھاوینە ھەوارەکانە ، تا ئێستا شوێنەوارە دێرین و کەلەپوورییەکان لەرێبەری گەشتیاراندا کەمترین شوێنیان بۆ دانراوە ، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی کەلەپووریی کورد لە سلێمانی رووی گلەیی و داواکاری لە وەزیری شارەوانییە.

عیرفان عوسمان ، بەڕێوەبەری مۆزەخانەی کەلەپووریی کورد لە سلێمانی بە رووداوی راگەیاند: "داوا لە نەورۆز مەولوود دەکەم ، کە شوێنەوار و مۆزەخانەکان بخاتە سەر نەخشەی رێبەری گەشتیاران ، بۆ ئەوەی ببنە سەرچاوەی داھات بۆ حکومەت و جەژنانیش دانەخرێن ، بۆ نموونە ئەم مۆزەخانە بچووکەی ئێمە لانیکەم ئەم جەژنە ھەشت ھەزار کەس دەھاتنە سەردانی و دەبووینە خاوەنی ھەشت ھەزار دۆلار ، بیرمە نەورۆزێکیان مۆزەخانەی سلێمانی کرایەوە، بەتەنیا ئەو بۆنەیە بیست و ھەشت ھەزار کەس سەردانی کردبوون".

بەتەنیا شوێنەوار و مۆزەخانەکان حاڵیان بەو جۆرە نییە ، بەڵکو بەشێک لە چێشتخانە و خواردنگەکانیش کە مۆڵەتیان بەو مەرجە وەرگرتووە رۆژانی پشووی فەرمی دەرگاکانیان واڵابن ، ناکرێنەوە ، بەمەش ھەم گەشتیاران نیگەران دەبن ، ھەم خەرجییەکی زۆری گەشتیارەکانیش لەکیس خۆیان دەدەن.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| 21/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات

"بە رێگەی نایاسایی چووەتە لوبنان" زۆرتر
لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا

"بەپێی یاسا نابێت ئەو جۆرە چەكە لەلای كەسی مەدەنی زۆرتر
0.407 seconds