وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

تەرمی مام جەلال نابردرێتە بەغدا

لەلایەن سیروان عەباس 4/10/2017
مام جەلال
مام جەلال

رووداو - هەولێر 

راوێژکارێکی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت، تەرمی مام جەلال لە بەرلینەوە راستەوخۆ دەگەڕێندرێتەوە سلێمانی.


عەبدوڵڵا عەلیاوەیی، راوێژكاری سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال تاڵەبانی راستەوخۆ بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەرلینەوە بەڕێدەکرێ بۆ سلێمانی و نابردرێتە بەغدا".

ئەو راوێژكارەی سەرۆكایەتیی كۆماری عێراق گوتی "بۆ رێورەسمی پێشوازی و پرسە، هیچ کەسایەتییەک بانگهێشت نەکراوە و ناکرێت، بەڵام ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتان و دۆست و هاوڕێیان مام جەلال خۆیان ئامادە دەبن".

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیشدا سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لەبارەی هاتنەوەی مام جەلال گوتی "رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال دەگەڕێندرێتەوە سلێمانی و لە سلێمانیش بەخاک دەسپێردرێت".

مام جەلال رۆژی سێشەممە 3-10-2017 لە تەمەنی 84 ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی لە ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد و، بەو هۆیەشەوە لەسەر فەرمانی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەیەک ماتەمینی راگەیاندووە.


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 


کۆمێنتەکان

 
karwan | 4/10/2017
روهى مام جه لال شاد و ريككه كه ى پر اشتى بيت ده ستيان خوش كه نه چوه به غداد
کاروان موحەممەد | 4/10/2017
ڕۆحی شاد بێت مام جەلال، وە یەکێتی کارێكی باشی کرد نەیهێشت عێراقیەکان تەرمی مام جەلال و مەراسیمەکە بۆ خۆیان ببەن و بە کاری بێنن بۆ پڕۆپاگەندە گڵاوەکەیان "یەکپارچەییی خاکی عێراق"، لە بەرلین و ئەڵمانیاوە بۆ سلێمانی و کوردستان. بە ڕاستی ڕابەر بوو مام جەلال، خۆزگە تا دەبووینە دەوڵەت مام جەلال لە ژیاندا دەما و بە چاوی خۆی ئاڵای کوردستانی لە بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نیو یۆرک دەبینی، یان خۆزگە هەر لە سەر دەستی ئەو و کاک مەسعود پێکەوە ئامانجی یەک سەدەی تێکۆشانی کوردیان بە دی دەهێنا واتە دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان. ئێستاش مام جەلال قوتابخانەیەکی فکری و سیاسیی دامەزراندووە بە ناوی جەلالیزم، واتە تێکۆشان لە دژی ستەم و زۆرداری، تێکۆشان بۆ مافە ڕەواکانی گەلی کورد و کوردستان بە تایبەتی مافی چارەی خۆنووسین، دروستکردنی یەکێتی و هاوسەنگی بۆ بەهێزکردنی هەوڵ و تێکۆشانەکان، ئاوڕدانەوە لە هەژاران و ڕەنجدەران (سۆسیالیزم و سۆسیالیست ئینتێرناسیۆنال)، هتد. مام جەلال مۆری خۆی داوە لە زیاتر لە شەست ساڵی خەباتی سیاسی و چەکداریی کورد لە پێناو مافی چارەی خۆنووسین. بریا هەزار بریا مام جەلال بە دەستی خۆی هەموو بیرەوەریەکانی خۆی دەنووسیەوە کە بای شەش حەوت کتێب دەبوون هەر کتێبە و شەش سەت لاپەڕەیەک، بەڵام حەیف و مخابن، بۆی نەکرا، ئەو بیرەوەریانەی گوایە نووسراونەتەوە و جارێ بڵاونەکراونەتەوە، ئەوە نیوەچڵن وە زیاتر چاوپێککەوتنە لەگەڵ میدیا بیانیەکان. هەر چۆنێک بێت، مام جەلال ناو و ڕێبازەکەی دەمێنن و دەیان هەزار کەس لە سەر ڕێبازەکەی دەڕۆن، ئەو ڕێبازەی کە لە سەرەوە باسم کرد.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 8 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.218 seconds