وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەرهەم ساڵح: وەفای من بۆ جەلال تاڵەبانی درێژەدانە بە خەباتەکەی

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 4/10/2017
بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری

رووداو - هەولێر

جێگری پێشووی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ، وەفای من بۆ جەلال تاڵەبانی درێژەدانە بە خەباتەکەی و دەشڵێ ، درێژەدان بە رێبازی مام جەلال واتە کۆکردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات مام جەلال مێژووی هاوچەرخی کورد و رۆژهەڵاتە.


بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداو، لەبارەی وێستگەکانی ژیان لەگەڵ مام جەلال، رایگەیاند: "لە ژیانی تاڵەبانیدا ئەگەر ناکۆکیشمان هەبووبێت و بۆچوونی جیاوازیشمان هەبووبێت، بەڵام هەرگیزا و هەرگیز من لەگەڵ تاڵەبانیدا نەگیشتووینەتە تەقاتوع، مام جەلال گەورەی ئێمە بووە، مامۆستای من بووە، رێبەرێکی گەورەی ئەو قۆناخە مێژووییە بووە".

سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری، دەڵێت: "ئەوەی ئێستا من دەیکەم درێژەدانە بە رێبازەکەی، درێژەدانە بەو مەفاهیمانەی کە جەلال تاڵەبانی هەیبووە، جەلال تاڵەبانی ژیانی خۆی لەپێناوی گەلەکەی تەرخانکردبوو".

جێگری پێشووی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەشڵێت: "وەفای من بۆ جەلال تاڵەبانی درێژەدانە بە خەباتەکەی، من کە لە حکومەت بووم جەلال تاڵەبانی پێی دەگوتم ئێمە قەرزداری لادێیەکانین بڕۆ هەوڵی ئاوەدانی لادێیەکان بدە، چونکە خەڵکی لادێیەکان خزمەتی ئێمەیان کردووە".

بە بڕوای بەرهەم ساڵح، درێژەدان بە رێبازی مام جەلال "درێژەدانە بە چەپکە گوڵەکە و کۆکردنەوەی بۆچوونە جیاوازەکان".

بەرهەم ساڵح، ئاماژە بەوە دەدات "جەلال تاڵەبانی لە سەرووی 50 ساڵ بۆ 60 ساڵ لە خەباتی سیاسی کورد و خەباتی رزگاریخوازی کوردستان بووە، هەر نەبێت بۆ 50 ساڵ کاراکتەرێکی سەرەکی بڕیاردەر و نەخشە کێشەری دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە بووە، ژیانی تاڵەبانی مێژووی هاوچەرخی کورد و رۆژهەڵاتە".

لەبارەی رێزگرتن لە مێژوو و خەباتی مام جەلال، بەرهەم ساڵح، گوتی: "میللەتێک رێز لە رابردووی خۆی و گەورە پیاوەکانی خۆی نەگرێت، رێز لە ئێستاو ئاییندەشی ناگرێت".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| 14/8/2018 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 14/8/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 22 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات دوێنێ کاژێر 10:37 |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات دوێنێ کاژێر 06:46 |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.313 seconds