وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

یه‌كێتی چۆنییەتی هێنانەوە و بەخاکسپاردنی تەرمی مام جەلال ئاشکرا دەکات

لەلایەن راوچی حەسەن 4/10/2017
مام جەلال
مام جەلال

رووداو - هەولێر 

‌مەكته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان راگەیێندراوێکی لەبارەی مەراسیمی هێنانەوە و بەخاکسپاردنی مام جەلال بڵاودەکەنەوە و رایدەگەیێنێت "تەرمی مام جەلال پێش نیوه‌ڕۆی رۆژی هه‌ینی (6-10-2017) ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و له‌فڕۆكه‌خانه‌، مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات".


رۆژی چوارشەممە 4-10-2017، ‌مەكته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرنامە و بڕگەکانی مەراسیمی هێنانەوە و بەخاکسپاردنی مام جەلال، سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بڵاوکردەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بەرەو مزگەوتی گەورە بەڕێدەکرێت و پاشان بۆ دەباشان و لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.

سەبارەت بە یەکەم رۆژی پرسەکەی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت "یەکەم رۆژی پرسەکەی کاژێر 1:00ـی دواینوەڕۆی رۆژی شەممە 7-10-2017 له ‌یاریگای سیروانی نوێ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووڕیانی سه‌رچنار و به‌رامبه‌ر هۆڵی هونه‌ر دەبێت، هەروەها لە 11 شاری دیکەی کوردستان مەراسیمی پرسەکەی ئەنجام دەدرێت".

دەقی راگەیێندراوەکەی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی

مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌په‌ژاره‌ی بێڕاده‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و ته‌واوی دڵسۆزو هاوڕێیانی مام جه‌لال دڵنیایه‌، بۆئه‌وه‌ی بۆ كۆچی دوایی سه‌رۆك مام جه‌لال، ئه‌ركی ئه‌مه‌كدارییان به‌پێی به‌رنامه‌ جێبه‌جێ بكه‌ن. بڕگه‌كانی مه‌راسیمه‌كه‌ بۆ رای گشتی راده‌گه‌یه‌نین:

یه‌كه‌م: ته‌رمی سه‌رۆك، پێش نیوه‌ڕۆی هه‌ینی ده‌گاته‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی، به‌پێی پرۆتۆكۆڵی پێشوازی له‌ سه‌رۆك، به‌رنامه‌ی ره‌سمی و جه‌ماوه‌ری و سیاسی له‌فڕۆكه‌خانه‌ مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات.

دووه‌م: كه‌ژاوه‌ی شكۆمه‌ندیی سه‌رۆك بۆ دوا نوێژی به‌ره‌و دیوانی خودا به‌ڕێكردن، به‌ره‌و مزگه‌وتی گه‌وره‌ به‌ڕێده‌كرێت.

سێیه‌م: له‌مزگه‌وتی گه‌وره‌وه‌ سه‌رۆك به‌ره و دوا ئارامگای ژیانی له‌ ده‌باشان كه‌ هه‌وارگه‌ی دڵگیری خۆی بوو، چونكه‌ رۆژانه‌ دڵی به‌وه‌ خۆش ده‌بوو سلێمانی به‌ئاوه‌دانی و جوانیی ده‌بینی. به‌ئاماده‌بونی میوانانی مام جه‌لال و جه‌ماوه‌ری خه‌مبار، دوا دیداری دڵسۆزانی مام و گه‌له‌كه‌مان ئه‌نجامده‌درێت.

چواره‌م: یه‌كه‌م رۆژی تازیه‌ی سه‌رۆك رۆژی شه‌ممه‌ (7/10/2017) سه‌عات 1/ی پاشنیوه‌ڕۆ، له‌ یاریگای سیروانی نوێ كه‌ ده‌كه‌وێته‌ دووڕیانی سه‌رچنار و به‌رامبه‌ر هۆڵی هونه‌ر. هه‌روه‌ها، هاوكات له‌ 11 شاری دیکەی كوردستان (هه‌ولێر، كه‌ركوك، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌، زاخۆ، رانیه‌، كۆیه‌، كه‌لار، سۆران، چه‌مچه‌ماڵ و خانه‌قین) مه‌راسیمی تازیه‌ ئه‌نجامده‌درێ.

رێنوێنی رێكخستنی میوانانی كه‌ژاوه‌ی سه‌رۆك:

1- له‌ده‌رگای فڕۆكه‌خانه‌وه‌، هه‌تا ده‌گاته‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، مه‌ڵبه‌نده‌كانی كه‌ركوك، چه‌مچه‌ماڵ، هه‌ولێر، كۆیه‌، راپه‌ڕین، دهۆك، موسڵ و شه‌نگال له‌گه‌ڵ لقه‌كانی رێكخراوه‌ دیموكراسی و جه‌ماوه‌ری و سه‌ندیكاكان، به‌خۆیان و ته‌واوی ئه‌ندامان و دۆستان و دڵسۆزانی مام جه‌لال، له‌سه‌عات 11/ی سه‌رله‌به‌یانیه‌وه‌، پێشوازی له‌ سه‌رۆك ده‌كه‌ن.

2- مه‌ڵبه‌نده‌كانی سلێمانی، گه‌رمیان، هه‌ڵه‌بجه‌، خانه‌قین، له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌ دیموكراسی و سه‌ندیكاو سه‌رجه‌م دڵسۆزان له‌سه‌ر جاده‌ی شه‌ستی.. له‌نزیك (بۆڵینگ)ه‌وه‌ هه‌تا ئارامگای سه‌رۆك، پێشوازی ده‌كه‌ن.

3- جه‌ماوه‌ری كوردستان و دانیشتوانی سه‌ربه‌رزی سلێمانیش دڵنیاین، به‌پێی رێوشوێنی مه‌راسیمه‌كه‌، ئه‌ركی وه‌فادارییان به‌رامبه‌ر سه‌رۆك مام جه‌لال ئه‌نجامده‌ده‌ن.

شایه‌نی باسه‌، پرۆگرامێكی دیکەی هه‌مه‌لایه‌نه‌ له‌لایه‌ن لیژنه‌ی باڵای مه‌راسیمی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌، بڵاوده‌كرێته‌وه‌، بۆ ئاگاداری ته‌واوی لایه‌نه‌كان.

خوای گه‌وره‌ سه‌بووری هه‌موو لایه‌كمان بدات و پشتیوانیشمان بێت.. بۆ ته‌واوكردنی رێگای خه‌باتی مام جه‌لال.

مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئێواره‌ی  4/10/2017


نیشانەکردن : مام جەلال
6821 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات 2 کاژێر لەمەو بەر |

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات

چەرەسەکان بە برێکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان زۆرتر
غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 15 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
0.578 seconds