وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ھونەری بیناسازی لە ھەورامان

لەلایەن 5/2/2019
1617 ژمارەی بینین

رووداو - AA

ناوچەی ھەورامان بە زمان و کولتوور و دابونەریت تەنانەت ھونەری تەلارسازی و بیناسازییەکەی ناسراوە و پارێزگاری لە خەسڵەتی خۆی کردووە، ھونەری بیناسازی لەو ناوچەیە بەشێوازی کۆنی مێژوویی خۆی ماوەتەوە و زۆربەی خانووەکان تەنھا لە بەرد دروستکراون.

مێژووی تەلارسازی ئاماژەیە بۆ شارستانییەتی ھەر گەل و نەتەوەیەک، ھەورامییەکان پارێزگارییان لەو شارستانیەتەی خۆیان کردووە و تا ئێستاش ھونەری کۆنی بیناسازی و تەلارسازی خۆیان پاراستووە و نەوە لە دوای نەوە ھەوڵیان داوە ئەو خەسڵەتە کۆنەی باوباپیرانی خۆیان بپارێزن.

سەرەڕای ئەو پێشکەوتنە گەورەیەی لە ئەندازە و ھونەری تەلارسازی لە جیھاندا ھاتووەتە کایەوە، بەڵام تا ئێستا ھەورامییەکان مکوڕن لەوەی دەست بەو ھونەرە کۆنەی ناوچەکانی خۆیانەوە بگرن و خەسڵەتی خۆیان لە ھەموو بوارەکان بە بواری بیناسازیشەوە بپارێزن و رێگا نەدەن بیناسازی سەردەم ناوچەکانی ئەوانیش بگرێتەوە و شێوازی بیناسازییان بگۆڕێت.

سنوری جوگرافی ناوچەی ھەورامییەکان بەسەر عێراق و ئێراندا دابەش بووە، گوند و شارۆچکەکانی ناوچەی ھەورامان دەکەونە سنووری پارێزگاکانی کرماشان و سنە لە ئێران و ھەڵەبجە لە ھەرێمی کوردستان.

لە رووی جوگرافییەوە ناوچەی ھەورامان ناوچەیەکی شاخاوی سەختە و زۆربەی گوندەکانی ئەم ناوچەیەش بە قەدپاڵی چیاکانەوە دروستکراون، بەتایبەت ئەو گوندانەی دەکەونە سنووری ئێرانەوە ناوچەیەکی شاخاوی سەخت و دژواریان ھەیە و جگە لە شاخ و دۆڵ و بانەکان رووبەری دەشتایی لەم ناوچانەدا بەدی ناکرێت. 

پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن


0.328 seconds