وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

سەرما زیانی 40 ملیۆن دۆلاری لە هەنگەوانانی ھەرێمی کوردستان داوە

لەلایەن بەختیار قادر 6/4/2019
مێشەوانێک: 20 ساڵە گوزەرانم لەسەر هەنگە و ھیچكات بەوشێوەیە زیان بەر ئەم کەرتە نەکەوتووە

رووداو - باڵەکایەتی

بارانبارینی زۆر و سەرمای وەرزی بەھار رێگرە لە زاوزێی ھەنگ و تاوەکو ئێستاش زیانی 40 ملیۆن دۆلاری لەو کەرتە داوە لە هەرێمی کوردستان.

جەبار ناوەندەیی، پارساڵ لەمكاتانەدا 30 پوورھەنگی زیادکردبوو، بەڵام ئەمساڵ وێڕای نەبوونی شڵخە (کرداری زاوزێی هەنگ) لە 100 دانە پوورهەنگ، 32ـیشی لەنێوچوون. پەیدانەبوونی خۆراک لەم وەرزەدا ھەنگەکانی دەکوژێ، چونکە سەرەتای وەرزی بەھار شانەکان پڕدەبن لە گەرا و ھەنگوین و لەنێو خەڵێفەکاندا (شوێنێکی لوولەییە و هاوشێوەی سندووقە بۆ بەخێوکردنی هەنگ) نامێنێت و هەنگەکان لە برسان دەمرن.

جەبار ناوەندەیی، مێشەوان دەڵێ "پار ئەمکاتانە رۆژ نەبوو ھەنگەکانم زیادنەبن، ھەر پوورهەنگێکم بە بڕی 100 دۆلار دەفرۆشتە عەرەبەکانی عێراق، ئەمساڵیش ھیچ شڵخەمان نییە و ھەنگی زۆریشمان لەنێوچوون و تووشی زیانی ماڵیی زۆر بووین".

هەنگ لەم وەرزەدا پێویستی بە مژینی شیلەی چەند جۆرێک گوڵ ھەیە، بۆ ئەوەی خۆراکی خۆی و گەراکەی دابین بکات. لە سندووقەکاندا باشتر رێگری لە مردنی ھەنگەکان دەکرێت، بەڵام ئەوانیش لە شڵخە و زیادبوون بێبەشن. بەشێکیشیان لە بەر بێ خۆراکی ژمارەی ھەنگەکانیان کەمبووتەوە و سوودیان نامێنێت.

حوسێن شوانە، مێشەوانە و باس لەوە دەکات "کاتێک شڵخەت نەبێ، ھەنگ لاوازبێت و توانای دانانی ھەنگوینی نابێ، بێگومان مێشەوانان زیانی زۆریان بەردەکەوێت. من، 20 ساڵە ژیان و گوزەرانم لەسەر هەنگە و ھیچكات بەوشێوەیە زیان بەر ئەم کەرتە نەکەوتووە".

ھەر پوورهەنگێک ئێستا نرخەکەی 80 دۆلارە و وەستانی شڵخەی 500 ھەزار پوورهەنگ دەکاتە زیانی 40 ملیۆن دۆلار، ئەمەش جگە لە بەرھەمی ھەنگوینی وەرزی پایزی داھاتوو.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.218 seconds