وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پێکهاتەکانی سلێمانی بە کەمپەینێک پشتگیری لە گشتپرسی دەکەن

لەلایەن شادیە رەسول 6/8/2017
كەمپەینەکە لە شارەكانی دیكەی باشووری كوردستان درێژەی پێدەدرێت

رووداو- سلێمانی

لە سلێمانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، پێکهاتە و بەشێکی هونەرمەندان کەمپەینی بەڵێ بۆ گشتپرسیان راگەیاند. کەمپەینەکە شار ۆ شارۆچکەکانی باشووری کوردستان دەگرێتەوە، لە شوێنەکانی کۆبوونەوەی خەڵکدا سیمینار دەبەسرێن، چالاکی بەڕیوەدەچن بۆ هاندانی خەڵک و زامنکردنی زۆرینەی دەنگەکانی بەڵێ. 


ئەوانەی بۆ رووداو قسەیان کردوە دەڵێن دەبێ لەم قۆناخەدا گازندە و یەکدی تەخوینکردن بە لاوە بنرێن، بۆ دەنگی بەڵێ و ئامانجی سەربەخۆیی هەموو لە 25ی ئەیلولدا دەنگ بدەن. 

ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی و پێكهاتە ئایینییەكان و هونەرمەندان لە سلێمانی كەمپەینی پشتگیری (بەڵێ‌ بۆ ریفراندۆمیان) راگەیاند، رێكخراوی ئاشتی خێرخوازی، بڕیاریداوە ئەم كەمپەینە لە شارەكانی دیكەی باشووری كوردستان درێژە پێبدات.

دلێر نەقشبەندی، سەرۆكی رێكخراوی ئاشتی خێرخوازی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەوەی ئێمە دەمانەوێت بیكەین لەم رێگەیەوە بۆ ئەوەیە كە زیاتر روونی بكەینەوە بۆ ئەوانەی كە دەنگی جیاوازییان هەیە، ئەم پێكهاتە لە ئایینەكان و نوسەران و هونەرمەندان و رۆشنبیران ئەوە دەردەخات كە ئەركەكە لەسەر شانی هەموومانە پێویستمانە هەوڵ بدەین لەم كاتەدا واز لە هەموو ئاڵۆزییەكان بهێنین"

لە باشووری كوردستان جگە لە كورد پێكهاتەی دیكە و ئایینی جیاواز هەن، ئەو ئارامی و پێكەوە ژیانەی لە ماوەی رابردوودا بینیویانە وایلێكردوون كە بۆ سەربەخۆیی كوردستان دوو دڵ نەبن.

قادر محەممەد( قادرۆك ) ئاسرەوان لە پەرستگای زەردەشتیانی كوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە لەگەڵ دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانین ، چونكە پەند وەرگرتن لە رابردوو و تێگەیشتن لە ئێستا و هەوڵدان بۆ داهاتوو ئەمە لە فەلسەفەی زەردەشتی پەیامبەرمانە بۆیە پێویستە هەموومان لەگەڵ ئەوەدا بین كە ئەم دەوڵەتە دادەمەزرێت هەموومان دەپارێزێت".

پارتە سیاسییەكانی باشووری كوردستان ململانێ و كێشەی نێوخۆیی وایلێكردوون ، تەنانەت بۆ ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆییش هاوڕا نەبن. ئەوە رەنگیداوەتەوە نێو خەڵك و رێكخراوەكانیش، بەشێك لە مامۆستایانی ئایینی پیانوایە سەرەڕای گلەییەكانیان لە رابردوودا، بەڵام هێشتا بە ئومێدی سەربەخۆیی كوردستانن. 

مەلا ئەحمەدی قامیشی، پێشنوێژ و گوتارخوێن لە سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دەبێت ئیتر بزانین كە حیزب نابێت ببێتە هەدەف و ئامانج پێویستە ئەوانە لە بیر بكەین و كار بكەین بۆ ئەو هەدەفەی كە كورد ساڵانێكی زۆرە چاوەڕوانیەتی ، ئێمە گەر خۆمان تەبا بین قسەی كەس كارمان تێناكات".

ئەزموونی چەند ساڵەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و مامەڵەكردنی لەگەڵ بەغدا، بەرپرسانی كوردی گەیاندووەتە ئەو دەرئەنجامەی كە بڵێن مانەوە لەگەڵ بەغدا لە دوو دەستی خاڵی زیاتر نییە ، هەربۆیە دەیەوێت ببێتە كیانێكی سەربەخۆ و لەسەر پێیەكانی خۆی بوەستێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

نیشانەکردن : گشتپرسی , سلێمانی
2108 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| دوێنێ کاژێر 10:36 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە 18 کاژێر لەمەو بەر |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ دوێنێ کاژێر 11:25 |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.422 seconds