وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

رووسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا بەدوای چییەوەیە؟

لەلایەن رووداو 5/10/2017
رووسیا بەرژەوەندییەكی گەورەی ئابووری و بازرگانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە
رووسیا بەرژەوەندییەكی گەورەی ئابووری و بازرگانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە

رووداو- هەولێر

دوو ساڵ بەسەر هێرشی ئاسمانیی رووسیا لە سووریا تێپەڕی، لە دوای 30ی ئەیلولی 2015 وە، زۆربەی لێكۆڵینەوەكان لەبارەی ستراتیژی رووسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لەسەر سووریا چڕبوونەتەوە، زۆربەی شارەزایانیش لەسەر ئەوە كۆكن كە بەشداری سەربازیی رووسیا لە شەڕی نێوخۆی سووریا هێندەی لە تەكتیكێكی كورتخایەن دەچێت، هێندە ستراتیژێكی هەمەلایەن نییە بۆ ناوچەكە، بەڵام راپۆرتێكی ناوەندی لێكۆڵینەوە و پەرەسەندن (ناسراو بە رەند) جەخت لەوە دەكاتەوە كە نابێ ئەم تێڕوانینە هەنگاو و سیاسەتی رووسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بچووك بكاتەوە.

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و سیاسەتی دەرەوەی رووسیا

راپۆرتەكەی (رەند) جەخت لەوە دەكاتەوە كە لە ئەولەویەتەكانی سیاسەتی دەرەوەی رووسیادا، رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە دوای ئەوروپا و رۆژهەڵاتی ئاسیا دێت "رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەرفەتی سنوورداری تێدایە بۆ پاراستن و برەوپێدانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەكانی رووسیا". هەرچەندە رووسیا پلانێكی درێژخایەنی بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست نییە، بەڵام بەرژەوەندیی درێژخایەنی لەو ناوچەیەدا هەیە، بۆ دەستەبەركردنی ئەو بەرژەوەندییانەش "ئەو بەربەستانەی لەپێش نییە كە دەكرێت لەبەردەم وڵاتانی رۆژئاواییدا هەبن"، بۆ نموونە پاراستنی مافەكانی مرۆڤ. 
بە گوێرەی راپۆرتەكە، چەند بنەمایەك سیاسەتی دەرەوەی رووسیا بەرامبەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست ئاراستە دەكەن:

بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و دوورخستنەوەی گرووپە تەكفیرییەكان لە سنوورەكانی رووسیا یەكێكە لەو بنەمایانە كە وای كردووە رووسیا دەست لە قەیرانی سووریا وەربدات. لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا 3500 هاووڵاتی رووسی چوونەتە ناو رێكخراوە توندئاژۆ ئیسلامییەكانی عێراق و سووریا. 
بەرگریكردن لە سیستەم و ستروكتوری سیاسی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست خاڵێكی دیكەی سیاسەتی دەرەوەی رووسیایە. رووسیا بەرگرییەكی سەخت لە سنوورەكانی ئێستای رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەكات و دژی گۆڕینی رژێم و دەستكاریكردنی سنوورەكانیەتی. ئەمەش پێچەوانەی سیاسەتی رووسیا لە ئەوروپایە، لە كاتێكدا لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا و ئۆكراینا "هەوڵی تێكدانی سنوورەكان دەدات".

بنەمایەكی دیكەی سیاسەتی دەرەوەی رووسیا بەرامبەر رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سێكولار و نائایدیۆلۆژیبوونی پەیوەندییەكانی رووسیا لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیەیە. هەر ئەمەش وای كردووە مۆسكۆ ئاسانتر لە رۆژئاواییەكان لەگەڵ پایتەختە جیاجیاكانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست مامەڵە بكات.
 
سووریا:

بەشداریی رووسیا لە قەیرانی سووریا ناوازە بوو، لەبەر ئەوەی لە دوای قۆناغی شەڕی سارد ئەوە یەكەمجار بوو رووسەكان بەشێوەیەكی راستەوخۆ دەست لە كاروباری نێوخۆیی وڵاتێكی ئەو ناوچەیە وەربدەن. بە گوێرەی (رەند) دەستێوەردانی رووسیا لە شەڕی نێوخۆی سووریا لەگەڵ سیاسەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەگونجێت، چونكە "رێگەی لە گۆڕینی رژێم بە دەستپێشخەریی رۆژئاوا گرتووە".

جیا لەمە رووسیا بەهۆی بەشداریی راستەوخۆی لە قەیرانی سووریا، توانی بنكەی دەریایی و ئاسمانی لە لازقیە و تەرتوس لە سووریا دابنێ، لەم رێگەیەشەوە لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی بەرەنگاری هەڕەشەی گرووپە تیرۆریستییەكان دەبێتەوە.

بەشداریی رووسیا لەو شەڕە حەوت ساڵەیەدا، شەرعیەتی ئەوەی بە مۆسكۆ داوە لەگەڵ ئێران و توركیا بەشێكی سەرەكی لە هەوڵەكانی چارەسەری قەیرانی سووریا بن، بەمەش دەرگای نوێ و كارتی گوشاری بەهێز لە بەرامبەر ئێران و توركیا كەوتووەتە دەستی مۆسكۆ.

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندە ئەمریكییەكە، پەیوەندییە دیپلۆماتیك و ئابوورییەكانی رووسیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست هێندەی لەسەر بنەمایەكی ئارەزوومەندانە و بەرژەوەندیی هاوبەشی كورتخایەنە، هێندە لەسەر بنەمای ناچاربوون و بەرژەوەندیی درێژخایەن نییە، وەكوو چۆن پەیوەندیی وڵاتانی كەنداو لەگەڵ ئەمریكا زیاتر ناچاریانەیە. 

راپۆرتەكە دەڵێت كە تەنانەت پەیوەندییەكانی ئێران و رووسیاش پەیوەندییەكی لێوانلێو لە بەدگومانییە، ئەمەش هۆكاری سیاسی و مێژوویی لەپشتە. بۆ نموونە ئێران و رووسیا كێشەیەكی لە مێژینەی سنوورەكانیان هەبووە، لە ماوەی شەڕی هەشت ساڵەی نێوان تاران و بەغدا، رووسیا پشتگیری لە سەدام حوسێن دەكرد، هەتا پێش رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی 2015 مۆسكۆ پشتگیری لە سزا نێودەوڵەتییەكانی دژی ئێران دەكرد و لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئیداریی سووریاش ناكۆكیی گەورە لە نێوان ئێران و رووسیادا هەیە.

بەپێی راپۆرتەكە، رووسیا كۆمەڵێك بەربەستی لەبەردەمە كە نا‌هێڵن پەیوەندییەكی درێژخایەنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە هەبێت، گرنگترین بەربەستیش شێوازی پەیوەندییەكانی رووسیایە لەگەڵ وڵاتانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. رووسیا لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا پەیڕەوی لە بنەمای پراگماتیزم دەكات، واتە بەپێی واقیعەكان سیاسەت و پەیوەندی خۆی لەگەڵ وڵاتانی ئەو ناوچەیە دادەڕێژێ، نەك لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژی و بەرژەوەندیی درێژخایەن.

هەر ئەمەش وای كردووە رووسیا لە لایەكەوە پەیوەندییە سەربازییەكانی لەگەڵ ئێران قووڵ بكاتەوە و لەلایەكی دیكەشەوە هەوڵی بەهێزكردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و وڵاتانی كەنداو بدات. ئەم شێوازە سیاسەتە باڵانسێكی بە پەیوەندییەكانی مۆسكۆ و وڵاتانی ناوچەكە داوە، بەڵام كۆمەڵێك لێكدژیشی لەو سیاسەتەدا دروستكردووە، راپۆرتەكە نموونەی پەیوەندییەكانی مۆسكۆ لەگەڵ تاران و تەلئەڤیڤ دەهێنێتەوە "رووسیا بەڵێنی بە ئێران داوە سیستەمی دژەمووشەكی S300 بە ئێران بفرۆشێت، بەڵام بەهۆی گوشارەكانی ئیسرائیلەوە رایگرتووە، ئەمە لە درێژخایەندا گرێكوێرەی زۆر لە هاوكارییە سەربازییەكانی ئێران و رووسیادا دروست دەكات.

ناوەندە ئەمریكییەكە پێیوایە مامەڵەی وڵاتانی عەرەبیی سوننەی ناوچەكەش لەگەڵ رووسیا بە هەمانشێوە كورتخایەن و پراگماتیكییە، لەبەر ئەوەی وڵاتانی ئەو ناوچەیە دەیانەوێت بەهۆی نزیكبوونەوە لە رووسیا ئاماژەی مەترسی بۆ ئەمریكا بنێرن كە خەریكە ئەڵتەرناتیڤێكی دیكەیان دەستدەكەوێ.

وزە 

رووسیا بەرژەوەندییەكی گەورەی ئابووری و بازرگانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا هەیە، لە چەند ساڵی رابردوودا كۆمپانیا حكومییەكانی گازپرۆم و رۆسنێفت دەستیان بە ژمارەیەك پڕۆژە لە ئێران، عێراق، توركیا و هەرێمی كوردستان كردووە. لە كاتێكدا كەرتی پیشەسازیی وزەی رووسیا رووبەڕووی سزاكانی وڵاتانی رۆژئاوایی بووەتەوە، رووسیا هەم بۆ جێگیركردنی نرخی نەوت و هەمیش بۆ دۆزینەوەی كار بۆ كۆمپانیا زەبەلاحەكانی، پێویستی بە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Haval | 12/12/2017 06:50:38 ص
سەرەتا دەست خۆش بۆ ووتارەکەت من دەمەوێت بڵێم سەرکردایەتی کوردستان هەڵەیەکی زۆر کوشندە دەکەن گەر بیانەوێت بچن کێشەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن...
khoshi tahir | 12/12/2017 11:52:49 ص
زۆر راستە ، دەست خۆش
قوباد قەوماندی!
| دوێنێ کاژێر 08:22 | (2)
نةناسراو | 12/12/2017 11:48:58 ص
ناراستن پارة هةية من زانياري وردم هةية گةر دةتةوئت برؤ لة تويتةر سةيري tanker trackersبكة بةندةرئ جةيهاني توركيا ١٢ مليون بةرميل نةوتي كوردستان لئ...
 حکومەت چەند بڕیارێکی نوێ لەبارەی مووچە دەردەکات
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Sardar | 10/12/2017 06:40:06 م
ئەم کاتەتان باش.پێش هەموشتێک.سەرونەوازش بۆشەهیدان کوردستان دائەنوێنم،،،،،، وەرونکردنەوەیەکی پچوکم بۆ جنابی عبادی کەبۆتە یاریەک کە چەندین سەرکردێەی...
Awat | 12/12/2017 07:33:19 ص
ئيشيان بة كورد نةماوة بوية ئةلين هه لةى جابة كورد هةروا بى بةرنامةوبى دلسوز بووة نابى كلةى لة عةبادى بكةين جونكة خومان هيجمان تيا بةستة نية خومان...
عەبادی ناوی پێشمەرگەی بۆ راگەیێندراوەکەی زیادکرد
| 10/12/2017 | (2)
احمد حسن زێڕۆ | 11/12/2017 08:01:08 م
ده‌ستخۆش كاك هێمن عه‌بادی تائه‌و كاته‌ په‌مبیشكه‌كه‌ به‌ل _ پف ده‌كات تا هه‌لبژاردنه‌كانه‌تی دواتر میزڵدانه‌كه‌ فش ده‌بێته‌وه‌ و پێویسی به‌...
پلانی داڕماندنی هەولێر
| 11/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژەهراویبوون بە سالمۆنێللا لە ئەورووپا زیادیکردووە 1 کاژێر لەمەوبەر |

ژەهراویبوون بە سالمۆنێللا لە ئەورووپا زیادیکردووە

هێلکە و گۆشتی پەلەوەر هۆکاری سەرەکی تووشبوونن زۆرتر
لە ئیستەنبوڵ 48 وڵاتی ئیسلامی لەبارەی قودس کۆدەبنەوە 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیستەنبوڵ 48 وڵاتی ئیسلامی لەبارەی قودس کۆدەبنەوە

وەڵامی بڕیارەکەی ترەمپ دەدەنەوە زۆرتر
0.422 seconds