وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

تەندروستی

پزیشکێکی ددان لە هەولێر "خۆی خنکاند"

لەلایەن ئاراس برادۆستی 5/10/2017
رووداو
رووداو

رووداو - هەولێر

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ پزیشکێکی ددان لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی خنکاندووە.

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، تەمەنی پزیشکەکە 35 ساڵە و ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆیدا دوای ئەوەی خۆی بە پەتێک هەڵواسیوە، گیانی لەدەستداوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەڵێت، پزیشکەکە ناوی "هاوڕێ عومەر سوڵتان"ـە و دانیشتووی گەڕەکی کرێکارانی شاری هەولێرە، ئەمڕۆ لە ژوورێکی نهۆمی دووەمی ماڵەکەیان "خۆی خنکاندووە".

بەگوتەی پۆلیسی هەولێر ئەفسەری لێکۆڵینەوە، پۆلیسی بەڵگە و تاوان خەریکی لێکۆڵینەوەن، پاشان تەرمەکە دەنێرنە دادپزیشکی و چاوەڕێی راپۆرتی پزیشکی دادی هەولێر دەبن.

هاوڕێیەکی هاوڕێ عومەر کە پزیشکی ددانە و پێنج ساڵ لە کۆلێژی پزیشکیی ددان لەگەڵیدا بووە دەڵێت، کەسێکی تەواو ئاسایی بوو و "هەستم نەکردووە هیچ گرفتێکی دەروونی هەبێت". دەشڵێت "هاوڕێ کەسێکی هێمن بوو و کەم هەڵدەچوو".

هاوڕێ عومەر پزیشکی ددان بووە لە بنکەی تەندروستی نەورۆز. هاوپیشەیەکی کە رۆژانە کاری لەگەڵ کردووە، دەڵێت "دوێنێ تاوەکو لە دەوام رۆیشتەوە هیچ کێشەیەکی نەبوو". ئەو دەڵێت رووداوەکە هەموو هاوپیشەکانی تاساندووە و "ئەمڕۆ دەستمان نەچووەتە ئیش".

هاوڕێ عومەر سوڵتان لەدایکبووی ساڵی 1982ـە. ساڵی 2006 لە زانکۆی پزیشکیی هەولێر، کۆلێژی پزیشکیی ددانی تەواوکردووە، وێڕای کارکردنی لە کەرتی گشتی، خاوەنی نۆرینگەی تایبەتی خۆی بووە، سەڵت بووە و لە گەڕەکێکی شاری هەولێر لەگەڵ خانەوادەکەی ژیاوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : پزیشک
9910 ژمارەی بینین
 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێ‌ حیزب لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن رێککەوتن 2 کاژێر لەمەو بەر |

سێ‌ حیزب لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن رێککەوتن

ئەم خولەی پەرلەمان بۆ 8 مانگی دیکە درێژدەكرێتەوە زۆرتر
ئەم دۆخە چۆن تێپەڕێنین؟ 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەم دۆخە چۆن تێپەڕێنین؟

"هەولێر دەرگای گفتوگۆ دابخات، شەڕەكە بە قازانجی زۆرتر
بەوێنە.. تاکە خانمی ئەکتەری کوردی ئێزیدی شوویکرد 3 کاژێر لەمەو بەر |

بەوێنە.. تاکە خانمی ئەکتەری کوردی ئێزیدی شوویکرد

لە چەند فیلمێک بەشداریکردووە زۆرتر
0.203 seconds