وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

عەبادی و ماکرۆن چییان لەبارەی گشتپرسییەوە گوت؟

لەلایەن هەڵات رێبوار 5/10/2017
ئیمانوێل ماکرۆن و حەیدەر عەبادی، وێنە: AFP

رووداو - هەولێر 

سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆککۆماری فەرەنسا لەبارە چەند تەوەرێک لەنێویشیاندا گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوە. ماکرۆن داوای کرد عێراق بە یەکپارچەیی بمێنێتەوە و مافەکانی کوردیش بەتەواوەتی بدرێن، هەروەها عەبادی داوای لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، لەژێر فەرماندەیی عێراق کاربکەن.

لەدوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (پێنجشەممە، 5-10-2017) حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا لە کۆشکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا (ئێلیزێ) کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانی هاوبەشیان بەست و، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.

ئیمانوێل ماکرۆن باسی پەیوەندییەکانی عێراق و فەرەنسای کرد، لەبارەی کورد و هەرێمی کوردستانیشەوە باسی گشتپرسیی سەربەخۆیی 25ـی ئەیلوولی کرد، کە زیاتر لە 92%ـی دەنگدەران، دەنگیان بە سەربەخۆیی کوردستان و جیابوونەوە لە عێراق دا.

 

ئیمانوێل ماکرۆن گوتی "ئەمڕۆ رەوشی عێراق سادە نییە، چونکە هێشتا ئۆپەراسیۆن دژی داعش لە حەویجە و ئەنبار بەردەوامە، گشتپرسیی کوردستان نادڵنیایی و گرژیی راستەقینەی دروستکردووە، هەروەها جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق و سەرکردەی مێژوویی کورد کۆچی دوایی کردووە... لەگەڵ ئەوەشدا، (سەرۆکوەزیرانی عێراق) لەگەڵ ژمارەیەک وەزیر هاتوونەتە ئێرە، بۆیە زۆر بە گەرمی پێشوازیتان لێدەکەین".
  
ماکررۆن جەختی لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ کورد کردەوە و رایگەیاند "لەگەڵ جەنابی سەرۆکوەزیراندا جەختمکردووەتەوە لەوەی فەرەنسا دەیەوێت ئاشبوونەوەیەکی نیشتمانی لە عێراقدا ئەنجامبدرێت، واتا بەڕێوەبردنێک هەبێت کە ئامانجەکانی دیاریکراو بن و، وەڵامی داواکارییەکانی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بداتەوە، لەنێویشیان کوردانی عێراق کە فەرەنسا پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵدا هەن".

 ماکرۆن: سەقامگیری و یەکپارچەیی و حکومەتێکی بەهێزمان دەوێت لە عێراق

لەبارەی گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستانیشەوە سەرۆککۆماری فەرەنسا گوتی "لە هەرێمی کوردستاندا گشتپرسییەک رێکخرا، فەرەنسا هەستیار و بەپەرۆش بووە لە بەرامبەر رەوشی کورد، بەڵام دەمانەوێت بیرتان بخەینەوە کە بەر لە ئەنجامدانی ئەو گشتپرسییەش، ئێمە گوتوومانە سەقامگیری و یەکپارچەیی و حکومەتێکی بەهێزمان دەوێت لە عێراقدا. بۆیە پێویستە لە هەفتەکانی داهاتوو دیالۆگ بکرێت لەبارەی یەکپارچەیی عێراق و، داوا دەکەین مافەکانی کورد لەنێو چوارچێوەی دەستووردا دانیان پێدابنرێت. تەنیا یەک رێگا هەیە، ئەویش رێگای رێزگرتنە لە مافەکانی خەڵک، ئێمەش دەمانەوێت لەو رێگایەدا لەگەڵتان بین".

ماکرۆن ستایشی پاراستنی ئەمنییەتی ناوچەکەی کرد لەدوای ئەنجامدانی گشتپرسی و، گوتی "ئەو گشتپرسیەی لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستان رێکخرابوو و لە 25ـی ئەیلوول ئەنجامدرا، گرژیی سیاسیی دروستکرد، لە رۆژی دوای گشتپرسییەکەدا پەیوەندیم بە سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە کردووە و، پێمگوتووە دیالۆگ تاکە رێگەی چارەسەرە، لە راستیشدا دەستخۆشییان لێدەکەم، کە تاوەکو ئێستا رەوشەکە ئارامە".

لەکۆتایی قسەکانیدا لەبارەی گشتپرسیی هەرێمی کوردستان ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەرەنسا گوتی "ئەگەر حکومەتی عێراق بییەوێت، حکومەتی فەرەنسا چالاکانە هەماهەنگیی لەگەڵدا دەکات، لێرەشەوە دەستخۆشی لە یان کۆبیش، نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین بۆ دەستپێشخەرییەکەی و ئامادەین لە هەفتە و مانگەکانی داهاتوودا یارمەتییان بدەین".

عەبادی داوای یارمەتی لە فەرەنسا کرد 
 
سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند "دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە، هەروەها ئەرکێکی هاوبەشمان هەیە لە پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە، فەرەنساش بەو پەیوەندیە دەگمەنەی لەگەڵ عێراقدا هەیەتی، دەتوانێ رۆڵێکی گرنگ ببینێت لە یارمەتیدانمان لە چەسپاندنی سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە بەگشتی".

لەبارەی دەستووری عێراق و کورد، عەبادی گوتی "ئێمە لە عێراقدا دەستوورێکمان هەیە، کە زۆربەی هەرەزۆری عێراقییەکان لە ساڵی 2005ـدا دەنگیان لەسەر دا، دەستوورەکە هەموو عێراقییەکان کۆدەکاتەوە، هەروەها کوردیش دەنگیان لەسەر داوە". 

بەشێکی گوتەکانی عەبادی تایبەت بوون بە گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان و رایگەیاند "گشتپرسی لەبارەی جیابوونەوە، دەرچوونە لەو دەستوور و یەکدەنگییە و، ئێمە رەتمانکردەوە، دادگای باڵای فیدراڵیی عێراق و پەرلەمان بڕیاریان دا کە ئەو گشتپرسییە نادەستوورییە و راست نییە... ئێمە شانازی بە هاونیشتمانیانی کوردەوە دەکەین، چونکە عێراق هی هەموو عێراقییەکانە و، دەستووری عێراق جەخت لە مافەکانی هەموو هاونیشتمانییان دەکاتەوە، پلەبەندیمان بۆ هاونیشتیمانیبوون نییە لە عێراقدا، چونکە ئەمە دەوڵەتە و ئەرکی حکومەتەکەیەتی خزمەتی هاونیشتمانییانی عێراق بکات ئەمە سیاسەتی حکومەتەکەمانە بۆیە هەموو ناوچەکانمان کۆنترۆڵکردنەوە لە عێراق".

لەبارەی دەسەڵاتی حکومەتی عێراق لە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستانیشەوە، کە هەرێمی کوردستان رەتیدەکاتەوە، عەبادی گوتی "ئێمە لە یەک وڵاتداین، لە چوارچێوەی بەرژەوەندی هاوبەش دەژین، پێویستە دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بەپێی دەستوور درێژببێتەوە، جا چ لە دەروازە سنوورییەکان، یان لە  ناوچە جێناکۆکەکان بێت".

عەبادی: داوا لە پێشمەرگە دەکەم ببنە بەشێکی هێزی نیشتمانیی عێراق

لە کۆتاییشدا داوایەکی ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگە کرد و رایگەیاند "بانگهێشتی هێزەکانی پێشمەرگە دەکەم، لەگەڵماندا کاربکەن، چۆن بەیەکەوە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ کارمان کرد، داوا لە هێزەکانی پێشمەرگە دەکەم لە ناوچە جێناکۆکەکانیشدا لەگەڵ هێزەکانی عێراق و، لەژێر فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندی کار بکەن، بۆ ئەوەی ئەمنییەتی هاونیشتمانیان مسۆگەر بکەن، هەروەها بۆ ئەوەی دووبارە سەقامگیری بگەڕێنینەوە ئەو ناوچانە... داوا لە هەمووان دەکەم ئێمە رووبەڕووبوونەوەی چەکداریمان ناوێت، هیچ شەڕ و پێکدادانێکمان ناوێت، بەڵام دەبێت دەسەڵاتی حکومەتی ناوەندی بچەسپێت و نابێت هیچ کەسێک لەو ناوچانە دەستدرێژی بکاتە سەر هێزەکانی حکومەتی ناوەندی. داوا لە پێشمەرگە دەکەم ببنە بەشێکی هێزی نیشتمانیی عێراق و لەژێر فەرماندەیی عێراقدا بن و. لەگەڵ ئەو هێزانەدا کاربکەن بۆ چەسپاندنی دەسەڵات لە هەموو ئەو ناوچانە".

کۆمێنتەکان

 
Iman Botani | 5/10/2017
ئەگەر بۆچوونی ئیمانوێل ماکرۆن ئەوە بیت...ئەی بۆچی وەک کەسێکی فەرەنسی لە سەردەمی هتلەر بیرناکاتەوە...یان لە بیری چوو...دەبێت بە بیری بخەینەوە بۆچی و چوون فەرەنساسەربخۆ بوو و لە ژێر داگیرکردنی هتلر و هێزەکانی بەردەوام نە بوو...خۆ ئەو سەردەمە کێشە پر بوون بە تایبەت لە ئەورۆپا و بە گشتی لە جیهان...؟ ئەمە وەک کورد نامەی منە بۆ ئەم مرۆڤە...
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن 3 کاژێر لەمەو بەر |

سیستانی داوا لە سەرکردایەتیی کورد دەکات کار لەگەڵ حکومەتی عێراق بکەن

پەیامێک لەبارەی هێرشی هێزە عێراقییەکان و رەوشی زۆرتر
فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت 4 کاژێر لەمەو بەر |

فەرەنسا: داوا لە عێراق دەکەین رێزی تەواوی مافە شەرعییەکانی کورد بگرێت

لە هەوڵدایە بۆ دەرکردنی پڕۆژەبڕیارێک لە زۆرتر
0.172 seconds