وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

شیعە کاندیدێکی کورد بۆ پارێزگاری کەرکووک پێشنیاز دەکەن

لەلایەن هاوکار یاسین 5/12/2017
کاندیدەکەی رەوتی حیکمە یەکێتییە و داوا دەکەن یەکێتیش پشتیوانیی لێبکات

رووداو - سلێمانی 

شیعە ناوێکی نوێ بۆ پارێزگاری کەرکووک پێشنیاز دەکەن و ئەگەر یەکێتی رەزامەندی لەسەر دەرببڕێت، پشتیوانی لێدەکەن. کاندیدە نوێیەکە کوردە و دەڵێت رەوتی حیکمە داوایان لێکردووە لەبری رزگار عەلی ببێتە کاندیدی پۆستەکە، تاوەکو ئەوانیش پشتگیری لێ بکەن.

حاکم سامان سەید عەتا، کاندیدی نوێ بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک دەڵێ "کاندیدکردنەکەی من زیاتر برایانی شیعە رایەکی باشیان لەسەرە. گوتیان داوا لە حیزبەکەت بکە بۆ ئەوەی ناوی تۆ بەزووترین کات بەرزبکرێتەوە لەجێگەی ئەو کاندیدەی ناردوویانە، کە تاوەکو ئێستا نە لیستی برایەتی کەرکووک و نە هیچ لایەک، هاوڕا نەبوون لەسەر ئەوەی دابنیشن ئەو کاندیدەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان قبوڵ بکەن".

بەرپرسانی رەوتی حیکمە هێشتا نایانەوێت لە رێگەی میدیاییەوە پشتیوانی بۆ ئەو کاندیدە دەرببڕن، کە خۆیان پێشنیازیان کردووە، بەڵام دەڵێن ئەو کەسەی دەبێتە پارێزگاری کەرکووک؛ دەبێت رەزامەندی پێکهاتەکانی کەرکووک و حکومەتی عێراقی لەسەربێت تاوەکو جێی متمانەی ئەوان بێت.

محەممەد جەمیل میاحی، بەڕێوەبەری پەیوەندییە نیشتمانییەکانی رەوتی حیکمە رایگەیاند "ئێمە سێ مەرجمان بۆ هەرکەسێک هەیە کە ببێتە پارێزگاری نوێی کەرکووک، کێشەمان لە ناوی کەسەکە نییە، بەڵام پێویستە بە فەرمی لەلایەن یەکێتییەوە کاندید بکرێت، رەزامەندی هێزە سیاسییەکانی کەرکووکی لەسەربێت، هەروەها بەڵێن بدات لە چوارچێوەی سیاسەت و بڕیارەکانی حکومەتی ناوەندی کاربکات و، پارێزگاری لە دەستوور و پێکهاتەکانی شارەکە بکات. ئێمەش دەنگی پێدەدەین و پشتگیری دەکەین".

بەپێی بەرکەوتەی هەڵبژاردن، پۆستی پارێزگاری کەرکووک پشکی یەکێتییە، تاوەکو ئێستاش کاندیدی ئەو حیزبە بۆ پۆستەکە رزگار عەلییە، بەڵام ‌هێشتا نە لەناوخۆی حیزبە کوردستانییەکان، نە لایەنە عێراقییەکان پشتگیرییان بۆ ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەرنەبڕیوە.

بەڵام هەڵوێستی یەکێتی نەگۆڕە، چونکە کاندیدکردنی حاکم سامان رەتدەکەنەوە. ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە یەکێتییە دەڵێ "پۆستی پارێزگاری کەرکووک لە پشکی یەکێتییە، یەکێتی بۆی هەیە کاندید دیاریبکات و لیستی برایەتی رەزامەندی لەسەر بدات. ئێمە، تەنها کاندیدمان کاک رزگار عەلییە و تائێستا هیچ گۆڕانکاریەک بەسەر ئەمەدا نەهاتووە، رەوتی حیکمە یان هەرلایەکی دیکە کەسێکی دیکەیان دیاریکردبێت، ئەوە نوێنەری ئێمە نییە، نوێنەری ئەوانە".

کاندیدە نوێکەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک ناوی سامان سەید عەتایە و، لە ساڵی 1978 لە کەرکووک لەدایکبووە. بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە یاسای گشتی لە زانکۆی قاهیرە. بڕوانامەی دکتۆرای هەیە لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە زانکۆی کامبریج. دادوەری نێودەوڵەتی چارەسەری کێشەکانە لە باشووری ئەفریقا و 22 دەوڵەتی عەرەبی، هەروەها کادری پێشکەوتووی یەکێتییە و تاوەکو ئێستا لە عێراق و هەرێمی کوردستان هیچ پۆستێکی حیزبی و حکومی نەبووە.


 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار   

کۆمێنتەکان

 
هادی | 5/12/2017
كانديدێكي كورد لەلایەم شیعەوە كاندید كرابێت و یەكێتيش بێت .لەم دەرئەنجامە چ خوێندنەوەیەکی بۆئەکرێت ..!! بەڕاستي سەيرە و جێگەي سەرسوڕمانە ..ئەڵێن ئۆتۆمبيل دروست كراوە بەبێ شۆڤێر بەڵام حیزبم نەبینیوە تا ئێستا بەبێ سكرتێر و تائیفەیەك دوور لە تائیفەکەت و دور لە میلەکەت و دوور لە زمانەكەت کاندیدت بۆ هەڵبژێرێت ..تەنها ئەوەمان ماوە لە دەروازەي سلێمناي بنوسین (خوش امدید در شهرستان سلیمانی) و حوسەینیەکەشمان حازرە بۆ زنجیر لە خۆدان و هەریسە خواردنەوە
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.25 seconds