وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

کاژێرێک دوای نەشتەرگەریی (جیوب) مرد

لەلایەن تریسكە شێرزاد 5/12/2018
 كەسوكاری عەبدوڵڵا رازی نەبوون پشكنین بۆ تەرمەكەی بكرێ‌ و هۆكاری مردنەكەی بزانرێ‌
كەسوكاری عەبدوڵڵا رازی نەبوون پشكنین بۆ تەرمەكەی بكرێ‌ و هۆكاری مردنەكەی بزانرێ‌

رووداو - هەولێر

عەبدوڵڵا بەپێی خۆی چوو بۆ ژووری نەشتەرگەری، نەشتەرگەریشی بۆ كرا، بەڵام کاژێرێک دوای نەشتەرگەرییەكە مرد. ئێستا كەیسی عەبدوڵڵا لە كەیسێكی تەندروستییەوە بووە بە كەیسێكی كۆمەڵایەتی، چونكە كەسوكارەكەی سكاڵایان لەسەر ئەو پزیشكە تۆمار كردووە كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ كردووە.


عەبدوڵڵا هاشم، تەمەن 35 ساڵ كە دانیشتووی گوندێكی سەر بە قەزای ئاكرێیە، رۆژی 25\11\2018 لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی هەولێر نەشتەرگەریی جیوبی بۆ كرا، بەڵام کاژێرێک دوای تەواوبوونی نەشتەرگەرییەكە مرد.

دكتۆر رەسەن ئەحمەد، بەرپرسی بەشی پلاندانانی پزیشكیی ئەو نەخۆشخانەیەی نەشتەرگەرییەكەی تێدا كراوە بە (رووداو)ی گوت: "ئەو نەخۆشە سەردانی یەكێك لە پزیشكەكانی شاری هەولێری كردبوو، پێویستی بە نەشتەرگەری بوو، پزیشكەكەش بڕیاری دابوو لە نەخۆشخانەكەمان نەشتەرگەری بۆ بكات، ئێمە پشكنینی تەواومان بۆ نەخۆشە كرد و هیچ كێشەیەكی نەبوو".

بە گوتەی دكتۆر رەسەن، ئەو نەخۆشە نەشتەرگەری بۆ كراوە و دوای دوو کاژێر لە هۆڵی نەشتەرگەری هێنراوەتە دەرەوە و بردراوە بۆ ژوورێك بۆ ئەوەی بەهۆش خۆی بێتەوە، دوای کاژێرێک بەهۆش خۆی هاتووەتەوە و هیچ كێشەی نەبووە، بەڵام لەناكاو باری تەندروستی تێكچووە.

كاتێك باری تەندروستیی عەبدوڵا تێكدەچێت، دكتۆر (ش.خ) كە نەشتەرگەرییەكەی بۆ كردووە، بەپەلە دەیباتەوە ژووری نەشتەرگەری بۆ ئەوی بزانێت هۆكارەكەی چییە،‌ بەڵام دڵی لە لێدان دەكەوێ.

دكتۆر رەسەن گوتی: "دوای ئەوەی نەخۆشەكە مرد، بڕیارمان دا بە ئەمبوڵانسی خۆمان بیبەین بۆ پەیمانگای دادپزیشكیی هەولێر، بۆ ئەوەی پشكنینی بۆ كرێ‌ و بزانین هۆكاری مردنەكەی چییە، بەڵام كەسوكارەكەی رازی نەبوون و گوتیان ئێمە خۆمان حەقی خۆمان لەو پزیشكە وەردەگرینەوە و رێگە نادەین تەشریحی جەستەی بكەن".

سەباح محەممەد كە خاڵی عەبدوڵڵایە، ئەو رۆژە لەگەڵی هاتووە بۆ نەشتەرگەری. ئەو بە (رووداو)ی گوت "سەعات 10:15ی بەیانی عەبدوڵڵا چوو بۆ هۆڵی نەشتەرگەری، خواحافیزی لێكردین و گوتی هیچ نییە ئێستا تەواو دەبم. زیاتر لە دوو کاژێر تێپەڕی عەبدوڵڵا نەهاتە دەرەوە. پاشان پەرستارێك هات و گوتی: نەشتەرگەرییەكە تەواو بووە. نەخۆشەكەتان لە ژووری بەهۆش هاتنەوەیە كە بەهۆش خۆی هاتەوە دەتوانن بیبینن".

سەباح دەڵێت ئەوان چاوەڕێ‌ بوون عەبدوڵڵا بەهۆش خۆی بێتەوە و بیبینن، بەڵام دەوربەری کاژێر یەك، دوو كەس هاتوونەتە لایان و گوتوویانە نەخۆشەكەتان باری تەندروستی تێكچووە و لە ژووری چاودێری چڕە.

سەباح و هاوژینەكەی عەبدوڵڵا زۆر چاوەڕێ‌ دەكەن كەسێك هەواڵێكی خۆشیان بداتێ، بەڵام كەس نایەت. سەباح دەڵێ: "هاوژینی عەبدوڵڵا باری تەندروستی تێكچوو، وەك ئەوەی هەستی كردبێ‌ شتێك بەسەر مێردەكەی هاتووە. هەر چاوەڕێ‌ بووین یەكێك پێمان بڵێ‌ نەخۆشەكەتان باش بووە، بەڵام لەناكاو چەند پۆلیسێك هاتنە‌ بەردەم ژووری نەشتەرگەری و پێیانگوتین ئێوە بڕۆنە دەرەوە چاوەڕێ بكەن، هەستمان كرد شتێك بووە و ئەوان لێمانی دەشارنەوە".

سەباح دەڵێت ئەوان لەسەر قسەی پۆلیسەكان چوونەتە دەرەوەی نەخۆشخانەكە، دوای کاژێرێک پەرستارێك هاتووەتە لایان و پێیگوتوون كە عەبدوڵڵا مردووە. سەباح سەری سوڕماوە و دەڵێت: "پزیشكەكە گوتی نەشتەرگەرییەكی زۆر ئاسانە، كەچی مرد و كەس وەڵامی نەداینەوە".

تا ئێستا نازانرێ‌ هۆكاری مردنی عەبدوڵڵا چی بووە، چونكە كەسوكارەكەی رێگەیان نەدا پشكنینی بۆ بكرێ‌. سەباح دەڵێت: "ئێمە سەرەتا رازی بووین تەرمەكەی ببەنە پەیمانگای دادپزیشكی و پشكنینی بۆ بكەن، بەڵام دواتر هاوژینەكەی پەشیمان بووەوە و گوتی تازە مێردەكەم مرد، نامەوێت جەستەشی پارچە پارچە بكرێ، بۆیە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆمان تەرمەكەمان وەرگرتەوە".

سەباح پەشیمانە كە رێگەیان نەداوە پشكنین بۆ تەرمی عەبدوڵڵا بكرێ‌ و گوتی: "دوای تەواوبوونی پرسەی عەبدوڵڵا، سكاڵا لەسەر پزیشكەكە تۆمار دەكەین. هەروەها داوا دەكەین پشكنین بۆ تەرمەكە بكرێ‌، بزانین ئایا رووداوەكە قەزاوقەدەر بووە یان بەهۆی هەڵەی پزیشكەكەوە بووە.

دكتۆر خاڵس قادر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەو كەیسە بە (رووداو)ی گوت: "هەر كاتێك كەسوكاری نەخۆشەكە سكاڵایان تۆمار كرد، ئێمە لێژنەیەكی لێكۆڵینەوە پێكدێنین، ئەگەر دەركەوت مردنی نەخۆشەكە بەهۆی هەڵەی پزیشكییەوە بووە، ئەوە پزیشكەكە سزا دەدەین".

(رووداو) چەند جارێك پەیوەندی بە دكتۆر (ش.خ)ەوە كرد، تەلەفۆنەكەی داخرابوو، هەروەها سەردانی نۆڕینگەكەیمان كرد، ئەویش داخرابوو.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : ئاكرێ
17766 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون

هەناوبینی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری گرفتەکانی زۆرتر
لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
0.218 seconds