وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

باوكی نەیهێشت بچێتە ئەوروپا و خۆی كوشت

لەلایەن تریسكە شێرزاد 5/12/2018
كەسوكارەكەی گوتوویانە ئەحمەد نزیكەی دوو ساڵە تووشی دڵتەنگی بووە
كەسوكارەكەی گوتوویانە ئەحمەد نزیكەی دوو ساڵە تووشی دڵتەنگی بووە

رووداو – هەولێر

ئەحمەد، مۆڵەتی لە مامی وەرگرت گوایە نەخۆشە و دەچێ‌ بۆ نەخۆشخانە، بەڵام لە رێگەدا ئاراستەی رۆشتنەكەی بە شوفێری تاكسییەكە گۆڕی و چوو بۆ چۆڵەوانییەك. دواتر كەسوكارەكەی تەرمەكەیان لەنێو خانوویەكی تەواونەكراودا دۆزییەوە كە بە گوللەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنابوو.

ئەحمەد ئازاد تەمەن 18 ساڵ، دانیشتووی گەڕەكی شۆراوی كەركووك بوو، رۆژی 21/11/2018 بە گوللەیەكی دەمانچە خۆی كوشت.

عەقید نەوزاد ستار شەریف، بەڕێوەبەری بنكەی پۆلیسی رەحیماوا بە (رووداو)ی راگەیاند: "دوای ئەوەی لە رووداوێكی خۆكوشتن لە نزیك گەڕەكی شۆراو ئاگاداركراینەوە، هێزەكانی پۆلیس چوون بۆ شوێنەكە، دەركەوت گەنجێكی تەمەن 18 ساڵان بە دەمانچەیەكی توركی لەنێو كەلاوە خانوویەكدا خۆی كوشتووە".

پۆلیس ئیفادەی لە كەسوكاری گەنجەكە وەرگرتووە، كەسوكارەكەی گوتوویانە ئەحمەد نزیكەی دوو ساڵە تووشی دڵتەنگی بووە، بەردەوام گوتوویەتی كە دڵی تووندە، پێدەچێ‌ هەر ئەوەش پاڵنەر بووبێ‌ بۆئەوەی بیر لە خۆكوشتن بكاتەوە.

ئەحمەد كوڕی ناوەنجیی خێزانەكەی بوو، ئازاد عەلی باوكی ئەحمەد ناتوانێ‌ باسی وردەكاریی ژیانی كوڕەكەی و خۆكوشتنەكەی بكات و تەنیا دەڵێت: "ئەحمەد پشتی شكاندنم".
ئەحمەد لە دووكانی مامیدا ئیشی دەكرد كە دووكانی فرۆشتنی كەلوپەلی نێوماڵ بوو، ئەو دەمانچەیەی خۆیشی پێ كوشت، مامی كڕیبووی بۆ ئەوەی لە دووكانەكەیاندا پارێزگاری پێ‌ لە خۆیان بكەن. 

شەمسەدین عەلی كە مامی ئەحمەدە، بە(رووداو)ی گوت: "ئەحمەد هەر لە منداڵییەوە زۆربەی كات لەلای من دەمایەوە، زۆرم خۆشدەویست، كاتێك گەورە بوو و وازی لە خوێندن هێنا، هێنامە دووكانەكەی خۆم بۆ ئەوەی ئیش بكات". 
شەمسەدین لە دەردی برازاكەی گەیشتبوو، بەڵام دەرمانەكەی لەلای ئەو نەبوو. ئەو دەڵێت: "لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە زۆربەی هاوڕێكانی ئەحمەد چوونە ئەوروپا، ئەحمەدیش چەند جارێك داوای لە باوكی كرد كە پارەی بداتێ‌ و رێگەی بدات بچێتە ئەوروپا، بەڵام باوكی زۆری خۆشدەویست و حەزی نەدەكرد لێی دووربكەوێتەوە".

شەمسەدین پێیوایە هەر ئەو خەیاڵی سەفەرە وای لە ئەحمەد كردووە بەردەوام هەست بە دڵتەنگی بكات. شەمسەدین دەیەوێ‌ لە خەمەكانی برازاكەی كەم بكاتەوە، بۆیە دەیباتە لای خۆی لە دووكانەكەی و ئۆتۆمبێلێكیشی بۆ دەكڕێ.

شەمسەدین گوتی: "ئەحمەد تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو، ئۆتۆمبێلەكەی بە كەڵك نەما، پێمگوت هیچ خەمی لێ مەخۆ، ئۆتۆمبێلێكی دیكەت بۆ دەكڕمەوە، بەڵام رازی نەبوو، گوتی دەمەوێ‌ بچمە ئەوروپا".

ئەحمەد پێش ئەوەی خۆی بكوژێ‌، لە ماڵی شەمسەدینی مامی بووە، پێیگوتووە كەمێك ناساغم و دەچم بۆ نەخۆشخانە، دوایی كە لە نەخۆشخانە تەواو بووم دێم بۆ دووكان. شەمسەدین گوتی: "ئەحمەد چووبوو بۆ دووكانەكە لەوێ‌ دەمانچەكەی هەڵگرتبوو بە تاكسییەك رۆیشتبوو، بە شوفێری تاكسییەكەی گوتبوو دەچێتە چۆڵاییەكی نزیك شۆراو، هاوڕێیەكی تووشی رووداوی هاتوچۆ بووە و تەرمەكەی دێننە ئەو شوێنە".

سێ‌ سەعات بەسەر دەرچوونی ئەحمەد لە ماڵی مامی تێدەپەڕێ‌، بەڵام ناگەڕێتەوە و وەڵامی تەلەفۆنیش ناداتەوە. شەمسەدین گوتی: "كە چووم بۆ دووكان لەو باوەڕەدا بووم لەوێ‌ بێ‌، بەڵام نەهاتبوو، نزیكەی سەعات یەك بوو لە دراوسێكانی دووكانەكەمم پرسی ئەحمەدتان نەبینیوە؟ گوتیان بەیانی هات ماوەیەكی كەم دووكانەكەی كردەوە و پاشان بە تاكسییەك رۆیشت.  

شەمسەدین كە گوێی لەو قسەیە دەبێت، بەپەلە دەگەڕێتەوە دوكانەكەی و تەماشا دەكات دەمانچەكە نەماوە، سەیری كامێرای چاودێری دەكات، دەبینێ‌ ئەحمەد دەمانچەكەی بردووە.

شەمسەددین دەڵێت: "زۆر بەدوایدا گەڕام، (ی) كە دراوسێمانە و شوفێری تاكسییە، هات بۆ لام و پرسیاری لێكردم كە بۆچی وا شڵەژاوم؟ گوتم ئەحمەد دیار نییە و وەڵامی تەلەفۆنیش ناداتەوە.
(ی) بە شەمسەددین دەڵێت كە ئەحمەد لای بەیانی لەسەر شەقامەكە چاوەڕێی تاكسی كردووە، ئەویش لەگەڵ خۆی هەڵیگرتووە و بردوویەتی بۆ چۆڵاییەكانی نزیك شۆراو.

شەمسەدین دەستبەجێ لەگەڵ شوفێری تاكسییەكە دەچێتە ئەو شوێنە، زۆر دەگەڕێن و ئەحمەد نابیننەوە. شەمسەدین بە (ی) دەڵێت با سەیرێكی ناو ئەو خانووە چۆڵانە بكەین بزانین لەوێ‌ نییە. شەمسەددین دەڵێت: "تەماشای هەموو خانووەكانمان كرد، یەك خانوو مابوو كە چووینە ژوورەوە، بینیمان ئەحمەد لە نێو خوێندا كەوتووە و دەمانچەكەشی هەر بەدەستەوەیە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : خۆکوشتن
7136 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

  ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون 6 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ لە نەخۆشخانەی رزگاریی هەولێر زیاتر لە 8000 هەناوبینی ئەنجامدراون

هەناوبینی بۆ دەستنیشانکردن و چارەسەری گرفتەکانی زۆرتر
لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
0.219 seconds