وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بەرپرسی میدیای گۆڕان: پێدانی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی بە رووداو جێگەی شانازییە بۆ کورد

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 5/12/2018
عەبدولڕەزاق شەریف: رووداو وەکو پایەیەک لەناو کایەی رۆشنبیریدا جێگەی خۆی کردووەتەوە

رووداو  هەولێر

عەبدولڕەزاق شەریف، بەرپرسی میدیای بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، پێدانی خەڵاتی ریکاردۆ ئۆرتیگا بە تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە بۆ کورد و سەرخانی کۆمەڵی کوردەواری و  هەرێمی کوردستان بە تایبەتی گرنگە، دەستکەوتێکی مەعنەوییە و ئومێد دەکەن رووداو بەرەوپێشتربچێت.

لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی رووداو، سەبارەت بە پێدانی خەڵاتی ریکاردۆ ئۆرتیگا بە تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، عەبدولڕەزاق شەریف گوتی "پیرۆزبایی لە رووداو و کارمەندەکانی و تیمی رووداو لە ئەمریکا و نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەو شاندەشی دەچێت، دەکەم".

عەبدولڕەزاق شەریف دەڵێت "رووداو وەکو پایەیەک لەناو کایەی رۆشنبیری و سەرخانی کۆمەڵی کوردەواریدا جێگەی خۆی کردووەتەوە. دەتوانین بڵێین پێدانی ئەو خەڵاتە بۆ کورد و سەرخانی کۆمەڵی کوردەواری و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی گرنگە، دەستکەوتێکی مەعنەوییە، ئومێددەکەین رووداو بەرەوپێشتربچێت".

عەبدولڕەزاق شەریف ئاماژە بەوەدەکات "رووداو کۆمەڵێک کارمەندی چوست و چالاک و گەنجی لەخۆبردووی هەیە، دەستخۆشیان لێدەکەین. ئومێدیش دەکەین دامەزراوەکانی دیکەش، کەناڵەکانی دیکەی راگەیاندن و رۆژنامەڤانی بە هەمان شێوەی رووداو پشتیوانی بکرێن، ببن بە بەشێک لەو سەرخانە و کاریگەرییان هەبێت، بەڕاستی جێگەی دەستخۆشی و جێگەی شانازیشە".

سەبارەت بە کاریگەری پێدانی ئەو خەڵاتە بە رووداو لەسەر میدیای کوردی، بەرپرسی راگەیاندنی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت "رەنگە کاریگەری مەعنەوی زیاتر هەبێت، ببێتە هۆی ئەوەی کەناڵەکانی دیکەش هەوڵی زیاتر بدەن. هەمیشە ئەو خەڵاتانە زیاتر شتی مەعنەوین بۆ کێبڕکێ و بەرەوپێشەوەچوون، بەڵام وەکو شتی مەعنەوی هەم بۆ رووداو و هەم بۆ کاری رۆژنامەگەری و هەمیش بۆ کۆمەڵی کوردەواری گرنگە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.265 seconds