وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سەرۆکی کاتیی پەرلەمان: رووداو دەنگ و رەنگی هەمووانە بەبێ جیاوازی

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 5/12/2018
رێڤینگ هروری: لە هەر شوێنێک خەڵک نەیتوانیبێت بە ئازادی قسەبکات رووداو لەوێ بووە

رووداو  هەولێر

رێڤینگ هروری، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، لە هەر شوێنێک بێدەنگی هەبووبێت و خەڵک نەیتوانیبێت بە ئازادی قسەبکات، رووداو لەوێ ئامادەبووە.

لەکاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنێکی هەواڵەکانی تەلەڤزیۆنی رووداو، سەبارەت بە پێدانی خەڵاتی ریکاردۆ ئۆرتێگا بە تۆڕی میدیایی رووداو لەلایەن نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، رێڤینگ هروری گوتی "پیرۆزبایی لە خۆم دەکەم وەکو کوردستانییەک و کوردێک، پیرۆزبایی لە رووداو دەکەم. لەڕاستیدا هەموومان خۆمان لە شاشەی رووداوەوە دەبینین، رووداو لە میدیایەکی لۆکاڵی دەرچووە و بووە بە دەزگایەکی میدیایی جیهانی".

رێڤینگ هروری دەڵێت "کاتێک لە نەتەوەیەکگرتووەکان هەڵسەنگاندن لەسەر میدیا دەکرێت، بەتایبەت لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا، دەبینی زۆربەی میدیاکان گرێدراوی لایەنی سیاسی و حیزب و بیروبۆچوونی جیاوازن، بەڵام رووداو توانی ئەو بێلایەنییەی خۆی بپارێزێت، ئەوەش جێگەی شانازیییە".

سەبارەت بە رۆڵی رووداو لە گەیاندنی دەنگی خەڵک بە حکومەت و پەرلەمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "رووداو دەنگی بێدەنگەکان بووە، لە هەر شوێنێک بێدەنگی هەبووبێت و خەڵک نەیتوانیبێت بە ئازادی قسەبکات رووداو لەوێ ئامادەبووە. رووداو لە هەموو رووداوەکاندا رۆژانە لەنێو خەڵکدا بووە، لە بەرەکانی شەڕ بوو، قوربانییەکی زۆری لەپێناو خەڵکی کوردستان و مرۆڤایەتی داوە، تەنانەت شەهید و برینداری داوە. رووداو توانی رووماڵی خۆی بەردەوامبکات و پارێزگای لە کارە پیشەییەکەی بکات".

رێڤینگ هروری دەشڵێت "مایکی عەبدولمەجید گلی پێش هەموو کەسێک لەبەردەمی بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان بووە، بە گشتی کارمەند و رۆژنامەڤانانی رووداو پێشەنگن، لە هەموو شوێنێک و پێش هەموو کەسێک مایکی رووداو ئامادەیە".

بە بڕوای رێڤینگ هروری، رووداو نەک تەنها لە بواری رۆژنامەگەریدا کاریکردووە "خۆی کردووەتەوە خاوەنی کێشە کۆمەڵایەتییەکانی خەڵکیش، لەڕێگەی ئەو پرۆگرامانەی پێشکەشی دەکات کە تایبەتن بە کێشەی خەڵک و پرسە کۆمەڵایەتییەکان، هاوکات گەیاندنی دەنگیان بە حکومەت و پەرلەمان و لایەنی پەیوەندیدار".

نیشانەکردن : ریكاردۆ ئۆرتیگا
1088 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)
Azad Azad | 19/02/2019 08:13:54 م
خودای گه‌وره‌ خائین و خاك فرۆش رسوا كات.
عەبادی داوای پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک دەکات
| 19/2/2019 | (1)
Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟ 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟

ئیدارەی ترەمپ تەنیا چین بە هۆكاری كورتهێنانی زۆرتر
جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت دوێنێ کاژێر 06:21 |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن دوێنێ کاژێر 03:09 |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
0.406 seconds