وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق هەڵنەگیراون

لەلایەن رووداو 6/12/2018
هێزە سەبازییەکان رێگە بە هەڵگرتنی خاڵە گومرگییەکان نادەن

رووداو-هەولێر

هەرچەندە ماوەی دوو رۆژە بەڕێوەبەری گشتیی دەستەی گومرگی عێراق بڕیاری لابردنی خاڵە گومرگییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراقی دەرکردووە و بەفەرمی بەرپرسانی گومرگی لە کەرکووک و نەینەوای ئاگادارکردووەتەوە بەڵام خاڵە گومرگییەکان لانەبروان و سەدان بارهەڵگر لە خاڵە گومەرگییەکان راگیراون، نە گومرگ دەکرێن نە رێگەیان پێدەدرێت بەرە و ناوڕاست و باشووری عێراق بڕۆن.

پێش بڕیاری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لەبارەی هەڵگرتنی گومرگەکان، رۆژی 21-11-2018 پەرلەمانی عێراق بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو بڕیارانەی کە حکومەت لە 1-7-2018 تاوەکو 24-10-2018  دەریکردوون لە نێویشیاندا هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری دانانی خاڵەگومرگییەکانی نێوان پارێزگاکان  .

عەتا شێخ محەممەد، جێگری سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا بڕیاری لابردنی خاڵەگومرگییەکان نەچووەتە بواری جێبەجێکردن و بارهەڵگرێکی زۆر لە گومرگەکان راگیراون. جێگری سەرۆکی یەکێتیی هاوردە و ناردنکاران باسی لەوە کرد ، رێککەوتن لەنێوان عێراق و هەرێمی کوردستان کراوە، هیچ بەهانەیەک نەماوە بۆ مانەوەی گومرگەکان.

ماوەی چەند ساڵێکە حکومەتی عێراق خاڵی گومرگی سەفرای لەقەزای خاڵس داناوە، دوای کردنەوەی رێگای کەرکووک-هەولێر ، دوو خاڵی گومرگی دیکەی لەسەر رێگای نێوان کەرکووک-هەولێر و کەرکووک-سلێمانی دانا، هەموو ئەو کەلوپەل و کاڵایەنەی گومرگ دەکرد کە بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەنێردران، بەڵام مانگی رابردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر لابردنی گومرگەکانی نێوانیان و یەکخستنی پێناسی گومرگیی.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان



 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 22 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.562 seconds