وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

شاندێکی بەغدا دەروازی سنووری پشتەی بۆ بەنێودەوڵەتیکردن بەسەرکردەوە

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 5/12/2018
شاندێکی حکومەتی عێراق سەردانی خاڵی سنووریی پشتە-ی کرد

رووداو - گەرمیان

بۆ جاری سێیه‌م شاندە باڵاكه‌ی عێراق، كه‌ نوێنه‌ری 10 وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندیدار به‌ ده‌روازه‌ سنوور‌ییه‌كان له‌خۆده‌گرێت، سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنووری پشته-‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی بزانن دوای سێ مانگ مۆڵه‌ت‌ کە بە بەرپرسانی دەروازەکە درابوو، رێنماییەکان جێبەجێکراوە یان نا.

بەگوتەی بەرپرسانی شاندەکەی عێراق و بەرپرسانی دەروازەی پشتە لە سنووری گەرمیان، پێدەچێ ئەمە کۆتا سەردانی شاندی بەغدا بێت و بڕیار لەبارەی بەنێودەوڵەتیکردنی بدرێت.

شاكر جبووری، به‌ڕێوه‌به‌ری گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن له‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عێراق دەڵێت "هاوئاهەنگی و په‌رۆشی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانمان بینی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانیدا، هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ری گرفته‌كان و لادانی به‌ربه‌سته‌كان له‌پێناوی هه‌ستانه‌وه‌ی به‌رەوپێشبردن له‌ڕووی بازرگانی و جوانی ده‌روازه‌كان ئه‌وه‌ش له‌پێناو خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبەتی و عێراق به‌گشتی. ئامانجی ئێمه‌ش ئه‌كتیڤكردنی ده‌روازه‌کەیە‌ له‌ڕووی ژێرخانەوە بۆ به‌رەوپێشبردنی ده‌روازه‌كه‌، دوای بینینی راپۆرتی ئێمه‌ دڵنیام له‌ به‌غداوە هه‌واڵی خۆش ده‌گات".

14 فه‌رمانگه‌ی سه‌ر به ‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئێستا له‌ ده‌روازه‌كەدا‌ هه‌ن، گۆڕه‌پانی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل، رێگەوبان و شورا ته‌واوكراون. 

حوسێن ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گومرگی گه‌رمیان دەڵێت ''رۆاژنه‌ 200 ئۆتۆمبێل هاتووچۆ ده‌كه‌ن. ئەمڕۆ هه‌موو ده‌زگاكانمان هێنا و به‌ شاندەکەمان ئاشناکردن. دڵنیام كۆتا سه‌ردان ده‌بێت و ده‌روازه‌كه‌ ده‌كه‌نه‌ ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی".

پاراستنی ده‌روازه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆی پۆلیسی گومرگ و هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و ئاسایشی گه‌رمیاندایه.

هەزار و 847 ئۆتۆمبێلی بارهه‌ڵگر له‌ ده‌روازه‌ی پشته‌ كارده‌كه‌ن. به‌پێی ئاماری  گومرگی گه‌رمیان له‌ ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا داهاتی ئه‌و ده‌روازه‌ سنوورییه‌ پێنج ملیار دینار بووه‌.


 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)
Azad Azad | 19/02/2019 08:13:54 م
خودای گه‌وره‌ خائین و خاك فرۆش رسوا كات.
عەبادی داوای پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک دەکات
| 19/2/2019 | (1)
Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟ 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟

ئیدارەی ترەمپ تەنیا چین بە هۆكاری كورتهێنانی زۆرتر
جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت دوێنێ کاژێر 06:21 |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن دوێنێ کاژێر 03:09 |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
0.218 seconds