وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

100 پۆلیسی هەرێمی کوردستان لەکارلادران

لەلایەن بەختیار قادر 5/12/2018
پۆلیسەکان کۆچبەریان لە مێرگەسۆرەوە بۆ شەمزینان ناردووە

رووداو-سۆران

100پۆلیسی کوردستان لە کاردورخرانەوە چونکە لە سنووری مێرگەسۆرەوە کۆچبەریان بە قاچاخ بۆ شەمزینان ناردووە.

پۆلیسەکان بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ لە کارلادران دوای ئەوەی لەسەریان ساغ بووەتەوە کۆچبەری سووری، عەرەب و رۆژئاوای کوردستانیان بە پارە و بەنێو بازگەکاندا بردووەتە سنووری مێرگەسۆر، 100 پۆلیسەکە کار و ناسنامەی خۆیان بەکارهێناوە بۆ دەربازکردنی کۆچبەرەکان بە قاچاخ. 

سه‌عدوون هاودیانی، گوته‌بێژی پۆلیسی سۆران بە رووداوی راگەیاند: "مادده‌ی 45ـیان بەسه‌ردا سه‌پێنراوه‌ كه‌ كاره‌كه‌یان دژ به‌ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بووه‌و قاچاخچێتییان به‌ مرۆڤه‌وه‌ كردووه‌، بۆیه‌ وه‌زاره‌ت لەڕێگه‌ی لێژنه‌یێكه‌وه‌ بڕیاری له‌كار دوورخستنه‌وه‌ی بۆ دەرکردوون".

ئارام ئیبراهیم، پۆلیسی لەکارلادراو گوتی: "من له‌ 2015 ئه‌و كاره‌م كردووه ‌و كه‌س نه‌یگوتووه‌ نایاساییه‌ تاوەکو ساڵی 2017 ئه‌و كات وتیان و منیش وازم لێیهێنا كه‌چی ئێستا بڕیاره‌كه‌ به‌سه‌رمدا سه‌پێنراوه‌و له‌كار ده‌ركراوم".

هه‌موو ئه‌وانه‌ به‌تۆمه‌تی بازرگانیكردن به‌ مرۆڤه‌وه‌ له‌كاره‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه‌، دانیان به‌وه‌ ناوه‌ كه‌ كوردانی رۆژئاوا و عه‌ره‌بی سوورییان هێناونه‌ته‌ سۆران.

سادق محه‌ممه‌د، یەکێکی دیکە لەو پۆلیسانەی دوور خراوه‌تەوە بە رووداوی راگەیاند: "من دوای ده‌وام كاری ته‌كسیم ده‌كرد و له‌ وه‌رتێ ژنێك و دوو مێردمنداڵم باركردن بۆ سۆران و له‌ بازگه‌ی وه‌رتێ ئاسایش گرتمی كه‌ ئه‌وانه‌ سووری بوون و نیازیان بووه‌ له‌ رانییه‌وه‌ خۆیان به‌ سنووری مێرگه‌سۆر بگه‌یه‌نن".

ماوه‌ی چوار ساڵه‌ ئه‌و رێگا شاخاوییانه‌ی له‌ سۆرانه‌وه‌ به‌ره‌و باكووری كوردستان ده‌ڕۆن، خه‌ڵكیان پێدا ده‌بردرێته‌ سنووری شه‌مزینان، ساڵی رابردووش نۆ كه‌س له‌و رێگایه‌دا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
غریب حسن بالەکى | 7/12/2018
ئەوەى سیر نەخوات بۆن سیرى لێنایەت , بۆ ئەوانەى کە شارەزانین لە بابەتەکە , ئەم بریارە لەخۆرا نەدراوە دواى ئەنجومەنى لێکۆلینەوەى بەسەریان ساغ بۆتەوە وە شاهید لەسەریان بوە یان بە نەفەرەکان گیراون وە بەپێى دادگاى سەربازى فەرمانەکە دەرچوە هەرەمەکى نیە ئەم کارە , بۆ پێتان ناخۆشە ئەى بەهارى 2018 چەند منداڵ لەسەر سنورى تورکیاو کوردستان لە سنورى ناحیەى پیران مردن ئەى ئەوانە سەبەب نەبوو کە کارى قاچاغیان کردوە بۆ تۆزیک ئینساف بەکار ناهێنن هەر کەسێک سەرپێچى یاسا بکات دەبێت سزاکەى وەرگرێ , بۆ ئەوانەى کەدەلێن بایاسا بۆهەموان بێت ئەوە یاسا لەسەر کارمەندانى خۆى سەروەرە .

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 9 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.828 seconds