وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رووداو ناوی بەربژێرەکانی یەکێتی و گۆڕان بۆ سێ سەرۆکایەتییەکە بڵاودەکاتەوە

لەلایەن هاوکار یاسین 5/12/2018
یەکێتی بۆ هەریەکێک لە سەرۆکایەتییەکان ناوێکی پێشنیازکراوی لەبەردەستە

رووداو - سلێمانی 

دوایەمین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پارتی، گۆمی دۆخی سیاسی دوای هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستانی شڵەقاند، ئێستا ئەوەی ماوە خۆی یەکلایی بکاتەوە یەکێتی و گۆڕانن، کە بەپێی زانیارییەکانی رووداو؛ یەکێتی لە هەرسێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێمی کوردستان پشکی دەوێت.

یەکێتی بۆ هەریەکێک لە سەرۆکایەتییەکان ناوێکی پێشنیازکراوی لەبەردەستە و، لە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ئەم هەفتەیەدا یەکلایی دەکاتەوە. بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی پێشنیازکراوە، بۆ جێگری سەرۆکی حکومەت، سەرکردەکانی ئەو حیزبە لە گفتوگۆی ئەوەدان ئەگەر  یەک جێگری هەبێت، حاکم قادر دابنێن و، ئەگەر کرا بە دوو جێگر دەرباز کۆسرەت رەسوولیش بەربژێر بکەن، هەروەها بۆ سەرۆکی پەرلەمان، بێگەر تاڵەبانی پێشنیازکراوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، گوتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ "پارتی و یەکێتی رێککەوتننامەیەکیان هەبووە. لە کۆنەوە لە کوردستان دوای هەڵبژاردن هەرچۆنێک بووبێت چەند  کورسی بەر کام لا کەوتبێت، شتێک حوکمی کوردستانی کردووە ئەویش؛ جوگرافیای کوردستان و دەسەڵاتی هەریەک لەو دوو لایەنەیە، نە حکومەتێک هەبووە بەبێ پارتی دامەزرابێت، نە حکومەتێک هەبووە بەبێ یەکێتی، ئەمجارەش هەروا دەبێت، کەوابوو من بەباشی دەزانم پارتی و یەکێتی بەیەکەوە لەسەر بنەمای رێککەوتننامەی ستراتیژیی پێشوو، نوێکردنەوە و داڕشتنەوەیەک هەبێت بۆ ماوەیەکی درێژمەودا، بۆ ئەوەی هەموو جارێک نەچینەوە نوقتە سەری دێڕ".

بزووتنەوەی گۆڕان هەرچەندە هێشتا بە فەرمی ناڵێن "بۆ بەشداری لە حکومەت یەکلا بووینەتەوە"، بەڵام بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، لەنێو خانەی راپەڕاندندا کاندیدەکانیان بۆ پۆستەکانیش دیاری کردووە بەمجۆرە: مستەفا سەید قادر، بۆ جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، وشیار عومەر بۆ جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و عەلی حەمە ساڵح بۆ جێگری سەرۆکی پەرلەمان".

پێچەوانەی ئەوەی تاوەکو ئێستاش باس دەکرا، گۆڕان دەیەوێت سەرۆکی حکومەت یەک جێگری هەبێت و بدرێت بەوان و سەرۆکی پەرلەمان بۆ یەکێتی بێت.

نەسرەدین مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێ "ئەوانە هەمووی دەنگۆن و وەکو بڕیار بڕیاری لەسەر نەدراوە، هەموو ئەوانە لە تێکۆشەرەکانی بزووتنەوەی گۆڕان و کوردستانن، هەمووشیان شیاون بۆ ئەو شوێنانە، بەڵام بڕیاری کۆتایی و ئەنجامی کۆتایی جڤاتی نیشتمانی دەیدات، تاوەکو ئێستا ئەوانە بەس دەنگۆن وەکو ئەوەی کە باس دەکرێت لە میدیا و لە کەناڵەکاندا، بەڵام وەک شتێکی فەرمی باسی لێوە نەکراوە".

ئێستا کێشمەکێشمی دابەشکاری پۆستەکان زیاتر لای یەکێتی و گۆڕانە، چونکە پارتی بە دیاریکردنی بەربژێرەکانی یەکلابووەتەوە چ پۆستێکی دەوێت، ئەگەر ئەم دوو حیزبەش لەم هەفتەیەدا یەکلاببنەوە، قۆناخەکانی پێکهێنانی کابینەی  نۆیەم ئاسان و خێراتر تێدەپەڕێت.
 


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.453 seconds