وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

پێشانگەی "كتێب مامۆستایەكی بێده‌نگه‌"

لەلایەن محەممەد شوانی 6/2/2019
1233 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

رێكخراوی "خوێنه‌ری كارا" پێشانگەیەکی كتێبی لە شاری هەولێر کردەوە، كه‌ تێیدا 10 هەزار ناونیشانی کتێب بە زمانەکانی لە‌ كوردی، عه‌ره‌بی و ئینگلیزی نمایشكران.

رێكخراوی  خوێنه‌ری كارا جگه‌ له‌ پێشانگە، ساڵانه‌ چه‌ندی پڕۆژه‌ی خوێندنه‌وه‌ پێشكه‌شی خوێنه‌رانی ده‌كات. ساڵی رابردوو چوار پڕۆژه‌ی به‌ "خوێنه‌ری كارا"ی راگەیاند.

پڕۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-1:

*لەو پڕۆژه‌یەدا‌ 600 خوێنه‌ر به‌شداریان كردووە. به‌ جۆرێك هه‌ر به‌شداربوویەك 40 كتێب بخوێنێته‌وه‌ و له‌ ماوه‌ی 9 مانگدا ته‌واویان بكات و سه‌ر‌نج و تێبینییه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ به‌رپرسی پڕۆژه‌كه. كتێبه‌كانیشی به‌ دیاری ده‌بەخشران‌ به‌ خوێنه‌ران. له‌و پڕۆژه‌یه‌ 20،086 كتێب خوێندرانەوە و بەخشران.

پڕۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-2:

لە‌م پڕۆژه‌یه‌ 500 خوێنه‌ر به‌شدارییان كردووە، به‌جۆرێك هه‌ر به‌شداربوویەك 20 کتێب بخوێنێته‌وه‌ و له‌ماوه‌ی 6 مانگ ته‌واویان بكات. 6،792 كتێب خوێندرانه‌وه‌.

پرۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-3:

ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ 500 خوێنه‌ر به‌شدارییان تێدا كرد، به‌جۆرێك هه‌ر به‌شداربوویەك 20 كتێب بخوێنێته‌وه‌ له‌ ماوه‌ی شەش مانگدا ته‌واویان بكات. له‌و پڕۆژه‌یه‌ 9،041 كتێب خوێندرانه‌وه.‌

پڕۆژه‌ی خوێنه‌ری كارا-4:

پڕۆژه‌کە 250 خوێنه‌ر به‌شدارییان تێدا كردبوو، به‌جۆرێك هه‌ر به‌شداربوویه‌ك 20 كتێب له‌ ماوه‌ی (6)مانگدا بخوێنێتەوە. له‌و پرۆژه‌یه‌دا 4،547 كتێب خوێندرانه‌وه‌.

0.187 seconds