وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

بانگەشەی گشتپرسی لە کەرکووک گەرموگوڕە و حیزبەکان هاوهەڵوێستن

لەلایەن هەڵکەوت عەزیز 6/9/2017
بەشێکی گەنجانی کەرکووک خۆبەخشانە بانگەشە بۆ گشتپرسی دەکەن

رووداو - کەرکووک 

بانگەشەی گشتپرسی لە کەرکووک بە گەرمی دەستی پێکردووە، خەڵک خۆبەخشانە کاردەکەن بۆ هاندانی دەنگدەران و بەشداریکردنیان لە گشتپرسی، حیزبەکانیش هاوهەڵوێستن و ناکۆکییەکانیان نەگواستەوەتەوە کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێی کوردستان.

بەشێکی گەنجانی کەرکووک خۆبەخشانە پۆستەر و بانگەشەی گشتپرسی لە شەقامەکانی کەرکووک بڵاودەکەنەوە. ئەوان، لەوه گەیشتوون ئەگەر دەنگی بەڵێ زۆرینە بێت، پێکەوەژیان لەو شارەدا زیاتر رەگی دادەکوتێ.

وریا عوبێد، گەنجێکی خۆبەشی کەرکووکە و دەڵێ "کۆمەڵێ گەنجین، سەرقاڵی ئەوەین پۆستەر بۆ بانگەشەی گشتپرسی لە کەرکووک دابنێین، گشتپرسی بۆ ئێمەی کەرکووکی زۆر گرنگە، دەمانەوێت سەربەخۆبین و زۆرترین دەنگی بەڵێ کۆبکەینەوە".

دەنگی نەخێر، چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەرەو داهاتوویەکی نادیار دەبات. کەسی یەکەمی ئەو ناوچانەش هیوادارە، خەڵک بە دەنگیان، کۆتایی بە کێشە و چاوەڕوانییە 14 ساڵییەکە بێنن.

نەسرەدین سندی، سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێ "پێکهاتەی جیاواز لە ناوچە ناکۆکی لەسەرەکان هەن، وەکو پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی نییە، بۆیە ئێمە هەوڵی زیاتر لە ناوچانە دەدەین و خەمێکی باشتری لێ دەخۆین. لەو باوەڕەداین خەڵکی ئەو ناچانە دڵسۆز و کوردپەروەرن، بۆیە دڵنیاین بەشدارییەکی زۆر باشیان دەبێ لە گشتپرسیدا".

بۆ ئەوەی ناکۆکییە سیاسییەکان نەگوازرێنەوە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، حیزبەکان بڕیاریانداوە کێشەکانیان لە هەولێر و سلێمانی بەجێبێڵن و، لە کەرکووک یەکدەنگ و هاوهەڵوێست بن.

رەوەند مەلا مەحموود، جێگری بەرپرسی مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێ "تائێستا ئەو ناکۆکی و ململانێیە لە کەرکووک نییە، بە حوکمی ئەوەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لێرە حیزبێکی باڵادەستە، هەوڵمانداوە تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکان بەباشی بپارێزین، لەمڕۆشەوە کە بانگەشەی گشتپرسی دەستپێدەکات، تائێستا نەگوازراوەتەوە بۆ کەرکووک و هیچ حیزبێکی سیاسیش تاکلایەنانە ناتوانێت ئەو کارە بکات، چونکە ئێستا پێویستە هەمووان پێکەوە بین".

زیاتر لە دوو ملیۆن کەس لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان مافی بەشداریکردنیان لە گشتپرسیدا هەیە. کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی 11 هەزار سندووق بۆ دەنگدان لەو ناچانە دادەنێت.
  


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

bawer | 23/11/2017 05:44:03 م
kura aw flimana dameka hana
بەهۆی كچێكی نەمسایی بە ئاواتی خۆی دەگات
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Safin kurdish | 23/11/2017 05:19:15 م
Baraste bezarbuin la qsakani abadi
حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی لێدوانه‌‌كانى عه‌‌بادی دەداتەوە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ره شید | 23/11/2017 02:49:16 م
کاک شیخ مژاره که زیاتر له وه ی که ئابووری بیت سیاسیه و ده بی و با سیاسیه کانی به ئه زموون و ئه وانه ی ده توانن و شاره زان و هه مووسووچ و که لین و...
احمد حسن زێڕۆ گه‌ردی | 23/11/2017 03:54:45 م
ده‌ستخۆش كاك گۆران بۆ ئه‌م ووتاره‌ به‌هاداره‌ ...كێشه‌ی كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ هه‌ر بوارێك ڕاوێژكار هه‌یه‌ به‌لام گوێیان بۆ ناگیرێ بۆیه‌ حالمان وایه‌...
هەرێمی كوردستان چۆن خۆی رێكبخاتەوە‌؟
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Botan H H | 23/11/2017 08:00:57 ص
بةخواي بةغدا خواستي ئاشتي نيية , ئةو جارةي مةرجي دوسييةى ئةمنييشي زياد كرد!!!!!
نووسینگەی عەبادی مەرجەکانی بۆ دەستپێکردنی گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان ئاشکرادەکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

رۆژانە چوار کووپ قاوە مەترسی مردن کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

40 پزیشک بێ بەرامبەر چارەسەری دانیشتووانی دەربەندیخان دەکەن

وەک بەهاناوەچوونی قوربانییانی بومەلەرزەکە زۆرتر
کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن 11 کاژێر لەمەو بەر |

کوردانی دەرەوەی وڵات بەهۆی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان نیگەرانن

بۆ گەڕانەوە بۆ کوردستان، پێویستیان بە پارە و کاتی زۆرتر
0.391 seconds