وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئێران دەیەوێت دوای هەڵبژاردن پێگەی لە عێراق بەهێزتر بێت

لەلایەن نوێنەر فاتيح 6/9/2017
ئێران دەیەوێت دوای هەڵبژاردن پێگەی لە عێراق بەهێزتر بێت

 رووداو - هەولێر 

عێراق لە هەڵبژاردن نزیک دەبێتەوە و نێوماڵی شیعە پەرتەوازەیە، کەسێکی نزیکی خامنەیی هەوڵی چارەسەری کێشەی لایەنە شیعەکان دەدات و، ئێران دەیەوێت دوای هەڵبژاردن پێگەی لە عێراق بەهێزتر بێت.

موقتەدا سەدر، رێچکەیەکی جیاوازی هەیە و لەگەڵ ئێران نییە، عەممار حەکیم ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی جێهێشتووە و رەوتێکی تایبەتی دروستکردووە، مالیکی و رێکخراوی بەدر لە ناکۆکیدان هەروەها عەبادی لە ئەمریکاوە نزیکە. ئەمانە ئاماژەی مەترسیدارن بۆ ئێران، بۆیە پیاوە نزیکەکەی خامنەیی لە عێراقە و مانۆڕێکی سیاسی ئەنجامدەدات.

مەحموود هاشمی شاهرودی، سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێران رۆژی پێنجشەممە 31-8-2017 گەیشتە عێراق و، لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی شیعە و هاوپەیمانی نیشتمانی کۆدەبێتەوە، تاوەکو تیڕوانینی ئێران بۆ ئاییندەی عێراق لە هەڵبژاردنی داهاتوودا، کە بڕیارە لە مانگی نیسانی 2018، جێلەق نەبێت.

پێشتر میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە عەلی خامنەیی، رابەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێران داوای لە شاهرودی کردووە سەردانی عێراق بکات بۆ یەکخستنی حیزبە شیعەکان، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ بەشداریکردنی شیعە بەیەک لیست لە هەڵبژاردنی داهاتوودا.

سەرەتا شاهرودی لە بەغدا لەگەڵ نووری مالیکی کۆبووەوە و هەوڵی تواندنەوەی ناکۆکییەکانی نێوان مالیکی و رێکخراوی بەدری داوە. هەروەها لەگەڵ عەممار حەکیمیش کۆبووەوە، کە پێشتر سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی بوو و ئێستا لێی کشاوەتەوە و رەوتی حیکمەی راگەیاندووە. بەگوێرەی ئاژانسی فارس، شاهرودی بە حەکیمی گوتووە "نابێت پرسە سیاسییەکان و ناکۆکییەکان، کاریگەری نەرێنییان لەسەر ورەی گەلی عێراق هەبێت".

شاهرودی لەگەڵ حەیدەر عەبادیش کۆبووەوە و بەگوێرەی میدیا عێراقییەکان، باسی لە گرنگیی پاراستنی هاوپەیمانی نیشتمانی کردووە. رۆژی سێشەممە شاهرودی گەیشتە نەجەف، کە شاری لەدایکبوون و گەورەبوونییەتی، شاهرودی لە نەجەف داوای بینینی عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی کردووە، سیستانیش ئەو داوایەی رەتکردووەتەوە و ئامادە نەبووە پێشوازی لێ بکات، بەڵام ئەمە بە فەرمی لەلایەن نووسینگەی سیستانی پشتڕاست نەکراوەتەوە.

شاهرودی لە ساڵی 1948 لە نەجەف لەدایکبووە، یەکێکە لە مەرجەعە گرنگەکانی شیعە لە ئێران و عێراق. لەساڵی 1979ـوە لە ئێرانە و چەندین پۆستی باڵای وەرگرتووە. ئەندامی ئەنجوومەنی شارەزایان و پاراستنی دەستوورە. سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری ئێران بووە لە ساڵانی 1999 بۆ 2009 ئێستاش سەرۆکی ئەنجوومەنی دەستنیشانکردنی بەرژەوەندییەکانی رژێمی ئێرانە. شاهرودی کەسێکی نزیکی عەلی خامنەییە و کاندیدە بۆ ئەوەی لەپاش ئەو، پۆستی رابەر وەربگرێت. 

جەمسەرێکی دیکەی شیعەکانی عێراق، رەوتی سەدرە بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر، کە دژی دەستتێوەردانەکانی ئێرانە. ئەمیر کینانی، سەرکردە لە کوتلەی ئەحراری رەوتی سەدر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، شاهرودی بۆ دروستکردنی کوتلەیەکی شیعە هاتووە و، ئێران هیچ پرۆژەیەکی لە عێراقدا نییە، جگە لە دروستکردنی خەندەقی تایفی. روونیشیکردووەتەوە ئەگەری زۆرە موقتەدا سەدر دیداری شاهرودی رەتبکاتەوە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا 5 کاژێر لەمەو بەر |

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا

تەندروستی جیهانیی رایگەیاند زۆرتر
هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو 7 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو

کۆنگرەی هەنگەڤانانی عەرەب و وڵاتانی سەر دەریای زۆرتر
پێشبینی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

پێشبینی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت

ساڵی 2018 چەند مەترسی گەورە پەیوەندییان بە زۆرتر
0.422 seconds