وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پارێزگای بەسرە لە لێواری مایەپووچبووندایە

لەلایەن رووداو 7/10/2017
سەرجەم پرۆژە ئابوورییەکانی پارێزگای بەسرە راگیراون

رووداو - هەولێر

پارێزگای بەسرە خاوەن زۆرترین یەدەگی نەوت و سامانی سرووشتییە، بەڵام بەهۆی پێشێلکاریی یاسا و دەسەڵاتی هۆزەکانەوە، بەرەو مایەپووچبوون و رووخانی ژێرخانی ئابووری هەنگاودەنێت.

لە پارێزگای بەسرە، نزیکەی 10 کێڵگەی نەوتی هەن، بەجۆرێک رێژەی 59%ـی یەدەگی نەوتی عێراق لەو سنوورەیە، هەروەها لەو شارەدا نزیکەی 350 جۆر خورما بەرهەمدەهێنرێت، کە لەکۆی 30 ملیۆن دارخورمای عێراق، 13 ملیۆن دارخورما لە بەسرەن، بەوهۆیەوە ساڵانە بە ملیۆنان دۆلار وەکو داهات لە بەرهەمە سرووشتییەکانی ئەم شارە قازاج دەکرێت.

سەرەڕای ئەو سامانانە، پارێزگای بەسرە نەک تەنها خەرجی پێویستی نێوخۆی نییە، بەڵکو کەوتووەتە ژێر کاریگەری نەرێنی دەسەڵاتی هۆزە چەکدارەکان و، زۆرجار شەڕی نێوخۆیی تێیدا روودەدات، پارێزگاکە زۆر نزیکە لەوەی مایەپووچبوونی تێدا رابگەیێندرێت و، بەرپرسانی ئەنجوومەنی پارێزگاکەش، حکومەتی عێراق بە هۆکاری یەکەمی ئەو قەیرانە دەزانن.
 
ئەحمەد سڵێتی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە دەڵێ بەهۆی نەناردی سەرجەم شایستە داراییەکانی پارێزگاکە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، سەرجەم پرۆژەکان راگیراون.

سڵێتی بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند "پارێزگای بەسرە کە بە داهاتی نەوتەکەی سەرجەم خەڵکی عێراق دەژیێنێت، بەهۆی پەیڕەوکردنی سیاسەتی کەمکردنەوەی خەرجییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و، نە ناردی بودجەی ساڵی 2017، رووبەڕووی مایەپووچبوون بووەتەوە".

سڵێتی راشیگەیاند، سەرجەم پرۆژەکانی ژێرخانی ئابووری پارێزگاکە وەستاون و، بەسرە لە پارێزگایەکی پڕ نەوت و پایتەختی ئابوورییەوە، بووە بە پارێزگایەکی مایەپووچ.

شرۆڤەکارە ئابوورییەکان باس لەوە دەکەن، ئەو دوخەی ئێستا پارێزگای بەسرەی تێکەوتووە، لەبەر گەندەڵییەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا و بەرپرسانە.

لەساڵی 2007ـەوە تاوەکو 2011، رێژەی هەژاری لە بەسرە ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد، ئەگەرچی ئامارێکی روونیش بۆ ئەو رێژەیە نییە، بەڵام رووی لە زیادبوونە.

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

يونس حسن محمد | 22/10/2017 12:19:03 م
به يامى من بو سه روك ... با ده ستى هه مو كه وره كانى كوردستان بكرئت وه بئ يان بلئت هه ر ئوه بون كه كوردستان تان ئازاد كردوه له ده ستى دوزمن وه هه ر...
محەمەد | 22/10/2017 12:20:54 م
گوڕان چی؟ کێها لەو نێوانە گوڕانە؟
32 حیزب بە پارتی و یەکێتییەوە: دەستبەرداری ئەنجامی گشتپرسی نابین
| دوێنێ کاژێر 02:37 | (4)
Nina | 22/10/2017 11:14:24 ص
Yes we agree with you
كۆرد | 22/10/2017 11:56:01 ص
ماندوو نەبن! چاووی هەموو خەڵکی کۆرد ماچ دەکەم و سەری رێز و حۆرمەتیان بۆ دادەنەوێنم. تێبینی: تکایە با لە بوواری فەنییەوە تۆزێک سەرنج بدەین. مایکەکان...
یەکێتی: مەرجەکانی عەبادی قابیلی پەسندکردن نین
| دوێنێ کاژێر 12:55 | (2)
کچە شەهید | 22/10/2017 09:06:58 ص
وەڵڵا هەموو تاوانبار و بەرپرسیارن لەم ڕووداوانە. یانی ئێوە جیاوازی جەیشی عراقی و حەشدی شەعبی و هاوپەیمانانتان نەدەزانی. عەیبە بەسە خۆتان مەدزنەوە ،...
هەندێ لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی: فێڵمان لێکرا
| دوێنێ کاژێر 10:48 | (1)
Naser F. Hado
Naser F. Hado | 22/10/2017 07:16:50 ص
هێرش کردنى ئەوان سەر خاکى ئێمە دەستدرێژى نەبوو؟
karkuk | 22/10/2017 07:58:18 ص
کۆنسوڵخانەی ئێران دەڵێت: ئەو کەسانە بەمەبەستی سیاسی هێرشیان کردووەتەسەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی. ??????? كاري وان سياسي نينه وه دياره ؟
کۆنسوڵخانەی ئێران داگرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان سەرکۆنە دەکات
| دوێنێ کاژێر 09:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە سلێمانی دوو کەس کوژران 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە سلێمانی دوو کەس کوژران

لەنێو بازاڕ بووە شەڕیان و تەقەیان لە یەک کرد زۆرتر
عەبادی لەبارەی میلیشیا ئێرانییەکان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

عەبادی لەبارەی میلیشیا ئێرانییەکان وەڵامی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەداتەوە

"هیچ هێزێکی بیانیی شەڕکەر لەنێو عێراقدا نییە" زۆرتر
0.344 seconds