وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

نەبوونی ساردخانە کێشەی بۆ سێوی کوردستان دروستکردووە

لەلایەن بەختیار قادر 7/10/2017
سێوی کوردستان لەڕووی چەندییەتی و کوالێتیشییەوە باشە

رووداو- سۆران

ئەمساڵ ساڵی سێوە لە باشووری کوردستان، ئەمەش نەک تەنها لەڕووی چەندییەتی، بەڵکو لەڕووی چۆنییەتیشەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەرهەمە باشەی سێو، بەهۆی نەبوونی ساردکەرەوە هەرزانفرۆش دەکرێت.

عەبدوڵڵا ئەحمەد، جووتیارێکی چۆمانە، بۆ ئەمساڵ لە رووبەری 15 دۆنمی باخەکەیدا 250  تۆن سێوی بەرهەمهێناوە و دەڵێ "نیوەی بەرهەمەکانم سوور و نیوەی سپیە، ئێستا بە سەتحاڵ کیلۆی 700 دینار دەکات، لێرە نە ساردخانە و نە کارگە هەیە بۆ پیشەسازی، بۆیە ناچارین هەرچۆنێک بێت ساخیان بکەینەوە".

سێوەکان لەنێو باخەکەدا بۆ فرۆشتن ئامادە دەکرێن و، دەبێت رۆژانە تەواوی ئەو سێوانەی لێکراونەتەوە، ببردرێنە بازاڕەکان لەگەڵ ئەوەشدا علوەی سۆران، پڕیەتی لەو سێوانەی لە دەرەوە هاوردەکراون.

سامان سادق، میوەفرۆشە و باس لەوە دەکات لە گومرگەکاندا گەندەڵی دەکرێت، ئەو دەڵێ "زۆربەی سێوەکان ئیرانین، چونکە بە 250 دینار گومرگ هاوردە دەکرێن. بازرگانەکان لەگەڵ فەرمانبەرانی گومرگ رێککەوتون، کە لە 20 تۆن دوو بۆ سێ تۆنی گومرگ دەکرێت".

بێجان عومەر، بازرگانە و 15 ساڵە کاری هێنانی ئاوی میوەیە لە تورکیا و ئیران، رۆژانە نزیکەی 30 تۆن شەربەت هاوردە دەکات، دەشڵێ "ناچارم بەرهەمی بیانی هاوردە بکەم، چونکە لە ناوخۆ نییە تاوەکو بیکڕم، هی ناوخۆ هەبێت نرخیش گۆڕانکاری تێدا دەکرێت و هەر هیچ نەبێت بیانییەکە بەو نرخەی ئێستای نابێت".

ئامارێکی دروست لە بەردەست وەزارەتی کشتوکاڵدا نییە، دەریبخات ساڵانە بەرهەمی ناوخۆی سێو چەندە. لەکاتێکدا رووبەری نزیکەی 300 هەزار دۆنم باخ لە هەرێمی کوردستاندا هەیە، حکومەت دەیەوێت بازاڕی دەرەکی بۆ سێو بدۆزێتەوە.

خاڵس ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان دەڵێ "مانگی 12ـی ئەمساڵ پێشانگەیێکی نێودەوڵەتی لە دوبەی هەیە، نیازمانە بە سێوی کوردستان باشداری بکەین و، نیشانیان دەدەین ئێمە خاوەن چ جۆرە سێوین. هەروەها باجمان خستووەتە سەر بەرهەمی بیانی، تاوەکو کێبڕکێی بەرهەمی خۆماڵی پێ نەکرێ".

ساڵانه‌ له‌ بازاڕه‌كانی باشووری كوردستاندا نزیک 150 هەزار تۆن سێو ساخده‌بێته‌وه‌ و، ته‌نها رێژەی 25%ـی به‌رهه‌می خۆماڵیه‌. 


داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

نیشانەکردن : سێو

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

باوكى بةروةر | 26/04/2018 09:07:53 ص
خاتوو جنار - كاتيك كويبستى ئةو هةوالة بووم , زور زور داخوشى كردم - سةرى بةرزى بةريزتان وةك بةرزنرين لووتكة لة جياى سةفين كة بة خويتى هةزاران...
صلاح زاخويى | 26/04/2018 09:18:24 ص
ده ستت ماچ ده كه م خاتون شير ژن ريز واحترام بؤ هه لويستت تا ئا فره تى وه ك تو له كوردستان هه بى سه ربه خوى نزيك بژى كورد بژى كوردستان سلاو بؤ گيانى...
خانەوادەی شەهید حوسێن مه‌نسوور سەردانی عەبادی بۆ ماڵەکەیان رەتدەکەنەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (3)
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
Nawzet | 25/04/2018 06:29:46 م
ده ستخوش زور راسته. بو پارتى شانازيه كه پارتى بو رزگاركردنى كوردستان و پاراستنى شه ره ف و كه رامه تى خه لكى كوردستان دامه زراًوه، كه چى هه ندئك حزب...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (5)
Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| دوێنێ کاژێر 09:03 | (2)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| 24/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەندێک نیشانەی جەڵتە نادیدە دەگیرێن 12 کاژێر لەمەو بەر |

هەندێک نیشانەی جەڵتە نادیدە دەگیرێن

توێژینەوەیەک لە کەنەدا هۆشداریدەدات زۆرتر
بە ئامێرێکی نوێ دەتوانی دیاری بکەی خەون بە چییەوە ببینی دوێنێ کاژێر 09:56 |

بە ئامێرێکی نوێ دەتوانی دیاری بکەی خەون بە چییەوە ببینی

توێژەرانی ئەمریکا ئامێرەکەیان دروستکردووە زۆرتر
خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن دوێنێ کاژێر 12:22 |

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن

دەبێ چاوەڕوان بکەی تاوەکوو سارددەبنەوە زۆرتر
0.421 seconds