وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

قوباد تاڵەبانی: با وەک وەفایەک بۆ مام جەلال یەکڕیزی بپارێزین

لەلایەن سەرباز سیامەند 6/10/2017
قوباد تاڵەبانی لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی باوکیدا پەیامی بنەماڵەکەی پێشکەشکرد

رووداو - سلێمانی

قوباد تاڵەبانی، کوڕی دووەمی مام جەلال و جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی باوکیدا لە گردی دەباشان، پەیامی بنەماڵەکەی خوێندەوە و سوپاسی خەڵکی هەرچوار پارچەی کوردستانی کرد بۆ سەرەخۆشی و پەیامی هاوخەمی و هاوسۆزییان.

لە گوتارەکەیدا قوباد تاڵەبانی پەیامێکی ئاراستەی حیزبەکان و خەڵکی کوردستان کرد و رایگەیاند: "بەدەر لە حیزبایەتی و رەنگی جیاواز و بۆچوونی جیاواز، وەکو وەفایەک بۆ مام با ئەو یەکڕیزی و تەباییە بپارێزین. ئێمە ئەمڕۆ لە دۆخێکی ئاڵۆزدا دەژین، پێویستمان بەو یەکڕیزییە هەیە و پێویستمان بەوە هەیە سوود لە وانەکانی مام وەربگرین."

دەقی گوتەکانی قوباد تاڵەبانی

بەناوی خانەوادە و تەواوی کەسوکاری مام جەلال سوپاسی بێپایانتان دەکەین، بۆ خەمخۆریتان و بۆ دەربڕینی دڵگرانی و نیگەرانی و ماندوبوونتان. لە ئەڵمانیاوە پەیامەکانی ئێوەمان لە هەرچوار پارچەی کوردستان بەدەست گەیشت. بەڵام ئەو پەیامانەی بۆ ئێمە هاتن پەیامی سەرەخۆشی بوون، لەڕاستیدا من دەمەوێت سەرەخۆشی لە یەکە بە یەکتان بکەم، چونکە راستە مام جەلال باوکی کاک باڤڵی برام و خۆم بوو، بەڵام مامی هەمووتان بوو.

مام جەلال مام هی هەموو کوردستان بوو. خەباتی بۆ تەواوی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان کرد. لەوێش نەوەستا و خەباتی بۆ تەواوی گەلانی عێراق کرد و هەوڵ و رەنجی داو و ماندوو بوو، جێی دەستیشی دیار بوو، کە تەبایی و برایەتی و پێکەوەژیان و پێکەوە کارکردن بوو، یەکڕیزی مەبدەئە سەرەکیی هەڤاڵ مام جەلال بوو. بۆیە ئەوەندە خەمی خەڵکی کوردستان و کۆمەڵانی عێراقی خوارد، کەمتر خەمی ئێمەی خواردووە وەکو کوڕی. ئەوەش جێی شانازییە بۆ ئێمە کە لەجیاتی ژیانێکی ئاسایی و باوکی باڤڵ و من، کوردستان و خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی هەڵبژارد.

چۆن لە ژیاندا هەمیشە هەوڵیدا یەکڕیزی و یاکپارچەیی و یەکدەنگی بپارێزێت، پێموایە وەکو وەفایەک بۆ مامی ئێوەمە، با ئەو یەکڕیزییە و تەباییە بپارێزین. بەدەر لە حیزبایەتی و رەنگی جیاواز و بۆچوونی جیاواز. ئێمە ئەمڕۆ لە دۆخێکی ئاڵۆزدا دەژین، پێویستمان بەو یەکڕیزییە هەیە و پێویستمان بەوە هەیە سوود لە دەرسەکانی مام وەربگرین. رۆژانە ئەو دەرسانەی مام مومارەسە بکەین لەپێناو خزمەتکرنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.

بۆیە هەر لێرەوە داواتان لێدەکەم هەمووتان دەست بخەنە نێودەست، پەیامەکەی مام، پەیامەکەی مام بگەیێنن، کە ئێمە هەمیشە یەکدەبین و ناهێڵین ئەو ناکۆکییانە ببنە درز لەنێوانماندا.

دووبارە بەناوی خانەوادە و هەموو کەسوکاری هەڤاڵ مام جەلالەوە سوپاسی یەکە بە یەکەتان دەکەین. ئێستا کۆتایی بەو مەراسیمە دێنین و لە سبەینێ (شەممە 7-10-2017) ەوە پرسە لە سلێمانی هەولێر دەستپێدەکات، دواتریش لە شار و شارۆچکە و قەزاکانی تری کوردستان بەڕێوەدەچێت.

هەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هیوایەکی نوێ بۆ برینی تووشبووان بە شەکرە 2 کاژێر لەمەو بەر |

هیوایەکی نوێ بۆ برینی تووشبووان بە شەکرە

هۆکاری درەنگ چاکبونەوەی برینەکانیان چارەسەردەکرێ زۆرتر
  ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە

چوار ساڵ دەخایەنێ و گوژمەی پڕۆژەکە 600 ملیۆن زۆرتر
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)

خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا

لە سبەیەوە دابەشدەکرێ زۆرتر
0.203 seconds