وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سوێندخواردنی ئه‌ندامانى نوێی په‌رله‌مانی کوردستان

لەلایەن محەممەد شوانی 6/11/2018
5597 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

رۆژی سێشەممە 6-11-2018  دانیشتنى كردنه‌وه‌ى خولى پێنجه‌می په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، بەربژێرە دەرچووەکان سوێندی یاساییان خوارد و بوونە پەرلەمانتاری خولی نوێ.

سه‌ره‌تا هیوا نه‌سره‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی دیوانی په‌رله‌مان دانیشتنه‌كه‌ی كرده‌وه‌ و به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه‌. دواتر بانگهێشتی به‌ته‌مه‌نترین ئه‌ندامى پاڵێوراو كرا كه‌ "رێڤنگ محه‌ممه‌د هروورى" بوو له‌ فراكسیۆنی پارتیی دیموكراتی كوردستان، بۆ سوێندخواردنى یاسایی و به‌ڕێوه‌بردنی دانیشتنه‌كه‌ وه‌ك له‌په‌یڕه‌وه‌ی ناوخۆی په‌رله‌ماندا هاتووه‌.

دواتر له‌لایه‌ن سه‌رۆكی کاتی پەرلەمانەوە بانگهێشتی ئه‌ندامانى خولى تازه‌ى په‌رله‌مان كرا بۆ سوێندخواردنی یاسایی ، شێوازى سوێندخواردنه‌كه‌ش‌ به‌پێى ریزبه‌ندیى ناوه‌كانیان بوو.
   
سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان رایگه‌یاند "زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مان پێشنیازیان كردووه‌ دانیشتنه‌كه‌ به‌ كراوه‌یی بهێڵدرێته‌وه‌ تاوەکو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌گه‌نه‌ رێككه‌وتن له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و هێنانه‌كایه‌ى سازان له‌نێوان فراكسیۆنه‌ براوه‌كانى په‌رله‌مان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تى، كه‌ ئه‌وه‌ش پێویستیى به‌كاتى زیاتره‌ بۆ گفتوگۆ و دانوستاندن له‌نێوان فراكسیۆنه‌كان"، 

سه‌رۆكی كاتیی په‌رله‌مان ئه‌و پێشنیازه‌ی خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ و به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانى په‌رله‌مان په‌سندكرا و دانیشتنه‌كه‌ به‌كراوه‌یی مایه‌وه‌.

0.187 seconds