وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە هەولێر دایکێک هەوڵدەدات منداڵەکەی لەژێر ئەشکەنجە بکوژێت

لەلایەن سیداد لەشكری 6/12/2017
منداڵەکە بۆ ماوەی 20 رۆژ لە حەوشە بەستراوەتەوە و رۆژانە تەنیا کەمێک نان و ماستی پێدراوە

رووداو - هەولێر

لە هەولێر دایکێک هەوڵدەدات منداڵە تەمەن 8 ساڵەکەی لەژێر ئەشکەنجە بکوژێت. ئەو دوو مانگ برسیکردووە و بە مەمرە و بژی نانی پێداوە، 20 رۆژ بەڕووتی لە حەوشەی بەستووەتەوە، بەشێوەیەکی نامرۆڤانە ئەشکەنجەی داوە و دەیان جاریش داخی کردووە. دایکەکە کە دەستگیرکراوە، دەڵێت: "هاروهاج بوو، بەستمەوە تاوەکو لەکۆڵمبێتەوە، گوتم با هەر نەمێنێ خۆشترە''.

هەر برینێکی جەستەی یوسفی تەمەن هەشت ساڵ چیرۆکێکی تراژیدی ژیانی دەگێڕنەوە، براگەورەکەی و زڕباوکیشی بە لێدان و داخکردنی جەستەی ریویلەی بەشدارییان لە ئەشکەنجەدانی کردووە. هەرچەندە ئەشکەنجەدانەکە زۆر درێژەی کێشا، بەڵام پێشئەوەی یوسف لەسەرمان و لەژێر ئەشکەنجە گیانی دەربچێت، تەلەفۆنی ناسیاوێکیان بۆ پۆلیس هەموو شتێکی ئاشکراکرد. 

یوسف ئێستا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر هیوای بە ژیانێک دوور لە دایکی پەیدادەبێتەوە. دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتایشی بۆ کرا، قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی: "باشبوو رزگاریان کردم، ئیسراحەتم کرد". ئاماژەی بەوەش کرد کە دایکی لە حەوشەی دەرەوە بەستوویەتییەوە و رێگەی پێنەداوە بچێتەوە ژوورەوە. ئەوان لە گەڕەکی سەفینی هەولێر لە خانووێکی داخراو دانیشتوون، هێشتا شوێنی بەستنەوەی ئەو بە پەنجەرەی ماڵەکەیانەوە ماوە.  



کاتێک یوسف تەمەنی تەنیا دوو ساڵ بووە، دایک و باوکی لێکجیابوونەتەوە، دادگا بڕیاریداوە ئەو و دوو برا گەورەکەی بچنە لای باوکیان، بەڵام سێ مانگ لەمەوبەر باوکیان فڕێیداونەتە سەرشەقام. لەوکاتەوە دایکیان و زڕباوکیان بەخێویان دەکەن، بەڵام بەبیانووی ئەوەی یوسف منداڵێکی لاسارە، ئەشکەنجەی دەدەن.

نەرمین تەها، دایکی یوسف کە لەلایەن پۆلیس دەستگیرکراوە، بە رووداوی گوت: "بۆیە واملێکرد، گوتم با هەر لەکۆڵبێتەوە و نەمێنیت خۆشترە". لەبارەی ئەشکەنجەدانیشی گوتی: "لە داخکردن کوڕە گەورەکەم لەگەڵم بوو، ئەویش لێیداوە، پیاوەکەشم لێیداوە". لەبارەی ئەوەی ئایا مێردی پێشووی ئاگاداربووە، نەرمین تەها گوتی: "نەخێر ئاگادارنەبوو یوسف لای من وایە".

بۆ ئەوەی ئەو منداڵانە بخرێنە سەر کار، دوو مانگە لە کۆیەوە ماڵیان گواستووەتەوە نزیک پیشەسازی باکوور لە هەولێر، بۆیە کەمترین پەیوەندییان لەگەڵ دراوسێکانیان هەبووە، تەنیا دراوسێیەکیان دیمەنی ئەشکەنجەدانی یوسفی بینیوە، بەڵام تەنانەت هاوژینەکەیشی بڕوای بە چیرۆکی رووتکردنەوە و بەستنەوەی منداڵێک لەلایەن دایکییەوە نەکردووە. ئەو ژنە بە رووداوی گوت: "بینیم بە زنجیر منداڵەکەی دەبەستەوە، بە چەقۆ زنجیرەکەی تووند دەکرد، پێیدەگوت بێدەنگبە، لە شوێنی خۆت نەجوڵێی، رووت و قوت بوو".



دوای ئەوەی ناسیاوێکی خانەوادەکە بە حاڵی یوسف دەزانێت پۆلیس ئاگاداردەکاتەوە، دوای پشکنین و گەڕانیش لە حەوشەی پشتەوە، منداڵێکی بێدەرەتان بەڕووتی و بەبرسێتی دەدۆزنەوە. پۆلیس دایکی یوسفی بەپێی ماددەی حەوتی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزانی دەستگیرکردووە، هەردوو براکەشی کە شاگردن لە ناوچەی پشەسازی باشوور و زڕباوکیشی خۆیان بزرکردووە. 

ئێستا یوسف جێگەی مانەوەی نییە و باری دەروونیشی خراپە، محەممەد هاودیانی، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی خۆی چاودێریی دەکات تاوەکو بەتەواوەتی چاکدەبێتەوە. دوای ئەوەش دەبردرێتە خانەی بێسەرپەرشتان. 

هاودیانی بە رووداوی گوت: "لە ئێستاوە فەرمانبەرانی وەزارەت لەگەڵی دەمێننەوە تاوەکو دەیبەینە خانە، لەوێش هەرچی پێویستە بۆ ژیانی و داهاتوویی و بۆ دادگاییکردنی ئەو کەسانەی تاوانیان بەرامبەر کردووە، ئەنجامی دەدەین".
 


لە بەڕێوەبەرایەتی تووندووتیژی دژ بە ئافرەتان لە هەولێر لەماوەی دە مانگی ئەمساڵدا 10 حاڵەتی تووندوتیژی بەرامبەر منداڵان تۆمارکراون، بەڵام پۆلیس و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەڵێن ژمارەی حاڵەتەکان لەوە زیاترە و هەموو منداڵێک وەک یوسف بەخت یاوەری نەبووە لە تووندوتیژی رزگاری ببێت.

دوای وەرگرتنی چارەسەری سەرەتایی ئێستا یوسف باری تەندروستی باشترە، بەڵام پزیشک دەڵێت پێویستدەکات ماوەیەکی زۆر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە. د. حەسەن، پزیشکی نیشتەجێی خولاو لە نەخۆشخانەی راپەڕینی هەولێر یوسف چارەسەردەکات، بە رووداوی گوت: "دڵ، هەناو، گورچیلە و ماسوولکەکانی وشکبوونە، مانگێک بۆ دوو مانگی دەوێت تا چاکدەبێتەوە، بەڵام ئەنشکەنجەدانەکە تاوەکو مردن کاریگەری هەر لەسەر دەبێت".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح


 

کۆمێنتەکان

 
هيوا | 7/12/2017
ئه كه ر به راستي مافي مرؤف هه بيت ئه و زنه ئه بيت هه تا هه تايه له سجن بيت
Iman Botani | 7/12/2017
لە خۆڕا پێشینان نەیان گۆتووە "کە باوک بو بە زڕباوک دایکیش دەبێتە زڕدایک". چەند رۆژێک لە مەووبەر کچێکی تەمەن 11 سال بە ناوی حەوراء دانیشتوی بەغدادی پایتەختی ئیراق، نیزیک دوو ساڵ بە هەمان شێوەی ئەم قوربانییە بە دەست دایک، زڕباوک، خال و خوشکەکانی ئەشکەنجە درابوو. وامزانی ئێمەی کورد تۆزیک لە ئەرەب باشترین...بە داخەوە وا دەرنەچوو...
نیشانەکردن : یوسف
46777 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بوار به كر | 18/10/2018 09:00:34 م
هه موو پيشه يه ك زمانى تابه تى خؤى هه يه. ئه مه شتئك نييه كه ته نيا چه ند كه سئك بيزانئت. من نامه وئ ناوى ئه و پيشه يه ديارى بكه م كه به رئز سه عدى...
سەعدی پیرە: پارتی بریندارە و یارمەتییان دەدەین برینەکانیان سارێژ بێت
| دوێنێ کاژێر 01:38 | (1)
وه يس | 18/10/2018 11:56:20 ص
ده ستت خوش كاك ريبوار، پوخته و له جي خويدايه. خوت راوه ستاو بي و ده ست و خا مه ت ره نگينتر.
Rizgar Khoshnaw | 18/10/2018 12:45:09 م
باشترین شته که نوسرابێ ده رباره ی نادیه شنگاڵیه کان .
نادیه‌ ناموراده‌كانی شه‌نگال كوردن؟!
| 18/10/2018 | (2)
Azad Azad | 17/10/2018 10:06:42 ص
ته‌عریب و كوشتن و تۆقاندن دژی خه‌ڵكی كه‌ركوك به‌ پۆستی سه‌ره‌ۆك كۆمار و پارێزگای كه‌ركوك راناكیرێت، ئێمه‌ی خه‌ڵكی كه‌ركوك داوامان ئه‌وه‌یه‌ پێش...
Sar sipi | 17/10/2018 04:45:14 م
کاک عارف تەنها خەمی ئەوەيە کە پارتی بەشداری پرۆسەی سياسی کەرکوک بکات بۆ ئەوەی ئەگەر شتێکی خراپتر رووبدات ئەو کاتە ێکێتی دەڵێت ئەم کارە بە هەماهەنگی و...
عارف قوربانی: هەفتەی داهاتوو عەرەب و تورکمان و کورد کۆدەبنەوە
| 17/10/2018 | (2)
سید عبیداله رحمن | 17/10/2018 05:52:58 ص
دوکتورگیان ئه مریکا کاتیک له عیراق دورا که پشتی له کورد کرد و له شه وه شوومه که ی شانزه ی ئوکتوبر مرقه ی لیوه نه هات ، مه کگورک په یره وی سیاسه تی...
شەماڵ وەهبی | 17/10/2018 09:47:34 ص
برای بەڕێز د. نەوزاد ئەوەی زۆر ئاشکرایە د.عادل عبدالمهدی سومعەیەکی باشی هەیەو هەمیشە پەیوەندیەکانی لەگەڵ کوردا باش بووە، خۆشی زۆر مەبەستێتی...
حكومەتی نوێی عێراق سەر بە كێیە؟
| 17/10/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟ 18 کاژێر لەمەو بەر |

چۆن لە چەوری ورگ رزگارمان ببێ؟

"هۆکارێکی سەرەکیی چەوریی ورگ لایەنی دەروونییە" زۆرتر
پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ دوێنێ کاژێر 02:45 |

پەموو دەکرێتە خواردەمەنی داهاتووی مرۆڤ

بۆ ئەو ناوچانە گرنگە کە تەنیا لۆکە بەرهەم دەهێنن زۆرتر
نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن دوێنێ کاژێر 01:38 |

نەوجەوانانی هەژار زۆرتر تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبن

هەژارەکان زۆرتر جگەرە دەکێشن و کەمتر وەرزش دەکەن زۆرتر
0.266 seconds