وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

هەنگاونان بە قاچی دەستکرد

لەلایەن سەرتیپ عوسمان 6/12/2017
383 ژمارەی بینین

رووداو - سلێمانی 

رێکخراوی ئیمێرجنسیی ئیتاڵی لە ساڵی 1995 لە سلێمانی دامەزراوە، تاوەکو ئێستا یارمەتیی پێشکەشی زۆر کەس کردووە، کە بەهۆی نەخۆشی یان رووداو و تەقینەوەی مین قاچێک یان هەردوو قاچیان لەدەستداوە.

لە ماوەی ساڵانی کارکردنیدا، وەک هاوار مستەفا، بەڕێوەبەری رێکخراوەکە دەڵێت "هاوکاری ژمارەیەکی زۆر هاونیشتمانیمان کردووە، هەروەها لە هەموو شارەکانی عێراقەوە خەڵک سەردانی کردووین". رێکخراوەکە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیتاڵیاوە پشتگیری دەکرێ.

بەشی زۆری هاونیشتمانییانی باشووری کوردستان کە لەو رێکخراوە قاچی دەستکردان بۆ دروستدەکرێت، بەهۆی مینەوە قاچیان پەڕیوە.

بەشێکی دیکە لەو قوربانییانەی لەنێو ئەو سەنتەرەدا دەبینرێن، لە موسڵەوە هاتوون بۆ ئەوەی بەدوای قاچێکی نوێدا بگەڕێن و بتوانن وەکو رابردوو هەنگاوبنێنن.


0.281 seconds