وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی پارتی موڵک و سامانەکانیان ئاشکرادەکەن

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 6/12/2018
هێمن هەورامی: یەکەم هەنگاوی جێبەجێکردنی بەڵێنەکانمانە

رووداو  - هەولێر

ئەندامانی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان موڵک و سامانەکانیان بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکرادەکەن.

هێمن هەورامی، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئەمڕۆ فراکسیۆنی پارتی بە شانازییەوە وەکو جێبەجێکردنی یەکەم بەڵێنی کارەکانی خۆی لەبابەتی شەفافیەت، لە بابەتی خستنەڕووی راستییەکان بۆ جەماوەری کوردستان رایدەگەیێنین، کە بەپێی یاسا و ئەو پابەندبوونە یاساییەی لەسەریانە، فۆڕمی دەستەی دەستپاکی، کە لەلایەن دەستەی دەستپاکی ئاراستەی پەرلەمانی کوردستان کرابوو، لەلایەن تێکڕای ئەندامانی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان پڕکراوەتەوە، هەر ئەمڕۆش فۆڕمەکان رادەستی دیوانی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستانی دەکەین، بۆ ئەوەی رۆژی یەکشەممە یان دووشەممە بگاتە دەستەی دەستپاکی".

هێمن هەورامی گوتی "وەکو فراکسیۆنی پارتی رایدەگەیێنین بەشانازییەوە تێکڕای ئەندامانی فراکسیۆنی پارتی، تەواوی زانیارییە دروستەکان ئەوەی بەپێی یاسا داواکراوە، بڵاومانکردووەتەوە. بۆیە بۆ ئەم چوار ساڵە بەرگەی راستی و دروستی تەواوی زانیارییەکانی ناو تەواوی ئەو فۆڕمانە دەگرین، کە تەواوی ئەندامانی فراکسیۆن پڕیانکردووەتەوە".

هێمن هەورامی رایگەیاند "ئەم هەنگاوە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامەیە کە پارتی بۆ کوردستانێکی بەهێز لەسەر بنەمای متمانەیەکی بەهێز، لەسەر دروستکردنەوەی پردی پەیوەندی و متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستان دەبێت. پارتی سوورە لەسەر ئەوەی کە ئێمە خزمەتکاری خەڵکین، نەک حاکمی خەڵک بین، کاری ئێمە لێرە بۆ بەرژەوەندی گەلی کوردستانە، خەڵکی کوردستان میحوەری ئیشەکانی ئێمەیە، راستگۆیی و شەفافبوون لەگەڵ خەڵکی کوردستانیش بنەمایەکی سەرەکی کۆڵەگەی کارکردنەکانی ئێمەیە".

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەدا فراکسیۆنی پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر کردنەوەی بەشی VIP لە هاتووچۆی هەولێر راگەیاند. 

هێمن هەوارمی گوتی "ئەگەر ئەو تێڕوانینە دروستبووبێت لای خەڵک یان دروستکرابێت بەوەی ئەمە جیاکارییەکە بەرامبەر بە خەڵک دەکرێت، ئێمە ئەو تێڕوانینە رەتدەکەینەوە بە هەموو شێوەیەک دژی هەر جۆرە جیاکارییەکین کە بەرامبەر بە هاووڵاتیانی کوردستان بکرێت. ئەرکی ئێمە و تەواوی دامەزراوەکان خزمەتکاری خەڵکە بۆیە بە رێوشوێنی یاسایی خۆی دوور لە هاشو هووشی میدیا و موزایەداتی میدیایی، ئەمە کاری فراکسیۆنی پارتی دەبێت. حکومەت حکومەتی خۆمانە، ئێمە لە دوێنێوە دەستبەجێ پەیوەندیمان بە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، روونکردنەوەی پێویستی پێداوین، بۆ زانیاری هەموو لایەکیش بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ وەکو بەشێک لە وەزارەتی ناوخۆ، ئەوان رۆژانە خزمەتێکی زۆری هاووڵاتیانی کوردستان دەکەن، بە داتا پێیانگوتووین، کە رۆژانە 800 ئۆتۆمبێلی نوێ تۆماردەکرێت، رۆژانە مامەڵەی 1500 هاووڵاتی بۆ بەناوکردن و گواستنەوەی خاوەنداریێتی ئۆتۆمبێلەکان راییدەکرێت".

هێمن هەوارمی دەڵێت "کردنەوەی ئەو بەشەش لە هاتووچۆی هەولێر، کە لە پاسەپۆرتیش هەیە، لە زۆر شوێنی دیکەی دونیاش هەیە کە پێیدەگوترێت خزمەتگوزاری خێرا، بەڵام تێڕوانینەکە واکەوتەوە، جۆرێک لە نیگەرانی لای خەڵک کەوتەوە، ئێمەش لەبەرئەوەی نوێنەری گەلین، حکومەتیش حکومەتی خۆمانە، داوامان لە بەڕێز وەزیر ناوخۆ کرد، پاش دیراسەیەکی ئەو بابەتە بڕیارێکی یەکلاکەرەوەمان پێبڵێ. بۆیە بەخۆشحاڵییەوە وەزیری ناوخۆ ئاگاداری کردینەوە کە بڕیاری کردنەوەی بەشی VIP لەناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رادەگیرێت، تاوەکو دیراسەیەکی وردتر دەکرێت، چی لە خزمەتی هاووڵاتیاندابێت ئەوە جێبەجێدەکرێت".

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 6/12/2018
ده‌ست خۆشی ده‌كه‌ین له‌و كه‌سانه‌ و ئه‌ولایه‌نانه‌ی هه‌وڵی چاك سازی و نه‌هێشتنی گه‌ندڵی ده‌ده‌ن، به‌ڵام خزمه‌ت گوزاری به‌په‌له‌ به‌رێزان ته‌نیا ئامێره‌ ئیلیكترۆنیه‌كان ده‌توانن ئه‌نجامی بده‌ن ئه‌گه‌ر به‌راستی مه‌به‌ستی خزمه‌ت گوزاری به‌په‌له‌ بێت..!!! با روداو به‌دوا چونی بۆ بكات بزانن چلۆن خه‌ڵكانێك رۆتینیان نه‌هێشت له‌ ئه‌وروپا.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| دوێنێ کاژێر 09:24 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| دوێنێ کاژێر 09:06 | (1)
خەلیل شرنەخی | 19/01/2019 03:18:01 ص
جهێ داخێ یە مرۆڤێ هۆسا هندە خوە پەرست و بێ وژدان و دلڕەق هەبن.
ئەو سێ کوردەی لە بەریتانیا بوونە هۆی گیانلەدەستدانی پێنج کەس، سزادران
| 18/1/2019 | (1)
Azad Azad | 18/01/2019 08:34:02 م
قسه‌كانی مه‌كگۆرك زۆر راست و واقعیانه‌یه‌. به‌ڵام ترامپ بازرگانه‌ سیاسی نیه‌ به‌ته‌ئكید زۆر هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌كات و زه‌ره‌ریش ده‌گه‌ێنێت...
مەکگۆرک رەخنە لە ترەمپ دەگرێت: ژیانێکی نوێی بەخشییە داعش
| دوێنێ کاژێر 10:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 هەموو شتێك دەربارەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان 5 کاژێر لەمەو بەر |

هەموو شتێك دەربارەی شێرپەنجەی ملی منداڵدان

ملی منداڵدان ئەندامێكی کۆئەندامی زاوزێی ئافرەتە زۆرتر
داوادەکرێت خانمانی تەمەن سەروو 21 ساڵ پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکەن 7 کاژێر لەمەو بەر |

داوادەکرێت خانمانی تەمەن سەروو 21 ساڵ پشکنینی شێرپەنجەی ملی منداڵدان بکەن

شێرپەنجەی ملی منداڵدان لەنێو خانمانی تەمەن سەروو زۆرتر
0.312 seconds