وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

هاتووچۆی هەولێر روونکردنەوە لەبارەی کردنەوەی بەشی VIP دەدات

لەلایەن رەنجە جەمال 6/12/2018
لێدوانی فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بۆ رووداو

رووداو  - هەولێر، سلێمانی

گۆڤەند مستەفا و ئاسۆ سەراوی

بڕیاری کردنەوەی بەشی ڤی ئای پی (VIP) لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر، کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، بە شێکی زۆر لە چالاکڤانان و تەنانەت پەرلەمانتارانیش لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نیگەرانی خۆیان لەو بڕیارە دەربڕی. هاتووچۆی هەولێریش روونکردنەوە لەسەر بڕیارەکە دەدات و بە بڕیارێکی باشی دەزانێت بۆ خزمەتکردن و راییکردنی مامەڵەی خەڵک.

فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بە رووداوی راگەیاند: "ئەو بەشە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ کراوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە خۆیەوە نەیکردووەتەوە. لە بنەڕەتدا ناونانەکەی هەڵەبوو، لە ئەسڵدا بەشی خزمەتگوزاری خێرایە، کە لە هەموو شوێنێک و وڵاتانی پێشکەوتووش هەیە".

فازڵ حاجی گوتیشی "کاتێک کەسێک دەچێتە فەرمانگەیەکی حکومی و بیەوێت خزمەتگوزاری زیاتری پێشکەشبکرێت، لە بەرامبەردا رسومات بە حکومەت دەدات، ئەوەش بۆ هاووڵاتییەکی ئاسایی نییە، بەڵکو بۆ کۆمپانیاکانە ئەوانەی بە جارێک چەندین مامەڵە دەهێنن، لەبری ئەوەی ملیۆنێک بدەن لەبەرامبەر پێبژاردنی درەنگکەوتنی مامەڵەکانیان بە 100 هەزار مامەڵەکانیان راییدەکەن، لە بەرامبەریشدا ئەو قەرەباڵغییەش کەمدەبێتەوە کە لەسەر هاونیشتمانییان هەیە".

گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت "لێکتێنەگەیشتن لە بڕیارەکەی ئێمە وایکرد ئەو کاردانەوەیەوەی لێبکەوێتەوە. بڕیارەکە هەموو وردەکارییەکانی بڵاو نەکراوەتەوە، خانەوادەی شەهید و ئەنفالکراون و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەتوانن لە هەمان بەش مامەڵەکانیان راییبکەن بەبێ ئەوەی ئەو رسوماتە بدەن".

فازڵ حاجی دەڵێت "هەر دوێنێ لەگەڵ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە، ئێمە هەزار و 230 مامەڵەمان راییکردووە، لەنێویاندا 30 مامەڵە لە بەشی VIP راییکراوە. بۆیە بڕیارەکە زۆر باشە، شوێنەکەش دانەخراوە و هیچ کێشەیەکیشی نییە و بەشەکە وەکو خۆی دەمێنێتەوە".

لەبارەی هەمان پرس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری رایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاونیشتمانیان به‌شێوازی (ڤی ئای پی) له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌، نوسراوێك ئاڕاسته‌ی هاتوچۆی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.

زیا پترۆس، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ به‌ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگه‌یاند، بڕیاری رایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاونیشتمانیان به‌شێوازی (ڤی ئای پی) له‌به‌رامبه‌ر وه‌رگرتنی بڕێك پاره‌ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ته‌واو پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه.‌ گوتیشی"بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره‌ نوسراوێك ئاراسته‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌كه‌ین، چونكه‌ ناكرێت پاره‌ بده‌یت به‌ باشی ‌و به‌زووی مامه‌ڵه‌كه‌ت بكرێت، پاره‌ش نه‌ده‌یت دوابخرێت ئه‌و جگه‌له‌ جیاكاری شتێكی دیكه‌ نییه‌".

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌ هه‌رێمی كوردستان جه‌ختده‌كاته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی هاتووچۆی هه‌ولێر سه‌ربگرێت، دوورنییه، فه‌رمانگه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان كار بكه‌ن ده‌شڵێت "بۆیه‌ ده‌بێت له‌ئێستاوه‌ دژی ئه‌و بڕیاره‌ بووەستینه‌وه‌ هه‌رچیمان پێبكرێت بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریاره‌كه‌ ده‌یكه‌ین".

رۆژی 4ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی هه‌ولێر رایگەیاند، له‌مەو‌دوا شێوازێكی نوێی‌ كاركردنیان ده‌بێت بۆ رایكردنی مامه‌ڵه‌ی هاونیشمانییان بەشێوەیەکی خێرا، هه‌ر كه‌سێك مه‌به‌ستی بێت به‌و شێوازه‌ مامه‌ڵه‌كه‌ی به‌زوویی بكرێت، ده‌بێ بڕی 100هه‌زار دینار بدات.

شێوازی مامەڵەی خێرا لە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگاکانیش هەیە، بەجۆرێک هەر کەسێک بیەوێ لەماوەی 24 کاژێردا پاسپۆرتەکەی نوێبکاتەوە ئەوا دەبێ 250 هەزار ینار بدات.

 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.391 seconds