وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا

لەلایەن رووداو 8/1/2017
هەڕەشەکانی پێشووی تورکیا گۆڕاون بۆ پەیوەندیی فراوانی سیاسی و ئابووری لەگەڵ هەرێمی کوردستان

رووداو - هەولێر 

هه‌رچه‌نده‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توركیا کۆنن، بەڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دوای رووخاندنی حکومەتی بەعس لە عێراق پەیوەندییەکان به‌ره‌و باشتربوون چوون، تاوەکو گه‌یشته‌ ئاستی ره‌نگدانه‌وه‌ی بۆ هه‌موو بوارەکان، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی باڵا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌ و هه‌ولێر كرا و رێككه‌وتنی هه‌مه‌جۆر له‌نێوان هه‌ردوو لا واژۆكرا. 

په‌یوه‌ندییه‌كانی كورد و توركیا له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ته‌كان بووە، ناوه‌ ناوه‌ به‌هۆی سیاسه‌تی كابینه‌ جۆراوجۆره‌كانی حكومه‌تی توركیا تووشی هه‌وراز و نشێو بوون، دیارترینیشیان هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكركێشی بوو بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌ نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو.

بەڵام ئەو هەڕەشانە گۆڕان بۆ پەیوەندی فراوانی سیاسی و ئابووری. لە ئاستی سیاسیدا تورکیا مامەڵەی فەرمی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و، ساڵی 2011 ئەردۆغان کە ئەو کاتە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بوو، هاتە هەولێر و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێری کردەوە.

ئەم سەردانانە لە ئاستی سەرۆکوەزیران چەند جارێک بەردەوام بوون، هەروەها لەلایەنی کوردستانیشەوە چەند جارێک شاندی هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان چوونەتە تورکیا و، لە سەر ئاستی باڵا پێشوازییان لێکراوە، لە دوایین جارەکاندا ئاڵای کوردستان لە مەراسیمی پێشوازی لێکردنیان دانرا. 

توركیا ده‌خوازێت پەیوەندییه‌كانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان پتەوتر بكات بۆ به‌هێزتربوونی ستراتیژییەت و هەیمەنەی خۆی لەناوچەکە، بەتایبەت‌ لە رووی سیاسی و ئابووری. هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوە تورکیا بە دەروازەیەکی گرنگ دەبینێت بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە رووی سیاسیی و ئابووری. هه‌روه‌ها دوای هێرشه‌كانی داعش بۆ سەر باشووری کوردستان په‌یوه‌ندییه‌كان گه‌یشتنه‌ ئاستی سه‌ربازی، تورکیا‌ مه‌شق و راهێنانی به‌ پێشمه‌رگه‌ ده‌كرد. 

پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان بە رادەیەک بەهێزن، کە لە کاتی هێرشی داعش بۆ سەر کۆبانێ، تورکیا رێگەیدا هێزی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە باشووری کوردستانەوە بەرەو رۆژئاوای کوردستان بە ناو خاکی باکووری کوردستاندا بڕوات. 

هەرچەندە ئێستا هەندێک گۆڕانکاری بەسەر سیاسەتی ناوچەیی تورکیادا هاتووە، بەتایبەت لە بارەی رووداوەکانی سووریا و نزیکبوونەوە لە رووسیا، بەڵام بەم سەردانەی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بۆ هەرێمی کوردستان، وا دەردەکەوێت پەیوەندییەکانی هەولێر و ئەنقەرە نەچێتە ناو بازنەی گۆڕانکارییەکانی سیاسەتی ئەنقەرە.


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

نیشانەکردن : بیناڵی یڵدرم
1979 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئێرانی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن

پێشبینیدەکرێ ئەمساڵ ریکۆردی جیهانیی بشکێنێ لە زۆرتر
خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.469 seconds