وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مامەند رۆژە: ئەستەمە توركیا بەغدا بکاتە بەدیلی هەولێر

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 7/1/2017
 مامەند رۆژە، شرۆڤەكاری كاروباری توركیا و توێژەر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو
مامەند رۆژە، شرۆڤەكاری كاروباری توركیا و توێژەر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو

رووداو - هەولێر

شرۆڤەكارێكی كاروباری توركیا بەئەستەمی دەزانێت توركیا بەغدا بکاتە بەدیلی هەولێر، بەپێویستیشی دەزانێت بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان رۆڵی نێوبژیوانی لەنێوان بەرپرسانی توركیا و رۆژئاوای كوردستان ببینن.

مامەند رۆژە، شرۆڤەكاری كاروباری توركیا و توێژەر لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رووداو، لەبارەی سەردانی بینالی یڵدرم، سەرۆكوەزیرانی توركیا بۆ بەغدا و هەولێر، بەشداری بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆی رادیۆ و تەلەڤزیۆنی رووداوی كرد و رایگەیاند "پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری تورکیا و عێراق، بە دوو ئەلتەرناتیڤ بەرەو چاکبوونەوە دەڕۆن، ئەلتەرناتیڤێکیان پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و هەولێرە، ئەلتەرناتیڤێکیشیان پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدایە".

رۆژە هەروەها گوتی "زۆر ئەستەمە بەو شێوەیە بیر بکەینەوە ئەنقەرە دەیەوێت بەغدا بکاتەوە بەدیلی هەولێر، چونکە ئێستا سیاسەتێکی وەها لە تورکیا نییە، بەڵام ئەوەی ئێستا هەیە هەرێمی کوردستان بووەتە ناوبژیوان بۆ ئەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و بەغدا بەرەو ئاساییبوونەوە بڕۆن".

سەبارەت بە مەترسی نزیکبوونەوەی عێراق و تورکیا لەسەر کورد، بە بڕوای مامەند رۆژە، ئەم مەترسییە تا راددەیەکی زۆر بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان هەیە، چونکە رۆژئاوای کوردستان ژێرخانێکی دەستووری و حقوقی نێونەتەوەیی نییە، بەڵام هەرێمی کوردستان لەبەرئەوەی پێگەیەکی حقوقی و قانوونی هەیە، ئەستەمە بتوانرێت رێککەوتنێکی وەها لەسەر هەرێمی کوردستان بکرێت.

سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان رووسیا و ئێران و تورکیا، مەترسی ئەو رێککەوتنە لەسەر کورد لە رۆژئاوای کوردستان، مامەند رۆژە پێیوایە ئەو رێککەوتنە کۆمەڵێک درزی لێ دروستبووە، ئێران بەگومانەوە لە پەیوەندی رووسیا و تورکیا دەڕوانێت، گوتیشی "ئەگەر من بڕیارساز بم لەسەر رۆژئاوای کوردستان و بمەوێت ستاتۆیەک دروست بکەم، پێش هەموو شتێک دەبێت بەرژەوەندی ئەو هەرێمەی لە رۆژئاوای کوردستان هەیە، لە پێشی هەموو شتێکەوە بێت".

مامەند رۆژە ئاماژەی بە مەترسییەك كرد و گوتی "ئەگەر بەڕاستی رۆژئاوای کوردستان بکرێتە سەکۆیەک بۆ پەڕینەوەی قەیران بۆ باکووری کوردستان، ئەمە مەترسی لەسەر دامودەزگاکانی رۆژئاوای کوردستان دروست دەکات، چونکە مەعقوڵ نییە 700 کیلۆمەتر سنوورت لەگەڵ کۆماری تورکیا هەبێت، حیساب بۆ ئەو سنوورە نەکەیت".

هەروەها بەپێویستی دەزانێت "بەرپرسانی هەرێمی کوردستان رۆڵی ناوبژیوانی بگێڕن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بەرپرسانی تورک ئیقناع بکەن کە رووبەڕووبوونەوەی پرسی کورد زیانێکی گەورە بە کۆماری تورکیا دەگەیێنێت، تەنانەت ئەگەر ئەم شەڕە بەردەوام بێت، دەبێتە هۆی پارچەکردنی تورکیاش".

سەبارەت بەوەی پەکەکە چۆن هاوکاری هەرێمی کوردستان بکات بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بێت لەو نێوبژیوانیکردنە، تاوەكو رۆژئاوای کوردستان لە خنکان لەنێوان وڵاتەکان دەربازی ببێت، مامەند رۆژە گوتی "بەبڕوای من ئەو سیاسەتەی بەڕێز موراد قەرەیلان، وەکو یەکێک لە بڕیارسازانی پەکەکە گرتیەبەر لەبەرامبەر کشانەوەی هێزەکانیان لە شنگال، سیاستەتێکی مەعقول و لۆژیکییە، بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانیش دەپارێزێت، ئەمە سیاسەتکردنە بە رۆحێکی بەرپرسیاریێتییەوە، ئەگەر ئەمە بەردەوامبێت و ئەو بیانوانە لە کۆماری تورکیا وەربگیرێنەوە، رۆڵی نێوبژی بۆ هەرێمی کوردستانیش زیاد دەکات".

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Emir Doski | 21/02/2017 09:36:43 ص
Hîvîdarîn ew girê best ji di nava çaksazîyê dabît û horî dahatê wê bihête vegeandin bo nav xezîna hikûmeta herêmê
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد
| 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كاوە | 20/02/2017 08:17:45 م
ئێران حسابی تەواوبووە لە ناوچەکەدا روژ دوای روژ بەرەو تەمەنی خۆرئاوابوون دەروات ناشتوانێت هیچ بکات دژ بە هەرێمی کوردستان تەنها ئەوە نەبێ قبولی بکات و...
سیروان | 21/02/2017 12:02:39 ص
ئێران پێش سەربەخۆیی کوردستان دەیهەوێ هەندێک ئیمتیاز وەربگرێ، چونکە پاش سەربەخۆیی دەستی ناکەوێ. وای دابنێین کوردستان سبەی سەربەخۆیی رابگەیەنێ، ئێران...
ئاڵای کوردستان لە تاران
| دوێنێ کاژێر 11:20 | (2)
كاوە | 20/02/2017 07:57:32 م
بە رای من ترامپ سەرکەوتوو نابێ جۆنکە، نەیزانی سیاسەت سیاسیی دەوێ نەك بزنسمان بە هیچ شتێکی سیاسی ئاشنا نیە تەنانەت نازانێت چۆن هاوسەنگی دەپارێزێت لە...
ترەمپ بەرامبەر دی سی
| دوێنێ کاژێر 01:10 | (1)
Azad Azad | 20/02/2017 07:54:25 م
به‌ڕاستی چیرۆگێگی دڵ ته‌زێنه‌ .....هه‌موڵاێك سوپاسی ڕوداوو ده‌كات بۆ كارێگی زۆر ئینسانی و كوردایه‌تی.
هاونیشتمانییەکی کەرکووک دوای 42 ساڵ لە سوودان دۆزرایەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات 1 کاژێر لەمەوبەر |

قائیمقامی کەرکووک یەکەم نووسراو بە زمانی کوردی دەردەكات

رۆژی زمانی دایک پیرۆزدەكات زۆرتر
دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو 1 کاژێر لەمەوبەر |

دوای دوو ساڵ زیندانی باسیمە دەروێش بێتاوان دەرچوو

بەتۆمەتی پێدانی زانیاری هەڵە بە پێشمەرگە زۆرتر
هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد 2 کاژێر لەمەو بەر | (1)

هەرێمی كوردستان و رووسیا گرێبەستێكیان واژۆكرد

روسنەفت سێ ساڵ نەوتی هەرێمی کوردستان دەکڕێت زۆرتر
0.25 seconds