وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رۆژانە سەدان گەشتیار روو لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر دەکەن

لەلایەن بەختیار قادر 8/1/2017
گەشتیاران بە دیمەنە سەرنجڕاکێشەکانی باشووری کوردستان سەرسامن

رووداو - هەولێر 

بەفربارین لەناوچە شاخاوییەکانی باشووری كوردستان، بووەته‌ جێگای سه‌رنجی ژماره‌یه‌كی زۆر گه‌شتیار، بەجۆرێک رۆژانه‌ سه‌دان گه‌شتیار روو له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ده‌كه‌ن، کە ژماره‌یه‌كی زۆریان یه‌كه‌مین جاریانه‌ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌فر دەبینن.
 
لە خوارەوەی چیای کۆڕەک، نۆره‌ گیراوه‌ بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر چیاکەدا. سارا و سوعاد هاوڕێیی یه‌كدین و له‌ به‌غداوه‌ هاتوون، ده‌یانه‌وێت له‌ رێگه‌ی ته‌له‌فریكه‌وه‌ به ‌به‌فر بگه‌ن.

سوعاد عه‌بدوڵڵا دەڵێ "هه‌ستده‌كه‌م له‌ عێراق نیم، من له‌ شوێنێكم پێی ده‌گوترێت به‌هه‌شت، بەڕاستی به‌هه‌شته،‌ كاتێک سه‌یری ئه‌و سرووشته‌ جوانه‌ ده‌كه‌م، هیوام دەخواست هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی خۆشم ده‌وێن، لێرە لەگەڵمبان".

بەشێکی ئەو گەشتیارانەی روو لە ناوچە شاخاوییەکان دەکەن، یه‌كه‌مجاره‌ له‌ نزیكه‌وه‌ به‌فر ده‌بینن و بوكه‌به‌فرینه‌ی لێ دروست ده‌كه‌ن.

سه‌نا به‌و سرووشته‌ سه‌رسامە و دەڵێ "ئێمه‌ ئه‌و جۆره‌ كه‌شوهه‌وا و به‌فرەمان نییه‌ له‌ به‌غدا و ده‌وروبه‌ری، بۆیە کە دێینه‌ ئێره‌ كه‌ش ده‌گۆڕین".

ناوچە شاخاوییەکان به‌ته‌نها جێگای سه‌رنجی گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب راناکێشن‌، به‌ڵكو گه‌شتیارانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش چیژ له‌ ئازادی و دیمه‌نه‌كانی ئەو ناوچانە وه‌رده‌گرن.

له‌یلا محه‌ممه‌د، گه‌شتیارێکی رۆژهەڵاتی کوردستانە و دەڵێ "وێڕای جوانیی سرووشت و شوێنی ناوازه‌، ئێمه‌ به‌ ئازادییه‌كه‌ی سه‌رسامین، چونكه‌ له‌ ئیران ناتوانین بەمشێوە ئازاد و سه‌ربه‌ستییە‌ گه‌شتی خێزانی بكه‌ین".


پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار 

نیشانەکردن : بەفر

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 23/07/2017 03:55:48 م
به‌ته‌ئگید ئێران عیراق داگیر ده‌كات شه‌ڕ و كوشتار و ماڵ وێرانی زۆر ده‌بێت ئه‌مانه‌ش قه‌ومی ره‌شی شیعه‌ ماڵیانم به‌قورگرت..!!!!!
عێراق و ئێران رێککەوتنێکی سەربازیی واژۆ دەکەن
| 11 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ئارام رسوڵ مامەند | 20/07/2017 09:05:09 م
دەست خۆش کاک ئاکۆ، وتارەکەت زۆر جوان و لە جێگای خۆیەتی، بەڕاستی ڕیفراندۆمی کوردستان بۆ سەربەخۆی تاقیکردنەوەیەکە بۆ هەمو جیهان و من پێم وایە کومەڵگای...
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (3)
Farhad Rashid
Farhad Rashid | 23/07/2017 10:56:17 ص
وةلا نازانم وةستانى مووجة بة مةفهومى ئيوة جؤنة بة سى رؤز مووجةى يةك دةزكايةك دابةش دةةكةن كار وا بروات تا دوو مانكى تر خةلك مووجةى ثى نادريت
وەزارەتی دارایی: بەهیچ شێوەیەک دابەشکردنی مووچە ناوەستێت
| دوێنێ کاژێر 08:40 | (1)
aland | 23/07/2017 09:41:41 ص
Dast tan khosh
ئه‌مشه‌و ریال مه‌درید ده‌رده‌كه‌وێته‌وه‌
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی دژە خەڵەفان کاریگەری زەبر لەسەر مێشک کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئێرانی دەریخستووە زۆرتر
رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

رێکخراوە جیهانییەکان لەبارەی کۆلێرای یەمەن هۆشداریدەدەن

پێشبینیدەکرێ ئەمساڵ ریکۆردی جیهانیی بشکێنێ لە زۆرتر
خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت 6 کاژێر لەمەو بەر |

خەمۆکی پێکهاتەی مێشک دەگۆڕێت

توێژینەوەیەکی بەریتانی دەریخستووە زۆرتر
0.313 seconds