رووداو-هەولێر
کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە رایگەیاند، لە 5-7-2019 هاوڕێمان هەڵمەت (دیار غەریب) لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە هاوڕێکانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە قەندیل شەهیدبوون.
پێش راگەیێندراوەکەی کەجەکە، وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا رایگەیاند، دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د رۆژی پێنجشه‌ممه 27-6-2019 له ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی سوپا و میت لە لۆفەکانی كورته‌ك كراوه‌ته ئامانج.
لەدوای شەڕ و پێکدادانەکانی پەکەکە و تورکیا و بۆردوومانی ناوچە سنوورییەکان و کوژرانی کەسانی مەدەنی، کە دوایین حاڵەتیان لە رۆژی 27-6-2019 لە رێگای کورتەک و لە بناری قەندیل روویدا و، تێیدا 4 کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەی هەمان خێزان برینداربوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نیگه‌رانیی خۆمان گه‌یاندووه‌ته تورکیا و داواکارین دووباره نه‌بنه‌وه.
حکومەتی هەرێمی کوردستان هەروەها پێیوایە: "هه‌بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له‌و ناوچانه و نزيكبوونه‌وه و هاتنى به‌ئه‌نقه‌ستيان بۆ ناو گوند و ئاواييه‌كان، بێباكانه ژيانى گوندنشينانى ئه‌و ناوچانه‌ى خستووه‌ته مه‌ترسييه‌وه، هه‌روه‌ها بووه‌ته رێگر له گه‌ڕانه‌وه‌ى ژيان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌يان".
دیار غه‌ریب محه‌ممه‌د ناسراو بە هه‌ڵمه‌ت دیار
- ساڵی 1973 لەناوچەی قەرەداخ لەدایکبووە
- کۆلێژی زانست بەشی فیزیای تەواوکردووە
- ساڵی 1992 په‌یوه‌ندی به په‌كه‌كه‌وه كردووه
- لە ساڵی 2008 بووەتە سەرۆکی پارتی چارەسەری دیموکراتی کوردستان (پەچەدەکە)
- ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)ـیە
- ئەمڕۆ میدیاکانی تورکیا هەواڵی کوژرانیان بڵاوکردەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ