وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رووداو سیناریۆیەک بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان ئاشکرا دەکات

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 7/8/2017
  لە 12-10-2015 ەوە دەرگای پەرلەمانی کوردستان داخراوە. فۆتۆ: رووداو
لە 12-10-2015 ەوە دەرگای پەرلەمانی کوردستان داخراوە. فۆتۆ: رووداو

رووداو - هەولێر

لە ئەگەری نەهاتنەپێشەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان، بەپێی زانیارییەکانی رووداو یەكێك لە بژارەكان هەڵبژاردنی جێگر و سكرتێری نوێی پەرلەمانە لەسەر بنەمای رێككەوتنی پێشوو كە جێگر بۆ یەكێتی سكرتێریش بۆ پارتی.

لە حاڵەتی نەگەڕانەوەی یوسف محەممەد بۆ سەرۆكایەتیی پەرلەمان، جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فەخرەدین قادر، سكرتێری پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن داوای دانیشتنی پەرلەمان بكەن، بەڵام پێشبینی ناكرێت كۆمەڵ ئامادەیی تێدا بێت بەبێ‌ گۆڕان بەشداریی كاراكردنەوەی پەرلەمان بكات.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە بژارەكان لە حاڵەتی نەهاتنە پێشەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی جێگر و سكرتێری نوێی پەرلەمانە لەسەر بنەمای رێككەوتنی پێشوو كە جێگر بۆ یەكێتی هەر یەك لە (بێگەرد تاڵەبانی و سالار مەحموود) كاندیدی بەهێزن، سكرتێریش بۆ پارتی كە فرسەت سۆفی پێشتر كاندید بوو، بەبێ‌ دەستكاریكردنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كە بەركەوتەی گۆڕانە. 

یوسف محەممەد لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە، لەڕووی یاساییشەوە دوو ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی لە كۆی سێ‌ كەس دەتوانن دانیشتنەكان بەڕێوەببەن. جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەپێی ماددەی 18 لە پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانێت سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەرۆك پیادە بكات. ئاساییكردنەوەی پەرلەمان بەم شێوەیە بڕوات تاوەكو كۆبوونەوەكانی پارتی و گۆڕان دەگاتە ئەنجام.

هەنگاوە یاساییەكان چۆن دەبێ‌؟

ئەم پرۆسەیە بەپێی ماددەی 16، بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت كە دەڵێ‌: "لە كاتی بەتاڵبوونی پێگەی سەرۆكی پەرلەمان یان جێگرەكەی یان سكرتێر لەبەر هەر هۆیەك بێت، پەرلەمان لە یەكەم دانیشتنی گرێدراوی دوای بەتاڵبوونەكەوە، بەهەمان رێگەی دەقكراو لەم پێڕەوەدا جێگرەوەیەكیان بۆ هەڵدەبژێرێ". 

هەنگاوەكانی دوای ئەوەش لە بڕگەی یەكەمی ماددەی شەشەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا باسكراوە كە دەڵێت "سەرۆكی پەرلەمان یان یەك لەسەر چواری ژمارەی ئەندامەكانی، بۆیان هەیە بانگهێشتی كۆبوونەوە بكەن لە دانیشتنێكی نائاسایی، كۆبوونەوەكەش كورت دەكرێتەوە سەر تێڕوانینی ئەو بابەتانەی لە بانگهێشتەكە دیاری كراون".

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان پێویستی بە واژۆی 37 پەرلەمانتار دەبێ‌، چونكە لە حاڵەتی بوونی یاسادا پشت بە پەیڕەو نابەسترێت. بەپێی ماددە چوار لە پەیڕەو یاسایی نابێت تەنیا بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەكانی نەبێت، بەمەش دوای پێشكەشكردنی داوایەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت بەبێ‌ دەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمان، دەبێ‌ 50+1 كە دەكاتە 56 پەرلەمانتار، ئامادەی دانیشتنەكە بن. لە حاڵەتی رێككەوتنی هەر دوو حیزبە سەرەكییەكە زۆرینە بەبێ‌ گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ دروستدەكرێت.

شوان قەڵادزێی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی و پەرلەمانتاری كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەگەر پارتی و یەكێتی بیانەوێ‌ پەرلەمان كارا دەكرێتەوە، چونكە زۆرینەن و دەسەڵات و هەموو شتێكیان هەیە، بەڵام بەبێ‌ بەشداریی گۆڕان و لایەنەكانی دیكە پەرلەمان كاراش بكرێتەوە، كێشە سیاسییەكان هەر بەردەوام دەبن".

(رووداو) زانیویەتی لە دوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتیدا كە رۆژی 29/7/2017 بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی گوتوویەتی "ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێش، ئەوكات قسەی خۆمان دەكەین و تا سەر چاوەڕێی گۆڕان ناكەین".

بەڵام رێواز فایەق، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت "هیچ بژارەیەكمان بۆ نەهاتنە پێشەوەی گۆڕان نییە، بەڵكو بە ئومێدەوە چاوەڕێی كۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان دەكەین، بۆ هەر بژارەیەكی یەكێتیش بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، پێویستە سەركردایەتیی یەكێتی ئەو پرسە یەكلابكاتەوە".

کۆمێنتەکان

 
jasem | 7/8/2017
به رله مان كارا بكريته وه به بى كوران ئه وا بى كومان شه رى ناو خويى رويده دات

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت نەخۆشیی دەروونییە؟ 10 کاژێر لەمەو بەر |

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت نەخۆشیی دەروونییە؟

خەمۆکەکان زۆرتر لەسەر ئینتەرنێت دەمێننەوە زۆرتر
شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا 13 کاژێر لەمەو بەر |

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا

تەندروستی جیهانیی رایگەیاند زۆرتر
هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو 15 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو

کۆنگرەی هەنگەڤانانی عەرەب و وڵاتانی سەر دەریای زۆرتر
0.625 seconds