وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

گۆڕان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لیستێك مەرجی هەیە

لەلایەن مەحموود یاسین کوردی 7/8/2017
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان: دەبێ‌ بزانین كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ چ مەبەستێكە
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان: دەبێ‌ بزانین كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ چ مەبەستێكە

رووداو- هەولێر

پارتی و یەكێتی هەوڵەكانیان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لەگەڵ گۆڕان چڕدەكەنەوە، سەركردەیەكی یەكێتیش ئاماژە بە سیناریۆیەك بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان بەبێ‌ گۆڕان دەكات.
رۆژی 27/7/2017 لە كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیدا بڕیار درا تاوەكو 10ی ئاب پەرلەمانی كوردستان كارا بكرێتەوە. رۆژی 30/7/2017 یش، ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم بە سەرپەرشتیی مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان ماوەی دوو هەفتەی بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان دیاری كرد.

ئاسۆ مەحموود، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان بە (رووداو)ی راگەیاند: "جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان، كۆبوونەوەی لەگەڵ پارتی هەڵپەساردووە، بۆیە پێویست دەكات جارێكی دیكە كۆببێتەوە و گفتوگۆ لەسەر سوود و ئەجێندای ئەو كۆبوونەوانە بكات، چونكە ئێمە ناچارنین بچینە ژێر باری داواكارییەكانی پارتی".

ئاسۆ مەحموود دەڵێت ئەولەوییەت بەلای ئەوانەوە بژێویی خەڵك و چاككردنی مووچەیە "بۆیە دەبێ‌ بزانین كاراكردنەوەی پەرلەمان بۆ چ مەبەستێكە".

(رووداو) زانیویەتی لە دوایین كۆبوونەوەی سەركردایەتیی یەكێتیدا كە رۆژی 29/7/2017 بەڕێوەچوو، مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی گوتوویەتی "ئەگەر گۆڕان نەیەتە پێش، ئەوكات قسەی خۆمان دەكەین و تا سەر چاوەڕێی گۆڕان ناكەین".

بەڵام رێواز فایەق، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەڵێت "هیچ بژارەیەكمان بۆ نەهاتنە پێشەوەی گۆڕان نییە، بەڵكو بە ئومێدەوە چاوەڕێی كۆبوونەوەی پارتی و گۆڕان دەكەین، بۆ هەر بژارەیەكی یەكێتیش بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، پێویستە سەركردایەتیی یەكێتی ئەو پرسە یەكلابكاتەوە".
بزووتنەوەی گۆڕان كە پێشتر پێداگریی لەسەر كاراكردنەوەی پەرلەمان دەكرد، لەوەتای پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەیی نیشانداوە كە پەرلەمان بێ هیچ پێشمەرجێك كارا بكرێتەوە، جۆرێك لە شپرزەبوونی پێوە دیارە.

هەڵسوڕاوێكی باڵای گۆڕان كە نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (رووداو)ی گوت: "ئەگەر بزانین هەڵبژاردن لە كاتی خۆی بەڕێوەدەچێت، ئامادەین پەرلەمان كارا بكەینەوە، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردن دوابخرێت پەرلەمان كارا ناكەینەوە، با پارتی و یەكێتی كارای بكەنەوە".

ئەو سەركردەیە هەروەها گوتی: "گۆڕان ئامادەیە لەگەڵ پارتی لەسەر زۆربەی مەلەفەكان گفتوگۆ و رێككەوتن بكات، لەوانە لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كە لەنێو پەرلەمان سەرۆك هەڵبژێردرێ‌، با ئەو كات كاك مەسعود بارزانی دوو خولی دیكە سەرۆك بێت، كێشەمان نییە".

پارتی: لەبەر یەكێتی سێ‌ دەستپێشخەریمان كردووە

فرسەت سۆفی، پەرلەمانتاری كوردستان لە فراكسیۆنی پارتی دەڵێت "ئەوەی لێمان داوا دەكرا بۆ لابردنی مەرجەكان لە كاراكردنەوەی پەرلەمان كردمان، هیچ پاساوێكیش نەماوە كە پەرلەمان دەست بە دانیشتنەكانی نەكاتەوە، گۆڕان سێ‌ هەفتەیە وەڵامی پارتی نەداوەتەوە بۆ دانیشتن، بۆیە دەبێ‌ لایەنەكانی دیكە لەو پرسە بێنە پێش، چونكە گۆڕان هیچ بیانووی نەماوە".

فرسەت سۆفی كە كاندیدێكی بەهێزە بۆ وەرگرتنی پۆستی سكرتێری پەرلەمانی كوردستان، گوتیشی "پارتی لەبەر لایەنەكان بە تایبەتی یەكێتی سێ‌ دەستپێشخەری كرد، گوشار و داخوازییەكانی یەكێتیش لە پارتی بۆ ئەوەی بتوانن بڕیاری خۆیان بدەن وایكرد مەرجەكان بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان لاببات، بۆیە ئەگەر گۆڕان نەهاتە پێش ئەركی لایەنەكانە بێنە پێش كە نزیكەی 80 كورسییان هەیە، پەرلەمان بە زۆرینەی رەها كارا بكەینەوە".

لە حاڵەتی نەگەڕانەوەی یوسف محەممەد بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان، جەعفەر ئیمینكی، جێگری سەرۆكی پەرلەمان و فەخرەدین قادر سكرتێری پەرلەمان بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانن داوای دانیشتنی پەرلەمان بكەن، بەڵام پێشبینی ناكرێت كۆمەڵ ئامادەیی تێدا بێت بەبێ‌ گۆڕان بەشداریی كاراكردنەوەی پەرلەمان بكات.

بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لە بژارەكان لە حاڵەتی نەهاتنە پێشەوەی بزووتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵ بۆ كاراكردنەوەی پەرلەمان، هەڵبژاردنی جێگر و سكرتێری نوێی پەرلەمانە لەسەر بنەمای رێككەوتنی پێشوو كە جێگر بۆ یەكێتی هەر یەك لە (بێگەرد تاڵەبانی و سالار مەحموود) كاندیدی بەهێزن، سكرتێریش بۆ پارتی كە فرسەت سۆفی پێشتر كاندید بوو، بەبێ‌ دەستكاریكردنی پۆستی سەرۆكی پەرلەمان كە بەركەوتەی گۆڕانە. یوسف محەممەد لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە لە رووی یاساییشەوە دوو ئەندامی دەستەی سەرۆكایەتی لە كۆی سێ‌ كەس دەتوانن دانیشتنەكان بەڕێوەببەن. جێگری سەرۆكی پەرلەمان بەپێی ماددەی 18 لە پەیڕەوی ناوخۆ دەتوانێت سەرجەم دەسەڵاتەكانی سەرۆك پیادە بكات. ئاساییكردنەوەی پەرلەمان بەم شێوەیە بڕوات تاوەكو كۆبوونەوەكانی پارتی و گۆڕان دەگاتە ئەنجام.

هەنگاوە یاساییەكان چۆن دەبێ‌؟

ئەم پرۆسەیە بەپێی ماددەی 16، بڕگەی دووەمی پەیڕەوی ناوخۆ بەڕێوەدەچێت كە دەڵێ‌: "لە كاتی بەتاڵبوونی پێگەی سەرۆكی پەرلەمان یان جێگرەكەی یان سكرتێر لەبەر هەر هۆیەك بێت، پەرلەمان لە یەكەم دانیشتنی گرێدراوی دوای بەتاڵبوونەكەوە، بەهەمان رێگەی دەقكراو لەم پێڕەوەدا جێگرەوەیەكیان بۆ هەڵدەبژێرێ". 

هەنگاوەكانی دوای ئەوەش لە بڕگەی یەكەمی ماددەی شەشەمی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا باسكراوە كە دەڵێت "سەرۆكی پەرلەمان یان یەك لەسەر چواری ژمارەی ئەندامەكانی، بۆیان هەیە بانگهێشتی كۆبوونەوە بكەن لە دانیشتنێكی نائاسایی، كۆبوونەوەكەش كورت دەكرێتەوە سەر تێڕوانینی ئەو بابەتانەی لە بانگهێشتەكە دیاری كراون".

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، دانیشتنێكی نائاسایی پەرلەمان پێویستی بە واژۆی 37 پەرلەمانتار دەبێ‌، چونكە لە حاڵەتی بوونی یاسادا پشت بە پەیڕەو نابەسترێت. بەپێی ماددە چوار لە پەیڕەو یاسایی نابێت تەنیا بە ئامادەبوونی زۆرینەی ئەندامەكانی نەبێت، بەمەش دوای پێشكەشكردنی داوایەك بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێكی تایبەت بەبێ‌ دەستەی سەرۆكایەتی ئێستای پەرلەمان، دەبێ‌ 50+1 كە دەكاتە 56 پەرلەمانتار، ئامادەی دانیشتنەكە بن. لە حاڵەتی رێككەوتنی هەر دوو حیزبە سەرەكییەكە زۆرینە بەبێ‌ گۆڕان، یەكگرتوو و كۆمەڵ دروستدەكرێت.

شوان قەڵادزێی ئەندامی مەكتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی و پەرلەمانتاری كوردستان بە (رووداو)ی راگەیاند "ئەگەر پارتی و یەكێتی بیانەوێ‌ پەرلەمان كارا دەكرێتەوە، چونكە زۆرینەن و دەسەڵات و هەموو شتێكیان هەیە، بەڵام بەبێ‌ بەشداریی گۆڕان و لایەنەكانی دیكە پەرلەمان كاراش بكرێتەوە، كێشە سیاسییەكان هەر بەردەوام دەبن".


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ئه حمه د ره شيدي بانه | 19/10/2017 08:20:45 م
بژيت بارزاني نه مر
بارزانی: هیچ کەسێک بۆی نییە کۆسرەت رەسول دەستگیربکات
| دوێنێ کاژێر 08:10 | (1)
Ahmad Jamel
Ahmad Jamel | 16/10/2017 09:02:59 م
خیانەت هەموو گەلی کوردی و پیشمەرگەی گریاد
پەرلەمانتارێکی گۆڕان دەقی رێککەوتنی بافڵ تاڵەبانی و ھادی عامری بڵاودەکاتەوە
| 16/10/2017 | (1)
Kori Boukan | 16/10/2017 03:57:51 م
من ته نيا داواكارم كه ئاگاتان له سنوره كانى روژئاوا بىت. هىندىك جولانه وه ى مه ترسىى دار له پيرانشار ديتراوه.
هاشمی: ئەوەی لە کەرکووک روودەدات بە هاوئاهەنگی بافل تاڵەبانی و قاسم سولەیمانییە
| 16/10/2017 | (1)
rzgar | 16/10/2017 01:53:16 م
خودابی پارێزیت
Kardo | 16/10/2017 03:12:53 م
سه لا مه تى بو كاک کوسره ت و هه موو پیشمه رگه ی کوردستان .به نه فره ت بن ئه وانه ی خیانه تیان له کورد و له که رکووک کرد
 برینداربوونی کۆسرەت رەسول رەتدەکرێتەوە
| 16/10/2017 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن 12 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رووداو: داوا لە بەغدا و هەولێر دەکەین هاوئاهەنگی بکەن

"پێویستە رێگە لە پێکدادانی زیاتر بگیرێت" زۆرتر
مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

مامۆستایەکی ئایینی: گشتپرسی باشترین کار بوو

گشتپرسیش نەبا حەشدی شەعبی هەر هێرشی دەکرد زۆرتر
0.485 seconds