وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

لە سنووری کەرکووک شەڕەتەقە لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی روویدا

لەلایەن هەردی محەممەد 7/10/2017
رووداو
رووداو

رووداو - کەرکووک

بەهۆی چەند چەکدارێکی داعشەوە لە سنووری کەرکووک شەڕەتەقە لەنێوان پێشمەرگە و حەشدی شەعبی روودەدات و بەهۆیەوە 3 پێشمەرگە بەسووکی بریندار دەبن، 9 چەکداری داعشیش خۆیان رادەستی پێشمەرگە دەکەن.

شەوی رابردوو بۆ هەڵمەتێکی گەڕان و پشکنین و دەستگیرکردنی کۆمەڵێک چەکداری داعش هێزێکی حەشدی شەعبی چووەتە سنووری گوندی شەلالات لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، دواتر درەنگانی شەو لە گوندەکەوە بە ئاراستەی سەنگەرکانی پێشمەرگە تەقە کراوە.

عەمید سەید لوقمان، جێگری فەرماندەی لیوای 5 ی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی  دەستڕێژییەکانی حەشدی شەعبی بە ئاراستەی سەنگەرەکانمان سێ پێشمەرگە بەسووکی بریندار بوون، ئێمەش دەستبەجێ وەڵاممان دانەوە".

سەید لوقمان زانیاری زیاتری ئاشکارکرد و گوتی: "دەستبەجێ ئاگادارکراینەوە کە تەقەکردنەکە بۆ ئێمە نییە و بەرچاوڕوونییان پێداین کە 11 چەکداری داعش کەوتوونەتە نێوان سەنگەرەکانی ئێمە و گوندی شەلالات کە لەژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی دایە".

جێگری فەرماندەی لیوای پێنج باسی لەوەش کرد کە ئەم بەیانییە ( 7-10-2017) نۆ چەکداری داعش لەوانەی شەوی رابردوو کەوتبوونە نێوان سەنگەرەکانی پێشمەرگە و حەشدی شەعبی، خۆیان رادەستی پێشمەرگە کردووە.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

نیشانەکردن : کەرکووک, داعش, پێشمەرگە
5279 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
جەنابی سەرۆك ئێستا كاتیەتی

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.328 seconds