وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

عەللاوی بۆ رووداو: پێویستە سزاکانی بەغدا دژی کوردستان لاببرێن

لەلایەن هێڤیدار ئەحمەد 7/10/2017
نوجەیفی بۆ رووداو: 10 ساڵە لە عێراق دەستوور پێشێلدەکرێت

رووداو - سلێمانی

دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی قسەیان بۆ رووداو کرد. عەللاوی دەڵێت، دەبێ ئەو سزایانەی لە بەغداوە دژی هەرێمی کوردستان دەرکراون، لاببرێن.

رۆژی شەممە 7-10-2017 لە پەراوێزی پرسەی مام جەلال لە سلێمانی، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەیاد عەللاوی و ئوسامە نوجەیفی، جێگرانی سەرۆککۆماری عێراق لەبارەی چۆنییەتی چارەسەركردنی بابەت و كێشە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەولێر و بەغدا كۆبووەوە.

لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ بارزانی و سەردانەکەی بۆ ئەنقەرە، ئوسامە نوجەیفی بە رووداوی گوت "لە نزیکەوە چاومان بە سەرۆک ئەردۆغان کەوت و هەڵوێستی تورکیامان زانی کە دژی گشتپرسییە. ئێمە دەڵێین دەبێ کێشەکان لەنێوخۆی عێراقدا بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن، ئەوە 10 ساڵە لە عێراقدا دەستوور پێشێلدەکرێت، ئێستاش رێکخراوی سیاسی و چەکداری دروستکراون لە هەرچەندە پاساوی یاساییان هەیە بەڵام بە هەڕەشەکردنیان لە کورد وایانکرد هەرێمی کوردستان پەلە بکات لە ئەنجامدانی گشتپرسی".

هاوکات ئەیاد عەللاوی، جێگری سەرۆککۆمار بە رووداوی گوت "دەبێ دەستبەجێ ئەو بڕیارانەی دژی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەرکراون، هەڵبگیرێن و دەست بە گفتوگۆ بکەین. ئەم پرسەش کێشەی عێراقە و نابێ وڵاتانی دیکە دەستتێوەردان بکەن".

لەبارەی هەڵوێستی کوردستان، رۆژ نووری شاوێس، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە رووداوی گوت "پێشتر رای گەلی کوردستان ئەوە بوو کە گشتپرسی بکرێ ئینجا گفتگۆ بکرێ، ئێستاش هەمان بۆچوونمان هەیە و نەگۆڕاوە".

لەبارەی کۆبوونەوەکەی عەللاوی و نوجەیفی لەگەڵ بارزانی، د. فوئاد حوسێن، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە کە بەشداربووانی کۆبوونەوەکە لەسەر چوار خاڵە رێککەوتوون:

1- دەستپێكردنی گفتوگۆ و كۆبوونەوەكان لەنێوان لایەنە سیاسییە سەرەكییەكان لە عێراق بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە.

2- كۆبوونەوەكان لەسەر ئەجێندای كراوە ئەنجامبدرێن.

3- هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاكان لەسەر هەرێمی كوردستان.

4- دەستپێكردنی كۆبوونەوەكان لە داهاتووێكی نزیكدا، بە پشتبەستن بە ئالییەتێكی تایبەت بۆ هەماهەنگی بەردەوام.

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Maher husssein | 23/04/2018 12:24:10 م
هەرێ بە پاشەکەوتە یان بە بێ پاشەکەوت
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا
| 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 23/04/2018 11:39:08 ص
Dastxosh
ره شید | 23/04/2018 12:11:39 م
ده سخوش "کاک ریبوار" خوشه ویستی و سوزداری به شی زوری خه لکی به شه ره فی کوردستان بو پارتی ریشه یی و چه سپاوو نه هادینه یه ؛ پارتی ئه زانی چی ده وی و...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (2)
ناظم بابان | 23/04/2018 10:04:11 ص
هيوادارم ليستى 162ى يه كيتيى 80 كورسى بهينيت*****
 سەنتەرێکی ئەمریكی: 70%ی خەڵکی کوردستان دەنگ بە حیزبە کۆنەکان دەدەنەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 23/04/2018 08:18:36 ص
والله‌ به‌رێزان ئه‌مه‌ راستی و دروستی كۆمه‌ڵگای مه‌حروم كراوی گه‌نجی فه‌قیره‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست به‌ په‌رده‌پۆش كردنی ئافره‌ت و نه‌زه‌ر حه‌رامه‌...
نرخی ماچكردنی پۆستەری ژنەكە بووە 100 ملیۆن دینار
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هیوایەکی نوێ بۆ برینی تووشبووان بە شەکرە 3 کاژێر لەمەو بەر |

هیوایەکی نوێ بۆ برینی تووشبووان بە شەکرە

هۆکاری درەنگ چاکبونەوەی برینەکانیان چارەسەردەکرێ زۆرتر
  ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە 8 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمریکا گەورەترین کونسوڵخانە لەسەر ئاستی جیهان لە هەولێر دەکاتەوە

چوار ساڵ دەخایەنێ و گوژمەی پڕۆژەکە 600 ملیۆن زۆرتر
خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا 9 کاژێر لەمەو بەر | (1)

خشتەیەکی نوێی مووچە راگەیێندرا

لە سبەیەوە دابەشدەکرێ زۆرتر
0.36 seconds