وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغدا: دەبوو ئاڵای عێراقیش لەسەر تابووتی مام جەلال دانرابا

لەلایەن سیروان عەباس 7/10/2017
تابووتی مام جەلال لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
تابووتی مام جەلال لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی

رووداو- سلێمانی

فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە فەرمی داوای لێکۆڵینەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی مام جەلال لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی دەکات و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت: "دەبوو لەگەڵ ئاڵای کوردستان، ئاڵای عێراقیش لەسەر تابووتی مام جەلال دانرابا".

شوان داوودی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە پرۆتۆکۆلی هێنانەوەی تەرمی مام جەلالدا چەندین هەڵە کراون و وەکو پێویست رێز لە هەندێ میوان نەگیراون، بۆیە فراکسیۆنی یەکێتی داوای لێکۆڵینەوەی لە مەکتەبی سیاسیی کردووە و گوتیشی: " دانەنانی ئاڵای عێراق، خاڵێکی داواکارییەکەی ئێمەیە، چونکە دەبوو ئاڵای عێراقیش دانرابا".

شوان داوودی ئاماژەی بەوە کرد، راستە مام جەلال سەرکردەیەکی کورد بوو، بەڵام هەشت ساڵ سەرۆککۆماری عێراق بووە و نابێ مێژووی بشێوێندرێ، فراکسیۆنی یەکێتیش مافی خۆیەتی داوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بکات.

رۆژی هەینی تەرمی مام جەلال ، سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە ئەڵمانیاوە هێنرایەوە باشووری کوردستان، لەکاتی هێنانەوەی تەرمەکەیدا مەراسیمێکی گەورە لە فڕۆکەخانەی سلێمانی بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و میوانانی ناوخۆیی و بیانی رێکخرابوو.

تابووتی مام جەلال بە ئاڵای کوردستان داپۆشرابوو و ئەوە کاردانەوەی لایەنە عێراقییەکانی لێکەوتەوەو چەندین پەرلەمانتاری عێراقی بۆ هەڵوێست وەرگرتن لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەڕانەوە بەغدا و ئامادەی پرسەکەی نەبوون.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
aram | 7/10/2017
بو خاتری خوا، کورد له هه ر چوار لاوە گه مارۆ دراوە، ئستاس قه بری ئه نفا ئه دۆزینه وە، که چی کورد هه ر خه می ئه وە یه تی که چۆن دڵی برا شیعه کانی ڕازی بکت.
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| دوێنێ کاژێر 12:46 | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ماڵی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو تەقێندرایەوە 29 خولەک لەمەوبەر |

ماڵی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خورماتوو تەقێندرایەوە

"تاوانی من یارمەتیدانی کورد و پێشمەرگەیە" زۆرتر
بەوێنە؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆبوونەوەدایە 37 خولەک لەمەوبەر |

بەوێنە؛ مەكتەبی سیاسی یەكێتی لە کۆبوونەوەدایە

کۆسرەت رەسول و مەلا بەختیار بەشدارن زۆرتر
 لە پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخران 45 خولەک لەمەوبەر |

لە پەرلەمانەوە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دواخران

تەمەنی پەرلەمان بۆ 8 مانگی دیکە درێژکرایەوە زۆرتر
0.25 seconds