وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئابووری

پاریزگارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوایەک لە حکومەتی ئێران دەکەن

لەلایەن رووداو 7/10/2017
ئیلام و کرماشان شانسیان لە هەموو پارێزگاکانی دیکە بۆ وەبەرهێنانی بیانی زیاترە

رووداو - هەولێر

پارێزگارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان داوا دەکەن بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری حکومەت لەبارەی راکێشانی سەرمایە و وەبەرهێنانی بیانی، کۆسپەکانی بەردەم وەبەرهێنانی بیانی لەو پارێزگایانە چارەسەر بکرێن. 

بەگوتەی بەرپرسانی حکومی، لە رۆژهەڵاتی کوردستان پێویستە دامودەزگا جیاوازەکان، بانکەکان و بەرپرسان پشتگیری لە وەبەرهێنانی بیانی بکەن.

سنووردار بوونی بودجەی حکومەتی، زۆریی خەرجییەکان و کەمیی سەرمایە کێشە سەرەکییەکانی دوورەدیمەنی ئابووریی ئێرانن. بۆیە راکێشانی سەرمایەی بیانی پێویستییەکی سەرەکی گەشەی ئابووریی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیشە. بۆیە حکومەت دەستی پارێزگاکانی ئاوەڵا هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی خۆیان هەوڵبدەن بەشێک لە خەرجی پرۆژەکانیان لەڕێی وەبەرهێنەری بیانییەوە دابین بکەن. بەڵام ئەمە هەندێ کۆسپی لەسەرڕێیە. ماوەیەک پێش قوربانعەلی سەعادەت، پارێزگاری ورمێ، گوتی: بوار رەخساندن بۆ وبەرهێنەری بیانی، گرێدراوی سیستەمی بانکییە، کە ئەگەر ئەم هاوکارییە نەبێت، دەرفەت بۆ هاتنی وەبەرهێنەری بیانی ناڕەخسێت.

هەروەها بەگوتەی حوسێن فیروزی، جێگری پارێزگاری سنە، بەرپرسانی حکومەتی دەبێت شارەزاییان لە راکێشانی وەبەرهێنەری بیانیدا هەبێ، هەروەها دەبێت پشتگیری لە وەبەرهێنەرانیش بکرێت.

حوسێن سەلاحوەرزی، سەرۆکی ژووری بازرگانی خورماوا، دەڵێت، ئەگەر بڕیار بێت پارێزگای لوڕستان لەڕووی ئابوورییەوە پێگەی بەرزبێتەوە، پێویستیی بەوەیە کە ساڵانە 5 تاکو 6 تریلیۆن تمەن وەبەرهێنان لەم پارێزگایەدا پێویستە، بەڵام ئەمەش روونادات مەگەر بە راکێشانی سەرمایەیی بیانی. ئەمە بۆ پارێزگاکانی دیکەش هەر وایە.

پێشبینی کراوە بۆ هەموو ئێران ساڵانە 65 ملیار دۆلار وەبەرهێنانی بیانی ئەنجام بدرێت. لە پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، ئیلام و کرماشان شانسیان لە هەموویان بۆ وەبەرهێنانی بیانی زیاترە. هۆکاری ئەمەش بۆ نەوت و گازی ئەم دوو پارێزگایە دەگەڕێتەوە.

بۆ ئەوەی لەم دەرفەتانە و دەرفەتەکانی دیکەش سوود وەربگیرێت، قاسم سلێمانی دەشتەکی، پارێزگاری ئیلام، هۆشداری دا کە بێنەوبەرەی ئیداری بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێ و دەبێت لە شەو و رۆژیکدا وەڵامی داواکاری وەبەرهێنەران بدرێتەوە. پارێزگاکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە بوارە جیاوازەکانیدا دەرفەتی وەبەرهێنانیان تێدا زۆرە. پارێزگای ورمێ خاوەن کانگای زێڕ و کانگای بەردە گران بەهاکان، بەرهەمی  کشتوکاڵی جیاواز و خاڵی سنووری نێو دەوڵەتی هەیە. 

پارێزگای سنەش خاوەن کانگای زێڕە، لەگەڵ پارێزگای کرماشان لە بەرهەمهێنانی گەنمدا لە پارێزگا یەکەمەکانی ئێرانن. پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بواری گەشتیاری و پیشەسازییە دەستییەکانیشدا دەرفەتیان بۆ وەبەرهێنان هەیە.  

پارێزگاری لوڕستانیش دەڵێت: لە بوارەکانی گەشتیاری، پیشەسازی و کشتوکاڵدا پشتگیری لە وەبەرهێنەران دەکەین.

حکومەتی حەسەن رووحانی هیوای زۆری لەسەر وەبەرهێنەری بیانی هەڵچنیوە. وادیارە لەم خولەی حکومەتیشدا زیاتر لەو پارێزگارانە سوود وەرگیراوە کە لەم پێناوەدا هەوڵدەدەن.

نیشانەکردن : رۆهەڵاتی کوردستان
1553 ژمارەی بینین

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا 7 کاژێر لەمەو بەر |

شەڕ بووەتەهۆی پەلبڕینەوەی 86 هەزار هاووڵاتیی سووریا

تەندروستی جیهانیی رایگەیاند زۆرتر
هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەنگوینی کوردستان لەسەر ئاستی 24 وڵات یەکەم بوو

کۆنگرەی هەنگەڤانانی عەرەب و وڵاتانی سەر دەریای زۆرتر
پێشبینی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت 10 کاژێر لەمەو بەر |

پێشبینی رووبەڕووبوونەوە لەنێوان ئەمریکا و ئێران دەکرێت

ساڵی 2018 چەند مەترسی گەورە پەیوەندییان بە زۆرتر
0.187 seconds