وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

رایان كرۆكه‌ر له‌سه‌ر گشتپرسی ره‌خنه‌ له‌ ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌گرێت

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 7/10/2017
کرۆکەر لەبارەی گشتپرسی قسە بۆ رووداو دەکات

رووداو - واشنتن

رایان كرۆكه‌ر لای زۆربه‌ی سیاسه‌تمه‌داره‌كانی عێراق كه‌سێكی ئاشنایه‌. بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌ 2007 - بۆ 2009  باڵیۆزی ئیداره‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆش بوو له‌ عێراق. كرۆكه‌ر ئه‌مڕۆ هاتووەته‌ ریزی ره‌خنه‌گرانی ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه‌ به‌رامبه‌ر گشتپرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.  

رایان كرۆكه‌ر دەڵێت "ئێستا ره‌خنه‌گرتن له‌ گشتپرسی و ئه‌نجامه‌كه‌ی خزمه‌ت به‌ هیچ كه‌س و لایه‌نێك له‌ عێراق و لەڕاستیدا ناوچه‌كه‌ش ناكات. پێویسته‌ بزانین ده‌توانین چی بكه‌ین تا ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له‌پێشه‌ پرۆسه‌یه‌كی بێگرفت و سه‌قامگیر  ده‌بێت. ده‌بێت كاریگه‌ریمان بۆ ئه‌وه‌ به‌كاربهێنین".

رایان كرۆكه‌ر ئه‌و قسانه‌ی رۆژی سێشه‌ممه‌ له‌نێو كۆنگرێسی ئه‌مریكا بۆ رووداو كرد سه‌باره‌ت به‌ به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، كه‌ گشپترسی كوردستان و ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ ناشه‌رعی ناوده‌بات.

كرۆكه‌ر كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆییه‌ كه‌ هه‌م دیموكراته‌كان و هه‌م كۆمارییه‌كان گوێی بۆ ده‌گرن و رێزی لێده‌گرن. هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی بۆشدا باڵیۆز بوو، كه‌ ئۆباما هاته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات دووری نه‌خسته‌وه‌، به‌ڵكو كردییه‌ باڵیۆز له‌ ئه‌فغانستان.

كرۆكه‌ر روونیكرده‌وه‌ كاتێك باڵیۆز بوو له‌ به‌غدا دژایه‌تی كوردستانێكی سه‌ربه‌خۆی كردووه‌، كارێك كه‌ ئه‌مڕۆ تاڕاده‌یه‌ك په‌شیمانه‌ لێی.

کرۆکەر بۆ رووداو دەڵێت "ئه‌و كاته‌ی كه‌ من له‌وێ بووم، ئامۆژگاری هاوڕێ كورده‌كانم كرد كه‌ زۆر وریابن له‌ ئه‌نجامدانی كارێكی لەو شێوه‌یه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ كاتێك بوو كه نزیكه‌ی‌ 180 هه‌زار سه‌ربازمان له وڵاته‌كه‌دا هه‌بوو. به‌داخه‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا هێزه‌كانمان كشاندووەته‌وه‌، به‌ڵكو به‌شدارییه‌كی جددی سیاسیشمان له‌وێ نه‌ماوه‌.  ئه‌وه‌ی خوازیارم بمانكردایه‌ ئه‌وه‌بوو كه‌ بمانگووتایه‌ ئه‌م بڕیارانه‌ بۆ عێراقییه‌كان له‌مبه‌ر و ئه‌وبه‌ری هێڵی سه‌وز بیده‌ن. ئێمه‌ ئاماده‌ین ئاسانكاری بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆ بكه‌ین ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بیانه‌وێت ئێمه‌ رۆڵبگێڕین".

ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرۆكه‌ر و چه‌ند پسپۆڕێكی دیكه‌ی ناسراو بانگهێشتی كۆنگرێس كرابوون تاوەکو راوێژیان پێبكه‌ن بۆ داڕشتنی سیاسه‌تی نوێی ئه‌مریكا دوای داعش و گشتپرسیی كوردستان له عێراق.  یه‌كێك له‌ پسپۆڕه‌كان پێشنیازی هێشتنه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌مریكای كرد كه‌ ئه‌ركی ته‌نیا سه‌ربازی نه‌بێت.

كێن پۆڵاك، لێكۆڵه‌ری باڵای پێشووی سی ئای ئه‌ی دەڵێت "پێویسته‌ هێزێكی ئه‌مریكا له‌ وڵاته‌كه‌ بمێنێته‌وه‌. ئه‌ركی هێزه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سیاسی ده‌بێت. هه‌ندێك ئه‌ركی سه‌ربازیشی له‌سه‌ر ده‌بێت كه‌ ده‌توانێت و ده‌بێت بیانكات. به‌ڵام ده‌بێت جه‌خت بكه‌ینه‌ سه‌ر رۆڵه‌ سیاسییه‌كه‌ی وه‌كو گرنگترین رۆڵ. ده‌بێت عێراقییه‌كان دڵنیابكاته‌وه‌ كه‌ هێز له‌ دژیان به‌كارنایه‌ت، جا چ ئه‌و هێزه‌ هی حكومه‌تی خۆیان بێت یاخود گروپه‌ نیمچه‌ حكومییه‌كان".

هه‌بوونی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عێراق مه‌سه‌له‌یه‌كه‌ كورد هه‌میشه‌ پێشوازی لێكردووه‌، هه‌رچه‌نده‌ سیاسییه‌كانی عێراق له‌ژێر كاریگه‌ری ئێراندا به‌تووندی دژایه‌تی ئه‌و  ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان كردووه‌.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Haval | 18/12/2017 02:26:44 م
سەرەتا دەست خۆش بۆ ووتارەکەت بوونی گەنجێکی چاڵاکی وەک جەنابت لە بواری راگەیاندن لە نەتەوەیەکگرتووەکان گرینگییەکی زۆری هەیە کە هەموو کەس درکی پێ...
پێشبینییە ترسناكەكان
| 13 کاژێر لەمەو بەر | (1)
kurdo | 18/12/2017 12:33:23 م
ئه م سه رکردانه.بؤخؤیان نا رؤن
عومەری سەید عەلی و عەلی باپیر: پشتیوانی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دەکەین
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Rebwar | 15/12/2017 07:43:40 م
Dastxosh
لقمن قادر رواندزی | 17/12/2017 01:39:27 م
ده‌سته‌كانت خۆش مامۆستا بۆچوونه‌كانت زۆر راست و ره‌وان، به‌س ئه‌وه‌ت له‌ یاد بێ زۆنی سه‌وز ئه‌و كاره‌ی كردویه‌تی به‌ شۆرش ناوی ده‌بات و ئه‌مریكاش...
تەعریبی سەوزی خاكی كوردستان
| 15/12/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە پیرەمەگروون پێنج بارەگای حیزبی ‌و دوو بنكەی حكومی سووتێنران 6 کاژێر لەمەو بەر |

لە پیرەمەگروون پێنج بارەگای حیزبی ‌و دوو بنكەی حكومی سووتێنران

دوای سووتاندنی بارەگای پارتی، هێرشکرایە سەر زۆرتر
 سڕینەوەی قوباد تاڵەبانی 6 کاژێر لەمەو بەر |

سڕینەوەی قوباد تاڵەبانی

سڕینەوەی قوباد تاڵەبانی زۆرتر
0.36 seconds