وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

27 هەزار ئاوارەی سوننی لە سنووری گەرمیان نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

لەلایەن هەڵۆ محەممەد 8/11/2018
دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانیشیان 800 هەزار ئاوارە لە کوردستانن

رووداو - گەرمیان

بەپێی ئامارەکانی یەکەی کاروباری مرۆیی ئیدارەی گەرمیان، هێشتا 27 هەزار ئاوارەی سوننی لە ناوچەکەدا دەژین و نەگەڕاونەتەوە زێدی خۆیان.

ئەو 27 هەزار ئاوارەیە خەڵکی پارێزگاکانی سەلاحەدین، دیالە، روومادی و  ئەنبارن. هۆکاری نەگەڕانەوەشیان نائارامی دۆخی ئەو ناوچانایە.

ئاوارە عەرەبەکان لە سەردەمی کابینەی نووری مالیکی ماڵ و زێدی خۆیان بەناچاری جێهێشت، لە کابینەی حەیدەر عەبادی ناوچەکانیان بە وێرانکراوی کۆنترۆڵکرایەوە، ئێستا چاویان لە کابینەی عادل عەبدولمەهدیە بۆ ئەوەی گەڕانەوەیان بۆ ئاسانبکات.

252 خێزان کە لە هەزار و 164 کەس پێکهاتوون لە کەمپی قۆرەتوو دەژین، کە تەنیا 14 کیلۆمەتر لە کەلار دوورە. 341 خێزانی دیکەش لە کەمپی تازەدێ نیشتەجێکراون، کە 32 کیلۆمەتر لە کەلارەوە دوورە.

هەرچەندە هێزە عێراقییەکان ناوچە سوننەنشینەکانیان لەدەست داعش کۆنترۆڵکردووەتەوە، بەڵام  ئەو ئاوارانە دەڵێن، نایانەوێ بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان چونکە دۆخی ناوچەکانیان سەقامگیرنییە. 

ئاوارەکان بە چاوی گریانەوە باس لە دۆخی ژیانی خۆیان دەکەن. وەک خۆشیان دەڵێن، بەشێکیان کەسوکاریان کوژراون یان لە زینداندان.

لە سنووری هەرێمی کوردستان 27 کەمپی ئاوارەکانی عێراق هەن، کە نزیکەی 800 هەزار کەس تێیاندا دەژین و هێشتا نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان.

نیشانەکردن :

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون 12 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون 12 کاژێر لەمەو بەر |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
قه‌یرانی سووریا پرسی گرنگی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو 13 کاژێر لەمەو بەر |

قه‌یرانی سووریا پرسی گرنگی كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن بوو

رووسیا هەوڵی رێککەوتن لەنێوان کورد و بەرپرسانی زۆرتر
0.391 seconds