وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

منداڵێکی دیکەی ماڵە سووتاوەکەی رانیە گیانیلەدەستدا

لەلایەن راوچی حەسەن 7/11/2018
وێنەی دایک و یەکێک لە کوڕەکانی کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیانلەدەستدا
وێنەی دایک و یەکێک لە کوڕەکانی کە بەهۆی ئاگرەکەوە گیانیانلەدەستدا

رووداو - هەولێر 

منداڵێکی دیکەی خێزانەکەی رانیە کە هەفتەی رابردوو ئاگر لە ماڵیان بەربوو گیانیلەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەو خێزانە گیانیانلەدەستداوە بوو بە پێنج کەس. 

موقەدەم حوسێن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: " کاژێر 11:00ـی ئەمڕۆ چوارشەممە 7-11-2018، منداڵێکی دیکەی ئەو خێزانەی رانیە کە هەفتەی رابردوو بەهۆی ئاگرەوە سووتابوون، گیانیلەدەستدا". 

بەگوتەی حوسێن عەبدوڵڵا، منداڵەکە ناوی ( ژیار خالید)ـە و لە نەخۆشخانەی ئیمێرجینسی سلێمانی گیانیلەدەستداوە.

پێشتر دایکی ژیار لەگەڵ دوو برای دیکەی و نەنکیان بەهۆی ژەهراویبوونی دووکەڵ و سووتاوی گیانیانلەدەستدا بوو، ئەمڕۆش خۆی گیانیلەدەستدا و خوشکێکیشی لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە و بەگوتەی پزیشکەکان رێژەی سووتاوی کەمە.

کاژێر 1:30 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی (هەینی 2-11-2018) ئاگر لە ماڵێکی رانیە کەوتەوە، سەرەتا سێ کەس کە لە ژنێکی تەمەن 60 ساڵ و دوو نەوەی کە تەمەنیان لە نێوان ( 6 بۆ 12) ساڵ پێکهاتوون، گیانیانلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون. دواتر ژمارەی ئەوانەی بەهۆی ئاگرەکە گیانیانلەدەستدا بەرزبوویەوە بۆ پێنج کەس. 


کۆمێنتەکان

 
اكيد شيخان برادوستي | 7/11/2018
خواي كه وره به به هةشتي بان و بةرينيان شاد بكه، بةراستي كةراساتة ئه مة انشاءالله هيج كورديك ئةو حالةته ي به سه ر نايه ته وه...

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.407 seconds