وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

سلێمانی:ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ خۆپیشاندانێکیان ئەنجامدا

لەلایەن رووداو 7/12/2013
,

 لە شاری سلێمانی ژمارەیەک رۆژنامەنووس و چالاكوانی بواری مافەكانی مرۆڤ بەمەبەستی ئیدانەکردنی کوشتنی رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانی،   خۆیان نیشان دا.

لە خۆپیشاندانەکەدا داوا کرا بە زووترین کات بکوژانی کاوە گەرمیانی دەسگیربکرێن و بدرێنە دادگا، هاوکات بەیاننامەیەكی ناڕەزایی بۆ حكومەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەرزکرایەوە.

ئەمە ئاپۆڕای هاوپیشەو هاونیشتیمانییانی كاوە گەرمیانییە لە سلێمانی، بە گردبوونەوەو ناڕەزوایی دەربڕین دەیانەوێت كوشتنی ئەو رۆژنامەنووسە شەرمەزار بكەن، خۆپیشاندانەكە لە شەقامی ساڵم سەهۆڵەكەو بۆ بەردەم نوسینگەی پەرلەمانی كوردستان لەسلێمانی دەستی پێكرد.

نزار محەممەد چالاكوانی مەدەنی گوتی"ئەگەر پێیان وایە بەكوشتنی كاوەگەرمیانی دەنگی ناڕای ناهێڵن ئەوە سەهویان كردووە  چونكە هەموو ئەوەی لێرەن كاوەن. "

چەند مانگێكە دۆخێكی ئەمنی ئاڵۆز كە چەندین رووداوی تەمومژاوی كوشتنی لێكەوتۆتەوە بەرۆكی سلێمانی گرتووەی، لەسەر كوشتنی كاوە گەرمیانیش هەندێك لەهاوكارانی  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەبەرپرس ناودەبرێت بەو پێیەی دەڵێن یەكیبَتی لە سلێمانی گەرمیان حزبی حكومڕانی یەكەمە و باڵادەستە.

لەتیف شێخ عومەربەرپرسی مەڵبەندی یەكی یەكێتی دەڵێت" ئەوە دەبێت قانوون و سوڵتەی قەزایی یەكلایی بكاتەوە كەكێ‌ تیرۆری كردووە ، مێچوو شاهێدە هەمیشە یەكێتی مسۆگەر كەری ئازادیی بووە نەك لەشار لە شاخیش

ئەمە یەكەم جار نییە رۆژنامەنووسانی كوردستان دەبنە قوربانی، پێشتر سۆرانی مامە حەمەو عەبدولستار شەریقف و سەردەشت عوسمان بەشێوازی جیاواز كوژراون ، كەتاوەكو ئێستاش كەسو كارەكانیان تەینیا داواكاریان سەروەریی یاسایە بۆ سزادانی بكوژانیان."

فەرهاد سەنگاوی پەرلەمانتار دەڵێت "تیرۆر و مەسەلەی كوەشتن یەكێك دەبێت لەو بابەت و یاسایانە لەگەڵ هاوڕێكانم لەو خوولە باسی دەكەین و بزانین بەكوێ‌ دەگەین"

هەفتەی رابردوو رۆژنامەنوسانی سلێمانی بۆ خراپی دۆخی رۆژنامەگەری لە پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق لەبەردەم نوسینگەی سلێمانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا، بەڵام دوای كەمتر لە یەك هەفتە هەمان هەڵوێست بەڵام بۆ هاوكارەكەیان لەكوردستان كۆی كردنەوە.

    



ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.344 seconds