وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

پۆلیسە دەستگیركراوەكانی خورماتوو ئازادكران

لەلایەن ئاسۆ سەراوی 7/12/2017
ماڵ و خانووی کوردانی خورماتوو لە خورماتوو رووخێندراوە، فۆتٶ: رووداو
ماڵ و خانووی کوردانی خورماتوو لە خورماتوو رووخێندراوە، فۆتٶ: رووداو
رووداو - هەولێر

ئەو 25 پۆلیسەی خورماتوو كە بەهۆی بەشدارییان لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کوردستان دەستگیركرابوون، ئەمڕۆ ئازادكران.

مەلا كەریم شوكر، بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمڕینی یەكێتی لە خورماتوو بۆ (تۆڕی میدیایی رووداو)ی پشتڕاستکردەوە کە 25 پۆلیسەی چەند رۆژێكە لەلایەن پۆلیسی تكریتەوە بە پاساوی بەشدارییان لە گشتپرسی دەستگیركراوبوون، ئەمڕۆ ئازادكراون.

بەرپرسی مەڵبەندی یەكێتی لە خورماتوو دەڵێت "لە بنەڕەتدا فەرمانی دەستگیركردن بۆ 29 پۆلیسی كورد دەرچووبوو، بەڵام چواریان بەهۆی كاری جۆراوجۆرەوە لە دەوام نەبوون، 25 پۆلسیان چەند رۆژێكە دەستگیركرابوون، خۆشبەختانە دوای هەوڵێكی زۆری چەندین لایەن ‌و بەرپرسی خورماتوو ئازادكران".

بەرپرسی مەڵبەندی 16ی حەمڕینی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، ئەو جۆرە كارانە تەنیا بۆ بێزاركردنی بەرپرس‌ و فەرمانبەرانی كوردە لە خورماتوو.

لە دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەر ‌و كۆنتڕۆڵكردنی قەزای خورماتوو لەلایەن حەشدی شەعبی ‌و حكومەتی عێراقیەوە، بەرپرسانی كوردی قەزاكە رووبەڕووی گرفتی جۆراوجۆر دەبنەوە، هۆكارەكەشی وەك خۆیان باسیدەكەن كوردبوونیانە. هەر لە دوای ئەو رووداوانەش دانیشتووانی كوردی خورماتوو ئاوارەبوون ‌و تاوەكو ئێستاش نەگەڕاونەتەوە قەزاكە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود
نیشانەکردن : خورماتوو
1014 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/07/2018 04:16:05 م
Dastxosh
شەماڵ وەهبی | 16/07/2018 05:12:12 م
حەقی خۆیەتی گۆڕان نوسینەکەت بە بایخ وەربگرێت، ڕاستە گۆڕان هەرچەند لە یەکێتیەوە نزیک کەوتبێتەوە، لە ئەنجامدانی گۆڕانکاری دوورکەوتۆتەوە، منیش لەگەڵ...
پاسە ژێربەژێرەكانی گۆڕان و پارتی
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (2)
هەرێم | 16/07/2018 07:43:38 ص
حەشدی شەعبی بە شێوەی سوپای پاسدارانی ئێران کە ئەرکی شەڕی نەما، لەمەو بەدوا ئەرکی سەرەکیان دەبێ بە دەستوەردان لە کاروباری سیاسی و سەرکوتی خەڵک و...
بەشێكی هێزەكانی حەشدی شەعبی لە كەركووك كشانەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Azad Azad | 16/07/2018 07:00:13 ص
به‌غدا و حكومه‌تی عیراق ته‌وا كۆتای پێ هاتوه‌ ؟؟؟ دانوسان بكه‌ن له‌ گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا بۆ گرتنه‌وه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ ڕاده‌ست كراوه‌كانی كوردستان به‌...
(رووداو) پرۆژەی پارتی و یەكێتی بۆ دانوستاندن لەگەڵ بەغدا بڵاودەكاتەوە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
jamal | 15/07/2018 08:20:47 م
rohtan shad xoshke nazdarekam kake karwan u karzany xoshawest.
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.406 seconds