وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

تەلار فایەق: پێشبینیدەکەین لە ساڵی نوێ گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکان هەڵبگیرێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 7/12/2017
بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر: تاوەکو ئێستا قەرزەکانمان گەیشتووەتە 35 ملیۆن دۆلار

رووداو- هەولێر

بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر دەڵێت، هەوڵەکان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە بۆ لادانی گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان بەردەوامە، هەوڵەکان بەو ئاراستەین تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ فڕۆکەخانەکان بکرێنەوە.

تەلار فایەق، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر لەبارەی بڕیاری داخستنی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند راگەیاند، بڕیارەکان سیاسین و پەیوەندیان بە کێشەکانی فڕۆکەوانی نییە، چونکە لەڕرووە تەکنیکیەکەوە هیچ کێشەیەکمان لەگەڵ بەغدا یاخود دەسەڵاتی فڕۆکەوانی نەبووە، بڕیارەکەش لەلایەن عەبادییەوە دەرچووە بەبێ هیچ روونکردنەوەیەک.

تەلار فایەق دەڵێت "بڕیارەکەی عەبادی بە دوو وشە داوای ئەوە دەکات فڕۆکەخانەکان بچنە ژێر دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی، بێگومان ئەگەر بێت و ئەو قسەیە شیبکەیتەوە دوورە لە راستییەوە، لەبەرئەوەی هەردوو فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان لە یەکەم رۆژی دامەزراندنیانەوە پابەندبوون بە هەموو یاساکانی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقی".

بەگوتەی بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، لەوکاتەوەی ئەو بڕیارە دەرچووە "چەندین جار پەیوەندییان بە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقییەوە کردووە، تەنانەت خودی وەزیری گواستنەوەی عێراق، ئەوان هیچ خاڵێکیان لەسەر ئێمە نەبووە، گوتوویانە دیارە بڕیارەکە سیاسییە، تەنانەت لەو بڕیارەش پرسیان پێنەکراوە، بۆیە ئێمە تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە هیچ جۆرە گفتوگۆیەک لەگەڵ بە‌غدا بکەین".

لەبارەی هەوڵەکانیان بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی کوردستان، تەلار فایەق گوتی: "ئێمە یاداشتێکمان بۆ بارەگای سەرەکی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەرزکردووەتەوە، ئێستا ئەو یاداشتە براوەتە بەشی یاسایی. ئەوەی بیستوومانە بەشی یاسایی کاری لەسەر دەکات، لە یاداشتەکە ئاماژەمان بە چەند خاڵێکی یاسایی داوە، کە عێراق پێشێکی یاسا نێودەوڵەتییەکانی کردووە و بڕیاری داخستنەکە لە جێگەی خۆیدا نەبووە".

هەر لەبارەی هەوڵەکانیان تەلار فایەق گوتیشی: "رۆژانە لە نزیکەوە لەگەڵ کونسوڵ و باڵیۆزەکان و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کار بۆ کردنەوەی فڕۆکەخانەکان دەکەین".

سەبارەت بە کاریگەرییەکانی سەر داخستنی فڕۆکەخانەکانی باشوری کوردستان، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێیوایە بە پلەی یەکەم "هاووڵاتییان زیانیان بەرکەوتووە، بەتایبەت ئەوانەی پێویستیان بە چارەسەری بەردەوام هەیە و جارجارە گەشتی دەرەوەیان دەکرد لەنێوایاندا بریندار و پێشمەرگەکان، لەگەڵ ئەو قوتابیانەی بۆ خوێندن دەچوونە دەرەوە، هاوکات ئەو کارمەندانەی بۆ راهێنان گەشتیان دەکرد".

لەڕووی ئابووریشەوە، بە بڕوای تەلار فایەق "بێگومان زەرەرێکی یەکجار گەورەی داوە، ئێمە وەکو فڕۆکەخانەی هەولێر کارگۆمان لە 6% دابەزیوە، چونکە ئێستا هیچ گەشتێکی کارگۆمان نییە، تەنها ئەو پۆستانە نەبێت کە لە رێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقییەوە دێت، بە نسبەت گەشتیاران لە 72% دابەزیوە".

تەلار فایەق ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئێستا گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر "پێنج گەشت بۆ بەغدا و گەشتێک بۆ بەسرەیە، لەکاتێکدا کارمەند و کۆمپانیاکانمان لە 24 کاژێر لە خزمەتی گەشتەکانی ئەواندان، کەچی هیچ پارەیەکیش نادەن، کە تاوەکو ئێستا قەرزەکانمان گەیشتووەتە 35 ملیۆن دۆلار".

داڕشتنەوە: حەکیم داود


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 7 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت 18/7/2018 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
0.391 seconds