وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کوردستان

كچێكی 24 ساڵان خۆی دەسووتێنێ‌

لەلایەن عومەر چاوشین 7/12/2017
رێژەی سووتانەكەی نێرگز 100% بوو
رێژەی سووتانەكەی نێرگز 100% بوو

رووداو- رانیە

كچەكەی شەمسەددین وەك باوكی باسی دەكات، تاوەكو نەبووە كچێكی هەرزەكار هیچ كێشەیەكی نەبوو، بەڵام دواتر بە جارێك دوورەپەرێز بوو لە كەسوكار و كۆمەڵگە، باوكی نێرگز پێیوایە ئەو دوورەپەرێزی و گۆشەگیرییە كچەكەی بەرەو مەرگ بردووە.

نێرگز شەمسەددین، تەمەن 24 ساڵ كە دانیشتووی گەڕەكی ماكۆكی كۆمەڵگەی سەروچاوەی سەر بە قەزای رانیە بوو، لەنێو ماڵەكەی خۆیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەهۆی زۆریی رێژەی سووتانەكەشی هەر لە شوێنی رووداوەكە گیانی دەرچوو. پۆلیس و تەندروستی دەڵێن بەپێی لێكۆڵینەوەكانی ئەوان ئەو كچە نەخۆشیی دەروونی هەبووە.

باوكی نێرگز باسی ژیانی كچەكەی دەكات و دەڵێت: "كچەكەم بەمنداڵی زۆر باش بوو هیچ گرفتی نەبوو، بەڵام كە گەیشتە پۆلی نۆی بنەڕەتی هەستم پێكرد كە گۆشەگیرە و حەز بە شوێنی چۆڵ دەكات، بۆیە بردمانە لای چەند مەلا و شێخ و پیاوچاكێك، بەڵام ئەوان نەیانتوانی چارەسەری بكەن".

 باوكی نێرگز ئەو قەناعەتەی لەلا دروست دەبێ‌ كە چارەسەری كچەكەی لەلای پزیشكی دەروونییە، نەك شێخ و مەلا. شەمسەددین دەڵێت "لە هەولێر و سلێمانی بردمە لای چەند پزیشكێك، چارەسەریان بۆ نووسی، نێرگز وازی لە خوێندن هێنابوو، ئەمساڵ گوتی حەز دەكەم درێژە بە خوێندنەكەم بدەم، ئێمەش ناردمانەوە قوتابخانە، بەڵام تەنیا یەك مانگ دەوامی كرد و گوتی ناتوانم بەردەوام بم، بێزارم لە قوتابخانە و خوێندكارەكانیش. منیش پێمگوت كچی خۆم با بە ئارەزووی تۆ بێ‌، چۆنت پێ خۆشە وا بكە".

شەوێك لە چیا ماوەتەوە

لە بنەماڵەكەی شەمسەددین، هیچ كەسێك نەخۆشیی دەروونی نییە، ئەو نازانێ‌ كچەكەی بۆچی تووشی نەخۆشیی دەروونی بووە. شەمسەددین بەسەرهاتێكی كچەكەی گێڕایەوە و گوتی "ساڵی رابردوو لە ماڵەوە گوتبووی دەچمە لای باوكم لە كێڵگە. لە ماڵەوە تەلەفۆنیان كرد گوتیان نێرگز نەگەیشتە لای تۆ، منیش گوتم ناوەڵڵا، ئیدی پەشۆكاین، زۆر بەدوایدا گەڕاین نەماندۆزییەوە، رۆژی دواتر شوانێك تەلەفۆنی كرد و گوتی ئەوە كچەكەتان لە چیای ماكۆكە، حاڵی زۆر خراپە، هەرچەند قسەی لەگەڵ دەكەم گوێ‌ لە من ناگرێ‌، زوو فریای بكەون. كە چووینە ئەوێ‌ كەسی نەدەناسییەوە، پێڵاوەكانی فڕێدابوون. خاڵی لێی چووە پێشەوە، دەمێك قسەی لەگەڵ كرد، تاوەكو بیری كەوتەوە كە ئەوە خاڵیەتی".

شەمسەددین دەڵێت دوای ئەو رووداوە زیاتر لە جاران گرنگی بە تەندروستیی كچەكەی داوە، بەڵام دەڵێت "نێرگز كە تووڕە دەبوو زۆر بە خراپی لە دایك و خوشكەكانی دەدا، یان جامی پەنجەرەی دەشكاند، جارێكیان بەو هۆیەوە بریندار بوو، دەماری خۆی بڕیبوو، لە سلێمانی نەشتەرگەریمان بۆ كرد".

بەهۆی ئەو رەوشەی كچەكەی تێیدابوو، شەمسەددین بەردەوام خۆی یان كەسێكی راسپاردووە چاوی لەسەر نێرگزبێ‌، نەوەك بەڵایەك بەسەرخۆی بهێنێ‌، بەڵام ئەوەی چاوەڕێیان نەدەكرد روویدا.
شەمسەددین باسی ئەو رۆژە دەكات و دەڵێت: "نەوتمان لە تانكی بەتاڵ كرد، هەندێكیان بۆ بەردەست لە دەبەیەك كردبوو، لە شوێنێكی پارێزراو هەڵمانگرت بۆ ئەوەی نێرگز دەستی نەگاتێ‌، بەڵام دواتر نازانم چۆن نێرگز نەوتەكەی دۆزیبووەوە، چووبووە حەمام. نەوتەكەی بەخۆیدا كردبوو و ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو".

فەرمان ئەحمەد پیرۆت، بەڕێوەبەری كارگێڕیی نەخۆشخانەی گشتیی رانیە، سەبارەت بەو رووداوە گوتی "ئەو كچە 100% سووتابوو، بە نەوتیش خۆی سووتاندبوو، زۆریی رێژەی سووتانەكەی دەیسەلمێنێ‌ كە خۆی سووتاندووە". سەبارەت بە هۆكاری خۆسووتاندنەكەش، فەرمان گوتی "كەسوكاری كچەكە دەڵێن راپۆرتی پزیشكییان هەیە كە كچەكەیان نەخۆشیی دەروونی هەبووە".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : سووتان
37651 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| 13/12/2017 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 9 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 11 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.188 seconds